له‌كاتێكدا ئێسته ئه‌ستێره‌ی ناوداری دنیای عه‌ره‌بی عادل ئیمام خه‌ریكی زنجیره درامایه‌كه به‌ناوی "ڤالانتینۆ" كه بڕیاره بۆ ره‌مه‌زانی داهاتوو بێته وه‌شان، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاو كراوه‌ته‌وه كه پێشتر خاتوونه ئه‌كته‌ر نیكۆل سابا ده‌بوو له‌و درامایه به‌شداری بكات، به‌ڵام ره‌تی كردووه‌ته‌وه، بۆیه ئه‌كته‌رێكی تر له‌بری ئه‌و رۆڵ ده‌بینێت. به‌ڵام ئه‌و خاتوونه ئه‌و هه‌واڵه ره‌ت ده‌كاته‌وه.
له هه‌واڵێكدا پێگه‌ی "
ئیلاف" بڵاوی كردووه‌ته‌وه، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا هه‌واڵی ئه‌وه بڵاو بووه‌ته‌وه گوایه بۆ زنجیره دراماكه‌ی عادل ئیمام "ڤالانتینۆ" كه بڕیاره بۆ ره‌مه‌زانی داهاتوو پێته پێشاندان، پێشتر داوا له خاتوونه ئه‌كته‌ر نیكۆل سابا كراوه رۆڵی سه‌ره‌كیی له‌گه‌ڵدا ببینێ، به‌ڵام سابا داوای كردووه ده‌بێ به سیناریۆكه‌یدا بچێته‌وه و بیبینێ، بۆیه دواتر ئه‌و خاتوونه به ئه‌كته‌رێكی تر هاتووه‌ته گۆڕین.
له‌وباره‌یه‌وه نیكۆل سابا ته‌واوی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ره‌ت كردووه‌ته‌وه و رای گه‌یاندووه، "هیچ كاتێك داوام لێ نه‌كراوه له‌و درامایه به‌شداری بكه‌م تا داوا بكه‌م به سیناریۆكه‌یدا بچمه‌وه، من هه‌میشه هونه‌رمه‌ند عادل ئیمام به مامۆستای خۆم ده‌زانم و هه‌ر ئه‌ویش بوو كه ده‌رگه‌ی میسری بۆم كرده‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی بۆ هه‌ر كارێكی هونه‌ری له‌گه‌ڵ "زه‌عیم"، پێویستیم به‌وه نییه به سیناریۆكه‌یدا بچمه‌وه و باوه‌ڕی ته‌واوم به‌و هونه‌رمه‌نده هه‌یه".
دواتریش سابا داوا له میدیاكان ده‌كات به‌رله‌وه‌ی هه‌واڵێك له‌باره‌ی ئه‌وه‌وه بڵاو بكه‌نه‌وه، باشتره پێوه‌ندیی به خۆیه‌وه بكه‌ن یان له رێی به‌ڕێوه‌به‌ری كاره هونه‌رییه‌كانی راستییه‌كان وه‌ربگرن ئه‌وجا بڵاوی بكه‌نه‌وه. چونكه نه له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند عادل ئیمام و نه له رێی ستافی به‌رهه‌مهێنانی دراماكه‌وه، داوای لێ نه‌كراوه به‌شداریی ئه‌و كاره هونه‌رییه بكات.
نیكۆل سابای گۆرانیبێژ و ئه‌كته‌ر له ساڵی 1974دا له لبنان له دایك بووه، له سه‌ره‌تادا وه‌ك مۆدێلیست ده‌ركه‌وت كه له‌گه‌ڵ تیمی "فۆركاتس" كاری ده‌كرد، بۆ یه‌كه‌مین جاریش له ساڵی 2003دا له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی میسر عادل ئیمام ده‌ركه‌وت كه له فیلمی سینه‌مایی "التجربه الدنماركیه" وه‌ك ئه‌كته‌ر به‌شداریی كرد. دواتر وازی له كاری مۆدێل هێنا و به‌رده‌وام بوو له گۆرانیگوتن و كاری سینه‌مایی، یه‌كه‌مین ئه‌لبوومیشی له 2004دا بڵاو كرده‌وه. تا ئێسته له نزیكه‌ی 10 فیلمی سینه‌ماییدا به‌شداریی كردووه.
عادل ئیمام له ساڵی 1940 له شاری مه‌نسووره‌ی میسر له دایك بووه، به یه‌كێك له ناوه زۆر دیاره‌كانی هونه‌ری عه‌ره‌بی و میسری هه‌ژمار ده‌كرێت كه وه‌ك ئه‌ستێره‌یه‌كی كۆمیدیی زۆر ناودار ده‌رده‌كه‌وێت. كۆلیجی كشتوكاڵی له زانكۆی قاهیره ته‌واو كردووه. له ساڵی 1962 بووه‌ته ئه‌ندامی تیپی شانۆیی ته‌له‌ڤزیۆنی میسر و هه‌ر له‌وێوه وه‌ك ئه‌كته‌رێكی كۆمیدی ناسرایه‌وه.
جیا له‌وه‌ی له چه‌ند فیلمێكدا رۆڵی مامناوه‌ندیی ده‌بینی، به‌ڵام له ساڵی 1971دا به شانۆگه‌ریی "مدرسه المشاغبین" وه‌ك ئه‌ستێره‌یه‌كی كۆمیدی ئاماژه‌ی پێ ده‌دراكه له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندان حه‌سه‌ن مسته‌فا، سه‌عید ساڵ و یوونس شه‌له‌بی، نواندنی كرد، به‌دوایدا له ساڵی 1975، شانۆگه‌ریی "شاهد مشافش حاجه"ی پێشكه‌ش كرد كه ماوه‌ی حه‌وت ساڵ به‌رده‌وام بوو له پێشكه‌شكردن.
له‌دوای ئه‌و كاره هونه‌رییانه‌دا، ئیمام چه‌ندین شانۆگه‌ریی زۆر ناودار و فیلمی پڕۆفیشناڵی سینه‌مایی پێشكه‌ش كرد كه تا ئێسته‌یش كه خاوه‌نی ده‌یان فیلمی سینه‌ماییه، كه‌چی فیلمه‌كانی هه‌شتا و نه‌وه‌ته‌كانی جه‌ماوه‌رێكی زۆریان هه‌یه. عادل ئیمام جیا له خه‌ڵاته عه‌ره‌بییه‌كان، خاوه‌نی ده‌یان خه‌ڵاتی بیانییه كه له زۆربه‌ی فێستیڤاڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، خه‌ڵاتی وه‌رگرتووه.