كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو و بزووتنه‌وه بێده‌نگن له پۆستی پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه
به‌هۆی ڕێكنه‌كه‌وتنی یه‌كێتی و گۆڕان له‌سه‌ر پۆستی پارێزگاری سلێمانی، ئه‌و دوو حزبهدابهشكارییان له پۆسته‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌دا كرد و پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌یان بۆ خۆیان برد. ئیسلامییه‌كانیش كه زۆرینه‌ن، بێده‌نگن و هیچ هه‌ڵوێستێكیان نییه.
سه‌لام كه‌ریم ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له هه‌ڵه‌بجه، به"وشه"ی ڕاگه‌یاند، په‌رله‌مانی كوردستان كاتێك ساڵی 2015 یاسای تایبه‌ت به هه‌ڵه‌بجه‌ی ده‌ركرد، ئه‌نجوومه‌نه‌كه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه بڕیاری له‌سه‌ردرا، وه‌زاره‌تی ناوخۆش ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دا، ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌ڵه‌بجه به‌پێی هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2014 كورسییه‌كان به‌ش بكه‌ن، به‌ڵام به‌هۆی ڕێكنه‌كه‌وتنی لایه‌نه‌كان، ئه‌نجوومه‌ن ڕه‌زامه‌ندی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی وه‌رنه‌گرت، پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌ش له‌لایه‌ن سه‌رۆكی حكوومه‌ته‌وه دیاری ده‌كرێت و ده‌ستبه‌كارده‌بێت.
به‌گوته‌ی ئه‌و به‌رپرسه، سێ هێزه ئیسلامییه‌كه زۆرینه‌ی ده‌نگی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ن، له هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2014 به‌هه‌مانشێوه، به‌ڵام هه‌میشه به‌و جۆره بووه كه زۆربه‌ی پۆست و جومگه‌كانی ئه‌م پارێزگایه به سلێمانیشه‌وه ده‌بێت لای یه‌كێتی بێت، بۆیه به ڕێككه‌وتنێك له‌سه‌ر بنه‌مای پۆسته‌كانی سلێمانی، یه‌كێتی و گۆڕان ڕێككه‌وتنیان له‌سه‌ر پۆسته‌كانی هه‌ڵه‌بجه كرد و له ناوخۆیاندا به‌شیان كرد.
"به‌هۆی پێكه‌وه نه‌بوونی سێ لایه‌نه ئیسلامییه‌كه، یه‌كێتی و گۆڕان بۆ ساغكردنه‌وه‌ی كێشه و گرفته‌كانی سلێمانی، پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌یان له ناوخۆیاندا به‌ش كرد، سه‌رجه‌م پۆست و قایمقامییه‌ت و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌یان كرده قوربانی پۆسته‌كانی سلێمانی، له كاتێكدا له هه‌موو هه‌ڵبژاردنێك ئیسلامییه‌كان ده‌نگی یه‌كه‌من له‌و پارێزگایه" كه‌ریم وای گوت.
هه‌رچه‌نده په‌رله‌مان یاسای بۆ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ده‌ركردووه، به‌ڵام دواتر به بیانووی ئه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نه‌كه هه‌ڵبژاردنی بۆ نه‌كراوه، هه‌نگاوی بۆ نه‌نرا، دهستبهكارنهبوونی ئه‌نجوومه‌نه‌كه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه یه‌كێتی له هه‌ڵه‌بجه هه‌موو پۆسته‌كانی بۆخۆی بردووه، هۆی سه‌ره‌كیش قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌ته، كه سه‌رۆكی كه‌یسی به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه‌یه و كه‌مته‌رخه‌می یه‌كه‌م له پێكنه‌هێنانی ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه به بۆچوونی به‌رپرسه‌كه‌ی بزووتنه‌وه، قوباد تاڵه‌بانییه.
سه‌لام كه‌ریم پێی وایه ئه‌گه‌ر دیاریكردنی پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه له ئه‌نجوومه‌ن بكرایه، ئه‌وانه‌ی كه كاندید ده‌كران بۆ پارێزگار، له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نه‌وه ده‌نگیان پێ ده‌درا و ئه‌وكات كاندیده‌كان پێده‌چێت ده‌نگی زۆرینه‌ی ئه‌نجوومه‌نیان نه‌هێنایه.
پۆستی پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه له‌لایه‌ن یه‌كێتی و گۆڕان رێككه‌وتنی له‌سه‌ر كرا به گۆڕینه‌وه‌ی دوو ساڵ به دوو ساڵ، ئێسته ئه‌و پۆسته له‌لایه‌ن یه‌كێتی به‌ڕێوه ده‌برێت دوای ته‌واوبوونی ماوه‌كه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان.
ئه‌رسه‌لان حه‌سه‌ن سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، به"وشه"ی راگه‌یاند، هۆی پێكنه‌هێنانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، یه‌كێتی نایه‌وێ كێشه دروست بێت و بێده‌نگه، ئه‌وه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندییه‌تی، چونكه بوونی ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه یه‌كێتی ده‌وه‌ستێنێت له‌و بێسه‌روبه‌رییه‌ی له پارێزگاكه‌دا هه‌یه كه‌له‌لایه‌ن یه‌كێتی خۆیه‌وه كراوه له هه‌موو پۆسته‌كاندا و هه‌مووی به میزاجی شه‌خسی مامه‌ڵه ده‌كه‌ن و دامه‌زراوه رۆڵ ناگێڕن.
ئه‌و باسی له‌وه‌ش كرد كه پۆستی پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه، به‌پێی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی ساڵی 2014 دیاری كراوه، ئه‌وكات یه‌كێتی و گۆڕان پۆسته‌كانیان له ناوخۆیاندا دابه‌ش كرد، به‌هۆی پۆسته‌كانی سلێمانی، ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر پۆسته‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ش كرا‌و به‌شیان كردن.
ئه‌رسه‌لان حه‌سه‌ن ده‌ڵێت، "ده‌مانه‌وێ له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان پۆستی پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه له ده‌ستی یه‌كێتی ده‌ربهێنین، ناوچه‌كه‌ش زیاتر له ئیسلامییه‌كان پێكهاتوون و به یه‌ك لیست به‌شداری ده‌كه‌ین تا پۆسته‌كه بۆ ئیسلامییه‌كان بێت و كۆتایی به‌و كێشه و گرفتانه‌ی شاره‌كه بێت.
له به‌رانبه‌ردا ئازاد تۆفیق پارێزگاری نوێی هه‌ڵه‌بجه، به"وشه"ی گوت كه ئه‌و هیچ قسه‌یه‌كی له‌باره‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و دیاریكردنی له‌لایه‌ن سه‌رۆكی حكوومه‌ته‌وه وه‌ك پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه نییه و باس له پێكنه‌هێنانی ئه‌نجوومه‌نه‌كه ناكات.
هاوكات سیروان شه‌ریف مامۆستای زانكۆ و ماسته‌ر له یاسا، بۆ "وشه" روونی كرده‌وه، كاتێك پارێزگار بۆ پارێزگایه‌ك دیاری ده‌كرێت، پێویسته ئهنجوومهنهكهیشی پێكهێنرابێت، خۆ ده‌بێ ئه‌نجوومه‌ن ببێته چاو‌دێر به‌سه‌ر پارێزگاره‌وه، به‌ڵام تا ئێسته سێ پارێزگار بۆ هه‌ڵه‌بجه دیاری كراون، له كاتێكدا پارێزگاكه بێ ئه‌نجوومه‌نه.
زیاتر گوتی، "به‌هۆی ئه‌وه‌ی وڵاتێكی دراوسێ پشتگیری و پشتیوانی حزبی باڵاده‌ستی سنووره‌كه ده‌كات و ده‌یه‌وێ مانه‌وه‌ی به‌رده‌وام بێت و نه‌ڕووخێت، بۆیه رێ ناده‌ن حزبه ئیسلامییه‌كان داوای مافی خۆیان بكه‌ن، ئه‌و هه‌موو خزمه‌ته‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ هه‌ڵه‌بجه كردوویه‌تی كه به ئاشكرا هاووڵاتییانی شاره‌كه باسی ئه‌و خزمه‌ته‌ی پارتی ده‌كه‌ن، كه‌چی یه‌كێتی مافی پارتیش نادات.
وشه/ سلێمانی. هۆشیار عه‌لی