له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك سه‌رۆكی حكوومه‌تی كوردستان، مه‌سروور بارزانی پردی پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ ھاووڵاتییان به‌ھێز كرد، ڕاسته‌وخۆ له كێشه و گرفته‌كانی ھاووڵاتییانی ده‌كۆڵییه‌وه، ھه‌ر له‌م كابینه‌یه‌دا چه‌ندان دیدار و گفتوگۆی راسته‌وخۆ بۆ ھاووڵاتییان ڕه‌خسێنرا و له نزیكه‌وه گوێیان لێ گیرا و به‌دواداچوون بۆ كێشه‌كانیان كرا، له‌گه‌ڵ چینه جیاوازه‌كان له شاره‌كانی كوردستان كۆ بوونه‌وه، له ھه‌ر شوێنێك ڕووداوێك ڕووی ده‌دا، سه‌رۆك وه‌زیران خۆی ئاماده ده‌بوو، له كاتی لافاوه‌كان له‌گه‌ڵ خه‌ڵك بوو، له كاتی دروێنه‌ی ده‌غڵودان له‌گه‌ڵ جووتیاران بوو. ئاگاداربوون له خه‌ڵك یه‌كێكه له كاره له پێشینه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی ھه‌رێم، له‌لایه‌ن خه‌ڵكی ھه‌رێمی كوردستانیشدا به‌گرنگییه‌وه لێی ده‌ڕوانرێ، كه‌واته مه‌سروور بارزانی پیاوی ڕۆژه سه‌خته‌كان و وه‌رچه‌رخانێكه له حوكمڕانیی هه‌رێمی كوردستاندا.
چوار ساڵی حوكمڕانییه‌ك به شێوازێكی نوێ له گشت بواره‌كاندا به سه‌رۆكایه‌تیی مه‌سروور بارزانی، كوردستانی له گه‌مارۆدان و چه‌قبه‌ستوویی، گه‌یانده قۆناغێكی گه‌شه‌سه‌ندوو و پێشكه‌توو كه له مێژووی 30 ساڵ حوكمڕانیی هه‌رێمی كوردستان بێ وێنه بووه. له ماوه‌ی چوار ساڵی حوكمڕانیی كابینه‌ی نوێه‌م، به‌كرده‌وه و خۆڕاگری و به‌هێزییه‌وه، به‌ردی بناغه‌ی ئاینده‌ی ئه‌م نیشتمانه له پێناو خزمه‌تكردن به گه‌لی كوردستان و هه‌نگاونان به‌ره‌و ئاینده‌یه‌كی گه‌ش دانرا. چوار ساڵ كه بووه ئاسۆی گه‌شی داهاتووی نیشتمانێك، كه ببێته جێی سه‌ربڵندی و شكۆمه‌ندیی كورد و كوردستان .
هه‌موو ئه‌و هه‌نگاوانه و دانانی به‌ردی بناغه‌ی ده‌یان پڕۆژه و پلانی ستراتیجیی وردبینانه، ئاماژه‌یه‌كی روون و ئاشكرایه كه قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان و ده‌ستكه‌وته‌كانی، له ده‌ستێكی پارێزراو و دڵنیاكه‌ره‌وه‌دایه، به هه‌وڵی سه‌رۆكی حكوومه‌ت كه دژی گه‌نده‌ڵكاران و دژه‌یاسا و قۆرخكارانه به‌ره‌و ئاوابوون ده‌چێت، چیتر یاساشكێنان ناتوانن گاڵته به‌چاره‌نووسی گه‌ل و نیشتمان بكه‌ن .
له ماوه‌ی چوار ساڵی رابردوودا بینیمان كه سه‌رده‌می به فیرۆدانی سه‌روه‌ت و سامانی كوردستان، به‌سه‌رچووه و كۆكردنه‌وه‌ی باج و داهاته‌كان به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی و ڕێگریكردن له به‌هه‌ده‌ردانی، نه‌ك ته‌نیا متمانه‌ی له نێوان خه‌ڵكی كوردستان و حكوومه‌ت گه‌ڕاندنه‌وه، به‌ڵكو له خه‌ونه‌وه بووه راستی و ئه‌و هه‌نگاوانه‌ش ئاماژه‌ن به ئاسۆیه‌كی گه‌شتر. ئه‌وه‌ی كراوه ئاماژه‌یه به دانانی بنه‌ما و ژێرخانی داهاتووی نیشتمانێك به پلان و به‌رنامه‌ی وردبینانه، هه‌نگاو به‌هه‌نگاو به‌سته‌ڵه‌ك و كۆسپه‌كان تێكده‌شكێنێت و خه‌ونی نه‌زۆكی ئه‌وانه‌ی دژی پێشكه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندن و سه‌روه‌ریی یاسا و له‌ناوچوونی ئه‌م قه‌واره‌یه بوون، له گۆڕ ده‌نێت .
ده‌بێت ئه‌و راستییه‌ش له به‌رچاو بگرین، هه‌رگیز هه‌نگاوی گه‌وره و ستراتیجی، بێ به‌ربه‌ست و كۆسپ نابێت، به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن نه‌یارانی كورد و كوردستانه‌وه، چونكه كاتێك ئامانج خزمه‌تكردنی گه‌ل و نیشتمانێك بێت، ئه‌وا رووی په‌لاماردانه‌كان به‌ره‌و رووی حكوومه‌تی خزمه‌تگوزار ده‌بێت، بینیمان له ماوه‌ی رابردوودا چۆن هێرشی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی رووبه‌ڕووی سه‌رۆكی حكوومه‌ت و كابینه‌ی نۆیه‌م كرایه‌وه .
به‌دڵنیاییه‌وه هه‌موو ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی كه له‌سه‌ر ده‌ستی مه‌سروور بارزانی و به تێكۆشان و هه‌وڵی بێ وچان كاریان له‌سه‌ر كراوه، ئاماژه‌یه‌كی دیار و ئاسۆیه‌كی رووناكن له پێش كورد، هه‌رگیز ئاسته‌نگ و پیلان و كۆسپه‌كانی به‌رده‌می، نابێته ئاسته‌نگ له به‌رده‌م هه‌ڵگرتنی ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تییه قورسه‌كان، به‌وه‌ش پیلانه‌كانی نه‌یاران له ناو ده‌بات و كوردستانێكی پێشكه‌وتوو و ئارام دێنێته كایه‌وه .