پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیریی هه‌رێمی كوردستان هێڵی سووره و له هیچ كه‌س و لایه‌نێك قبووڵ ناكرێت بیخاته مه‌ترسییه‌وه، جیۆگرافیای هه‌رێم ئێسته له‌ڕووی سیاسی و سه‌ربازی و دیپلۆماسی و وزه‌وه، خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندیی زۆره، له‌ڕووی سیاسی و ته‌ناهییه‌وه له به‌ره‌ی هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تیدایه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ئاشته‌وایی و دیموكراسی و ئازادیی ڕاده‌ربڕین و بایه‌خدان به مافه‌كانی مرۆڤدایه، ئه‌مانه له جیۆگرافیا و جیۆپۆڵه‌تیكی وه‌ك رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، لای ده‌وڵه‌ته‌كانی تر ده‌ست ناكه‌وێت.
پێگه و بناغه‌ی قه‌واره‌ی كوردستان له زۆر رووه‌وه ره‌گوڕیشه‌ی له پرسه گرنگه ئابووری، سیاسی و دیپلۆماسییه‌كاندا داكوتاوه، هه‌ر ئه‌وه‌یشه وایكردووه له كاته هه‌ستیار و پێویسته‌كاندا، زلهێزانی وه‌ك ئه‌مه‌ریكا، فڕه‌نسا و به‌ریتانیا و ئینجا نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش، له‌سه‌ر هێڵ بن و به هه‌موو دنیا بڵێن كوردستانی هێڵی سووره، به‌تایبه‌ت كه لایه‌نه هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی ئه‌م گه‌مه‌یه، مه‌یلی تێكدانیان نییه و نه هه‌ڵگری وه‌ها خه‌ونێكن و نه خواستی وایان هه‌یه، چونكه تێكچوونی ئارامی و ئاسایشی هه‌رێم، تێكچوونی به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌مه‌لایه‌نه‌یه له رۆژهه‌ڵاتی ناوهڕلست، هاوكات ئاڵۆزبوونی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته كه دۆزی كورد گه‌وره‌ترین دۆسیه‌یه و ته‌نیا یه‌ك پارچه‌ی نیمچه چاره‌سه‌ر كراوه، بۆیه ئه‌م جاڕدانی خۆپێشاندانه له كوردستان، جگه له‌و گرووپ و تاقمه بهكرێگیراوانهی چه‌ندان ساڵه بۆ پاره و به‌ڵێنی دوژمنان و ناحه‌زان، خه‌ونی ناسه‌قامگیری و دووبه‌ره‌كییان هه‌یه و جگه له سوودی خۆیان، هیچ به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكی كوردستانی تێدا نییه.
له ماوه‌ی 11 ساڵی رابردوودا له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی كوردستان و ئینجا عێراق و ناوچه‌كه‌یش، هیچ كارێكی تێكده‌رانه نه‌ما دوژمن و به كرێگیراوهكانیان به سیناریۆ و پیلانگێڕی دژ به كوردستان بۆ رووخاندنی ئه‌و ئه‌زموونه ئه‌نجامی نه‌ده‌ن، بودجه‌یان بڕی، داعشیان به‌ردایه كوردستان، حزبه‌كان پێشنیازی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌یان كرد و دواتر لێی كشانه‌وه و بۆ پارتییان به‌جێهێشت، پارتی به پشتیوانی گه‌لێكی دڵسۆز و كوردپه‌وه‌ر، به ته‌نیا شانی دایه‌به‌ر دۆخه‌كه و تا چاره‌سه‌ركردنی، كۆڵی نه‌دا.
له به‌رانبه‌ر ژێرپێخستنی مافه ده‌ستوورییه‌كانی كورد و گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌غدا بۆ ناوه‌ندگه‌رایی و دیكتاتۆری و ده‌وڵه‌تی تایفی، پارتی پێشڕه‌ویی گه‌لی كوردستانی كرد له ریفراندۆمێكی مێژوویی بێوێنه‌دا تا به دنیا و هه‌موو لایه‌ك بڵێ كورد مافی سه‌ربه‌خۆیی هه‌یه، پارتی به پشتیوانی نیشتمانپه‌روه‌ران بۆ یه‌كه‌مجار له مێژووی هاوچه‌رخدا، توانی سه‌ڕه‌رای دژایه‌تی زۆر له حزبه خۆبهدهستهوهدهرهكان، به‌ڵام تێكڕای گه‌لی كوردستانی له ده‌وری یه‌ك ئامانج كۆ كرده‌وه و یه‌كه‌مین به‌ڵگه‌نامه‌ی مێژوویی به قه‌ڵه‌م و ده‌نگی خه‌ڵكی كوردستان نووسییه‌وه. له به‌رانبه‌ر ده‌نگی ئاشتییانه‌ی كورد، به‌غدا و ده‌وروبه‌ر ده‌نگی شه‌ڕیان به‌رز كرده‌وه، پارتی و بارزانی به‌وپه‌ری به‌رپرسیارێتییه‌وه چووه ژێر سه‌ختترین هه‌لومه‌رج و تێی په‌ڕاند، ئێسته‌یش كه له دۆخێكی جێگیر و روو له بووژانهوهداین، نابێ رێ به كه‌س بدرێت بۆ مه‌زاجی گه‌نجێتی و كه‌شوفشی فه‌یسبووك، گێچه‌ڵ به‌و قه‌واره‌یه بكات كه هه‌میشه دڵسۆزانی ده‌ستیان له‌سه‌ر دڵیانه له دوژمنانی بپارێزن، جا ئێسته دوژمنی ناوخۆیش هه‌ڵتۆقێ.
ئه‌مرۆ به‌هۆی شه‌ڕ و گرژیی نێوان ئۆكرانیا و رووسیا، ئێران و گه‌مارۆكانی، نه‌مانی ژیان و ته‌ناهی له سووریا و كۆتاهاتنی سه‌قامگیری له یه‌مه‌ن، سووریا، یه‌مه‌ن و به میلیشیابوونی یه‌كجاری لیبیا، كوردستان به‌و حكوومه‌ته لێزان و خاوه‌ن دیدگه سیستماتیكه‌وه، ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی له پێشه زۆرتر پێش بكه‌وێت و زیاتر خۆی بنیات بنێ، بۆیه له‌م رۆژانه‌دا كه عێراق له كوڵاندایه، هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك بیه‌وێت سه‌قامگیریی كوردستان بخاته شانی ئه‌و وڵاته نزیك و نائارامانه، نۆكه‌ره و ئه‌و كاره به كرێ ده‌كات، به‌ڵام با دڵنیا بێت كوردستان ئه‌وه‌نده مه‌ردایه‌تیی تێدایه رێ به تێكچوونی نه‌دات.
ئومێدی خه‌ڵكی كوردستان به مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌ته‌كه‌یان، ئێسته له هه‌ركات زیاتره به‌هۆی ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌ی به‌دی هاتوون و ئه‌و دۆخه جێگیره‌ی خه‌ریكه له رووی ئابوورییه‌وه پێ ده‌گرێت، خۆشبه‌ختانه هه‌میشه ئه‌م ئومێده به‌هێزتر بووه له كوردستاندا به‌رانبه‌ر ئه‌و كه‌مینه‌یه‌ی به دوای تێكدانهوهن، راستییه‌كه‌ی كوردی ره‌سه‌ن هه‌رگیز مه‌یلی تێكدانی نییه و به‌های ئه‌وه ده‌زانێ كه هه‌یه‌تی و چاوی له پێشخستنیه‌تی نه‌ك تێكدان، به‌ڵام بێگومان هه‌موو گه‌لێك خه‌ڵكی ناڕهسهنیشی تێده‌كه‌وێ، گرنگ ئه‌وه‌یه رێ نه‌درێ په‌ل بهاون.