چه‌ند ساڵێكه ده‌روازه‌ی سه‌را و سلێمانی به‌هۆی بوونی گرووپێكی نابه‌رپرس و به‌كرێگیراوی نه‌یارانی كوردستان، به‌شێوه‌یه‌ك بووه‌ته شوێن و حه‌شارگه و گرووپی تیرۆریستی و نایاسایی و ڕفاندن و ترانزێتی ماده‌ی هۆشبه‌ر و سپیكردنه‌وه‌ی پاره، كه له مێژووی ئه‌و شاره‌دا وێنه‌ی نه‌بووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و حزب و گرووپانه پاساوی بێ بنه‌ما و شاردنه‌وه‌ی تاوانه‌كانیشیان هه‌ر به‌خێرایی به سیناریۆ و شانۆگه‌ریی فێڵبازانه له‌سه‌ر حیسابی خه‌ڵكی ئه‌و ده‌ڤه‌ره، ئاماده‌یه و بێ شه‌رمانه بوێری ده‌ده‌نه خۆیان تا ترس و دڵه‌ڕاوكێ و كوشتن و ڕفاندن ئه‌نجام بده‌ن و یاسا و سه‌روه‌ری و هێزی ته‌ناهیش به مه‌به‌ستی به‌رژه‌وه‌ندی حزبی و كه‌سی له پێناو ئه‌نجامدانی تاوان به‌كار ده‌هێنن .
له‌وه‌ش مه‌ترسیدارتر ئه‌وه‌یه جگه له بوونی چه‌ندان گرووپی میلیشیایی و نایاسایی، ئه‌وه‌ی حزبی ده‌سه‌ڵاتدار هه‌ر كاتێك ویستیان، هێزه‌كانی ئاسایش و كۆماندۆ و ناوی تری جیاواز بۆ كاری نایاسایی و تیرۆر و تۆقاندن به‌كار دێنن، هه‌ندێك جاریش بۆ كاری سه‌رانه‌سه‌ندن و بازرگانی نایاسایی و هه‌رچی كاری تێكده‌رانه‌یه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، به‌شێوه‌یه‌ك چیتر ده‌ڤه‌ری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری بۆ هاووڵاتییانی جێی متمانه نییه، ئه‌وه‌یش بووه‌ته دیارده‌یه‌كی مه‌ترسیدار به‌شێوه‌یه‌ك كه رۆژ به رۆژ متمانه خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ره‌كه به ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و شاره نامێنێ.
ئه‌وه‌ی له چه‌ند ساڵی رابردوو و ئێسته‌یش هه‌ستی پێ ده‌كرێت، ئه‌وه‌یه هێزی ئاسایش به هیچ شێوه‌یه‌ك له چوارچێوه‌ی یاسا كاری پێ ناكرێت، ئه‌وه‌ش له خۆیدا زه‌وینه‌سازی ده‌كات بۆ شڵه‌ژانی ره‌وشه‌كه و تێكدانی سه‌قامگیری و ئاڵۆزی و ترساندنی خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ره‌كه، ئه‌و كرده‌وه مه‌ترسیدارانه‌ی ئه‌و هێزانه له ژێر فه‌رمانی یه‌كێتی، وا ده‌كات چیتر هێزه ته‌ناهییه‌كانی ده‌ڤه‌ری سلێمانی جێی متمانه نه‌بن، به‌تایبه‌تی به‌كارهێنانی چه‌كی به مۆڵه‌تیش له‌لایه‌ن ئه‌و گرووپه مه‌ترسیدارانه جێی هه‌ڵوه‌سته‌كردنه.
رووداوه‌كانی رابردوو هه‌ر له كه‌لاره‌وه تا دهۆك و كه‌ركووك و سلێمانی و هه‌ولێر، سووتاندن و تێكدانی موڵكوماڵی خه‌ڵكی كوردستان، ئینجا دواتر كرده‌وه‌ی تیرۆریستی و كوشتنی خه‌ڵك و ئاشكرابوونی ئه‌وه‌ی كه ده‌ستی هێزه ته‌ناهییه‌كان و سه‌ربازییه‌كانی یه‌كێتییان تێدا بووه، پێشهاتی قێزه‌ون و مه‌ترسیداره، چونكه له جیاتی پارێزگاریكردن له سه‌روماڵ و ژیان خه‌ڵك، ئێسته ڕێك پێچه‌وانه‌كه‌ی ده‌بینرێت.
هه‌موو ئه‌و رووداوانه پێمان ده‌ڵێن كه مافیاگه‌رایی له ناو یه‌كێتی به‌شێوه‌یه‌ك به‌رفراوان بووه، چیتر خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ری سلێمانی و گه‌رمیان و راپه‌ڕین و هه‌ڵه‌بجه، متمانه‌یان به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی یه‌كێتی نه‌ماوه، ئه‌وه‌ش زیانی گه‌وره به‌ر ئاسایشی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی ده‌گه‌یه‌نێت، به‌تایبه‌ت زیان به شوناسی ده‌ڤه‌ری سلێمانی و سنووره‌كه ده‌گه‌یه‌نێت، كاتی ئه‌وه هاتووه سنوورێك بۆ ئه‌و گرووپانه دابنرێت و سه‌روه‌ری و یاسا بۆ ئه‌وه ده‌ڤه‌ره بگه‌ڕێنرێته‌وه .