ئه‌م ئه‌زموونه‌ی گه‌له‌كه‌مان، به‌رهه‌می زیاتر له یه‌ك سه‌ته شۆڕش و خه‌باتی بێوچانی ئه‌م گه‌له خێر له خۆ نه‌دیوه‌یه كه داگیركه‌ر و دوژمنان، تا ئێسته‌یش به‌رده‌وامن له دژایه‌تیكردن و چه‌وساندنه‌وه‌ی به شێواز و پیلانگێڕی جۆراوجۆر له‌گه‌ڵ كۆیله‌كانیان، جێی داخه هه‌ندێك كه‌س و لایه‌ن له چاوی به‌رته‌سكی حزبایه‌تی و به‌رژه‌وه‌ندیی شه‌خسییه‌وه تاكڕه‌وانه و خۆسه‌پێنه‌رانه، به‌رده‌وام له هه‌وڵی شكۆشكاندن و دروستكردنی هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسین بۆ سه‌ر شكۆ و ده‌ستكه‌وته‌كانی .
مێژوو و ئه‌زموونی دوێنی و ئه‌مڕۆمان، پێمان ده‌ڵێن كه هه‌میشه یه‌كده‌نگی و ته‌بایی ڕۆڵی گرنگ و بنیاتنه‌ری هه‌بووه له دروستكردنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان و گشت ده‌ستكه‌وته‌كانی تر، تا به ئه‌مڕۆ به‌تایبه‌ت كه وڵاتانی ناوچه‌كه و دنیا به سه‌رسامییه‌وه ده‌ڕواننه ئه‌و پێكه‌وه‌ژیانه ئاشتییانه و سه‌قامگیری و متمانه‌یه له قه‌واره‌كه، له ناو ناوچه‌یه‌كی پڕ ئاڵۆز و كێشمه‌كێشدایه و هه‌ر خۆشی پارێزگاری لێ ده‌كات .
ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێت ئاماژه‌ی پێ بده‌م، ئه‌و راستییه‌یه كه رۆحییه‌تی هه‌ندێك كه‌س و لایه‌ن له هه‌وڵی خۆسه‌پاندن و ناوچه‌گه‌رێتی، وایكردووه كه به‌ردوام دڵه‌ڕاوكێ له ناو هاووڵاتییانی كوردستان دروست ببێت، ئه‌وه‌ش راستییه‌كه‌ی خه‌ونی ناحه‌زانی ئه‌م گه‌ل و نیشتمانه‌یه، چونكه هه‌رێمی كوردستان، هه‌رێمێكی دیموكرات و ئازاده و به خه‌بات و قوربانیدانی ده‌یان ساڵه و گشت هێز و لایه‌نه تێكۆشه‌ر و دڵسۆزه‌كانی تریش، له سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه ئاڵاهه‌ڵگری ئه‌م قه‌واره‌یه و به دیموكراسیكردن و دامه‌زراوه‌كردنی، ئه‌ویش سه‌رۆك بارزانی و پارتی دیموكراتی كوردستانه كه زۆر به‌رپرسیارانه و هۆشیارانه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ دۆخی هه‌ستیاری عێراق و ناوچه‌كه و سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی كردووه، له پێناو چه‌سپاندنی مافه ره‌واكان و ئینجا به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و مافانه‌ی تا ئێسته به‌دی نه‌هاتوون.
بۆیه پێوسته هه‌مووان پرسیار له خۆیان بكه‌ن كه خه‌بات و قوربانیدانی ئێمه له دژی دوژمنان و داگیركه‌ران بۆچی بوو؟ كاتی ئه‌وه هاتووه وانه‌یه‌كی باش له مێژووی خه‌باتی گه‌لی كورد وه‌ربگرین، چۆن بزانین كێ دۆستمانه و كێ به درێژایی مێژوو به دوژمنی زانیوین؟ چی هۆكارێك وایكردووه تا ئێسته نه‌بووین به خاوه‌ن به سه‌ربه‌خۆیی و ده‌وڵه‌ت؟. كاتی ئه‌وه‌یه ئه‌و بزانین كێ له خه‌م و په‌رۆشی گه‌ل و نیشتمانه‌كه‌یدایه و دۆز و هاوكێشه سیاسییه‌كان گه‌یشتوونه‌ته كوێ؟.
هه‌روه‌ها ده‌بێت ئه‌و راستییه بزانین كه پشتیوان و خاكه‌ڕێ و دڵسۆز و خزمه‌تكاری ئه‌و گه‌ل و نیشتمانه‌یه و تا چه‌ند خزمه‌تی ئه‌م گه‌له سته‌ملێكراوه كراوه؟ كێ هه‌میشه خۆی به به‌رپرسیار و دڵسۆزی ئه‌م خاك و میله‌ته زانیوه؟ بۆیه كاتی ئه‌وه هاتووه خۆتان یه‌كلا بكه‌نه‌وه، خه‌بات ئه‌گه‌ر له پێناوی ئازادی و دیموكراسی و سه‌ربه‌خۆیی بووه، ناكرێت چیتر بیر له ئازاردانی خه‌ڵك و حزبایه‌تیی به‌رته‌سك و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ماڵ و سامانی خه‌ڵك و قۆرخكردنی زۆره‌ملێی نادیموكراسییانه بكه‌ینه‌وه، ئامانجمان ته‌نیا به‌هێزكردنی قه‌واره‌ی هه‌رێم و پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كان بێت .
بۆیه ته‌بایی و سه‌رخستنی ئه‌م قه‌واره‌یه و گه‌لی كورد، ئه‌رك و به‌رپرسیارێتییه‌كی گه‌وره‌یه و له ئه‌ستۆی هه‌موو تاكێكی كورده، چونكه گه‌لی كورد قوربانیی زۆری داوه، ناكرێت له پاڵ به‌رژه‌وه‌ندیی شه‌خسی و حزب و چه‌ند كه‌س و لایه‌نێك، هاووڵاتییان تووشی كێشه‌ی مووچه و ده‌رماڵه و خزمه‌تگوزاری بكرێنه‌وه .
له مێژه پارتی دیموكراتی كوردستان داوای چاكسازی و پشتیوانیی زیاتری حكوومه‌تی كوردستانی كردووه، له پێناو خزمه‌تگوزاری و ئاوه‌دانیی زیاتر بۆ خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ری سلێمانی و گه‌رمیان و هه‌ڵه‌بجه و راپه‌ڕین، به‌ڵام پێده‌چێت تا ئێسته به‌هۆی سه‌ره‌ڕۆیی و به‌رژه‌وه‌ندیی حزبی و شه‌خسی، زۆرجاریش كاریگه‌ریی لایه‌نی ده‌ره‌كی، سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌كان بێهووده بوونه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامن بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر .
ده‌یان جار پارتی دیموكراتی كوردستان داوای كردووه خه‌می به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی كورد و كوردستان ئه‌وله‌وییه‌ت بێت، با چیتر دڵی هاووڵاتییانی ئه‌و ده‌ڤه‌رانه نه‌شكێنرێت و به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی میله‌ت بپارێزرێت، به‌ڵام جێی داخه كه تا ئێسته ده‌سه‌ڵاتی قۆرخكاری له‌و ده‌ڤه‌رانه و گوێنه‌دان به یه‌كڕیزی و ته‌بایی، خۆدزینه‌وه له هاوبه‌شی له حكوومه‌ت و په‌رله‌مان و داوده‌زگه‌كانی تر، له پێناو دروستكردنی قه‌یرانی سیاسی و هه‌ڵنه‌گرتنی ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تییه‌كان، زیانی گه‌وره‌ی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه، بۆیه كوردستانیان چیتر ئه‌م دۆخه له یه‌كێتی قبووڵ ناكه‌ن .
كاتی ئه‌وه هاتووه ئه‌گه‌ر له خه‌می ئه‌م خاك و گه‌له‌ین، با هه‌موومان له پێناو پارێزگاریكردن له شكۆ و ته‌بایی و خزمه‌تگوزاریی گشتی، ئینجا ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیان یه‌كده‌نگ بین و خه‌ونی ناحه‌زان بۆ تێكدانی قه‌واره‌ی هه‌رێم نه‌هێنینه دی، چونكه به‌رهه‌می خه‌بات و ماندووبوونی پێشمه‌رگه و خوێنی شه‌هیدانه و ده‌بێت بیپارێزین .