خه‌سڵه‌ت و كرده‌وه‌ی هه‌ر كه‌سایه‌تی و سه‌ركرده‌یه‌ك له كاته سه‌خته‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت، له‌و كاتانه‌ی كه گه‌ل و نیشتمانه‌كه‌ی ده‌كه‌ونه ناو سه‌ختترین هه‌لومه‌رجه‌كاندا، ئه‌وه سه‌ركرده‌یه ڕێی چاره‌سه‌ری و رزگاربوون ده‌دۆزێته‌وه، به‌رپرسیاریه‌تی هه‌ڵده‌گرێت و ده‌بێته مه‌شخه‌ڵی ئومێد و هیوا، به‌تایبه‌تی بۆ ئێمه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد له ناو جیۆگرافیایه‌كی پڕكێشه و ململانێدا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ین و خاك و نیشتمانه‌كه‌مان دوور له ویستی خۆمان دابه‌ش كراوه به‌سه‌ر چوار وڵاتی داگیركه‌ر، ده‌یان ساڵه خه‌بات و قوربانیی ده‌به‌خشین بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی مافه زه‌وتكراوه‌كانمان، ئێسته‌ش تێكۆشان به‌ڕێی گفتوگۆ و دیپلۆماسی و شارستانی درێژه‌ی هه‌یه.
بوونی كه‌سایه‌تییه‌ك كه خاوه‌ن كارێزمایه‌كی به‌هێز و پڕ ئه‌زموون بێت بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ رووداو و پێشهاته‌كانی ده‌وروبه‌ری، ده‌زانرێ حوكمڕانی هونه‌رێكی گه‌وره‌یه، سه‌ركردایه‌تییه‌ك كه له توانای هه‌موو كه‌سێكدا نییه، جگه له بارزانی كه شه‌و و رۆژی خستووه‌ته سه‌ر یه‌ك له پێناو گه‌یاندنی گه‌ل و نیشتمانه‌كه‌ی به كه‌ناری دڵنیایی و سه‌قامگیری و ئاوه‌دانی .
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا كاتێك باسی سه‌ركردایه‌تییه‌كی كارێزما له حوكمڕانی ده‌كه‌ین، وه‌ك فاكته‌رێك به كارنامه و پلانی ستراتیجی له قۆناغه سه‌خته‌كاندا، له پاڵ گه‌له‌كه‌ی ڕاشكاوانه و ڕاستگۆیانه تێده‌كۆشێت و هه‌وڵه‌كانی چڕ ده‌كاته‌وه، ئه‌و راستییه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه له ماوه‌ی پێنج ساڵ حوكمڕانیی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان، نموونه‌ی به‌هێزی گۆڕانكاریی سه‌ركردایه‌تییه‌كی كارێزمامان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت، چونكه له‌لایه‌ك رووبه‌ڕووی ئاسته‌نگ و ئاڵنگاری و قه‌یرانه دروستكراوه‌كان و پیلانگێڕییه ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كان ده‌بێته‌وه، له‌لایه‌كی تریش ئه‌و حوكمڕانییه سه‌رنجی خستووه‌ته سه‌ر بووژاندنه‌وه‌ی كه‌رته سه‌ره‌كییه‌كان وه‌ك پیشه‌سازی و ئابووری و بازرگانی و ته‌ندروستی و كشتوكاڵ و ئاوه‌دانی، كه به‌خۆڕاگری و ئیراده‌یه‌كی به‌هێز، سه‌ره‌ڕای هه‌موو فشار و گه‌مارۆكان، پێشانی دا كه چه‌ند خاكهڕێ و خزمه‌ته‌كانی چڕ كردووه‌ته‌وه بۆ گه‌ل و نیشتمانه‌كه‌ی.
ئه‌وه‌ی جێی هه‌ڵوه‌سته‌كردنه له هه‌موو چاوپێكه‌وتنه ڕاسته‌وخۆكانی مه‌سروور بارزانی له‌گه‌ڵ گشت چین و توێژه‌كان هه‌ر له هه‌ڵه‌بجه‌وه تا زاخۆ، رژدبوون و دووپاتكردنهوهیانه له یه‌كپارچه‌یی و خزمه‌تكردنی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان به‌بێ جیاوازیی سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی و ئاینه‌كان وه‌ك شانازییه‌كی گه‌وره، ئه‌وه‌ش ته‌نیا قسه‌ی بریقه‌دار و دروشم نییه، به‌ڵكو به‌كرده‌وه و هه‌نگاوه‌كانی ئه‌و راستییه‌ی سه‌لماندووه، دانانی به‌ردی بناغه‌ی چه‌ندان پڕۆژه‌ی گرنگ و ستراتیجی له هه‌ڵه‌بجه و رانیه و كه‌لار و زاخۆ و ئاكرێ و دهۆك و سۆران و هتد.. ده‌رخه‌ری هه‌موو ئه‌و راستییانه‌ن.
خه‌سڵه‌تێكی تری سه‌ركردایه‌تیی ژیرانه و كارێزما ئه‌وه‌یه كه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی نیشتمانه‌كه‌ی زۆر راستگۆیانه و ڕاشكاوانه، گوێڕایه‌ڵی داواكاری و ره‌خنه و پێشنیاره‌كانیان بێت، ئه‌وه‌ی له ناو دڵ و مێشكیان بوو، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان باسی بكه‌ن و وه‌ڵامی گونجاویش وه‌ربگرنه‌وه. له‌ولاشه‌وه به سنگێكی فراوانه‌وه داواكاریی خه‌ڵكی هه‌موو ناوچه‌كان وه‌ربگرێت و له ناو كه‌شێكی پڕ ئازادی و دیموكرسیدا، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران قسه‌ی بكرێت و وه‌ڵامیش وه‌ربگیرێته‌وه، ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه‌كی روونه كه مه‌سروور بارزانی وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی خاكهڕێ و متمانه‌به‌خۆبوو، له خومه‌تی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستانه. ئه‌وه‌یش سه‌رچاوه‌كه‌ی بۆ ڕێبازێكی پیرۆزی بارزانی و ئێسته‌ی سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی و قوتابخانه‌كه‌یان ده‌گه‌ڕێته‌وه كه هه‌میشه به شازانی ده‌بینرێت.
ده‌یان ساڵه خه‌ڵكی كوردستان به‌هۆی خه‌بات و قوربانیدانیانه‌وه ئازار و ئاواره‌یی و سه‌ختیی زۆریان چێشتووه، بۆیه هه‌موو حزب و لایه‌نێك له هه‌ر ده‌ڤه‌رێكی ئه‌م كوردستانه، ده‌بێ به‌رپرسیارانه مامه‌ڵه بكه‌ن و خزمه‌تكاری و به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی گه‌ل و نیشتمانه‌كه‌یان بن پێش هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی تر، بۆیه ده‌بێ هه‌موو پشتیوانی هه‌نگاوه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان بین كه هه‌وڵه‌كانی خزمهتكارییه بۆ گه‌ل و نیشتمانه‌كه‌ی به‌تایبه‌تی كه له ماوه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی ئه‌م كابینه‌یه كاره‌كانی ده‌بینین. ئه‌ویش به‌ردی بناغه‌ی ده‌یان پڕۆژه دانراوه و چه‌ندان پڕۆژه‌ی گرنگیش چوونه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و هه‌وڵه‌كانیش به‌رده‌وامن، به پشتیوانی خوا و ئیراده و خۆڕاگریی مه‌سروور بارزانی، رۆژ به رۆژ كوردستان به‌ره‌و پێشكه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندن هه‌نگاو ده‌نێت.