هه‌رێمی كوردستان له سه‌رده‌می كابینه‌ی نۆدا كه هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونیه‌وه تا ئه‌مڕۆ، هه‌نگاوی ستراتیجی و گرنگی بۆ پشت به‌خۆبه‌ستن ناوه، بۆ ئه‌وه‌یش له سه‌ره‌تای كاركردنیه‌وه به‌رده‌وام كاری له‌سه‌ر دانه‌وه‌ی قه‌رزه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كان كه له حكوومه‌ته‌كانی پێش خۆیه‌وه بۆی مابووه‌وه كرد، له‌گه‌ڵیشیدا پلانی چاكسازی كارگێڕی و رێكخستنه‌وه‌ی داهات دانا، دواتر ده‌ستی بۆ كه‌رتی پیشه‌سازی و كشتوكاڵ برد له پێناو به‌هێزكردنی ئابووریی ناوخۆیی، تا چیتر نه‌وت و بودجه له عێراق و له‌لایه‌ن وڵاتانی ناوچه‌كه‌وه له دژی هه‌رێمی كوردستان به‌كار نه‌هێنرێن.
هه‌رچه‌نده ئه‌و هه‌نگاوانه سه‌خت و دژوار بوون و كاتی پێویسته تا به‌ته‌واوی ده‌گه‌نه مه‌نزڵ، به‌ڵام به ویژدانه‌وه بڕوانین، ئێسته‌یش هه‌ست به‌وه ده‌كرێ كه چۆن سه‌رۆكی حكوومه‌تی كوردستان شه‌و و رۆژی خستووه‌ته سه‌ر یه‌ك، له پێناو به‌هێزكردنی پێگه‌ی ئابووری و سیاسی و دیپلۆماسی گه‌ل و نیشتمانه‌كه‌ی.
لێره‌دا ده‌توانین ئاماژه به لایه‌نه ئابوورییه‌كه بده‌ین كه ئه‌و وڵات و حكوومه‌تانه‌ی به‌رده‌وام تووشی گرفتی ئابووری و كێشه‌ی گه‌وره‌ی دارایی ده‌بنه‌وه، ئه‌وانه‌ن كه سه‌رچاوه‌ی داهاتیان ته‌نیا یه‌ك شوێنه، ئه‌ویش فرۆشتنی نه‌وت، ئیتر لایه‌نه گرنگه ناوخۆییه‌كانی وه‌ك كشتوكاڵ و پیشه‌سازی و توانای مرۆیی پشتگوێ ده‌خه‌ن، ئه‌وه وایكردووه له زۆر رووداو و قه‌یراندا تووشی ته‌نگژه ببن و هه‌ندێك جار داڕمانی ئابووریشیان بینیوه، به‌ڵام حكوومه‌تی كوردستان به پلان و هه‌موو كه‌رته‌كان له یه‌ك ئاستدا ده‌جووڵێنێت، ئه‌وانه‌یشی سه‌ره‌كی پێشی خستوون، وه‌ك یاریزانێكی لێهاتووی شه‌تڕه‌نج .
كابینه‌ی نۆ به سه‌رۆكایه‌تیی مه‌سروور بارزانی، هه‌رزوو دركی به‌و ده‌ردانه‌ی كوردستان كردبوو، كه به‌هۆی یه‌ك سه‌رچاوه‌یی و پشتبه‌ستن به نه‌وت، چۆن له كاتی گه‌مارۆكانی به‌غدادا دۆش داده‌ما، بۆیه راسته‌وخۆ كه ده‌ستبه‌كار بوو، خوێندنه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنی وردی بۆ بابه‌ته‌كان هه‌بوو، هه‌ر ئه‌وه‌یش وایكرد بێ ئه‌وه‌ی هیچ كرانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ئابووری له به‌غدا و لای تریشه‌وه به ڕووی كوردستاندا ببینین، خۆشبه‌ختانه كێشه‌ی مووچه نه‌ماوه و پڕۆژه‌كانیش كار ده‌كه‌ن و دۆخی ئابووری رووی له گه‌شه كردووه‌ته‌وه. ئه‌ویش زۆر به كورتی بیڵێین، هۆكاره‌كه بۆ هه‌مه‌جۆركردنی داهات ده‌گه‌ڕێته‌وه.
كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونیه‌وه له چوارچێوه‌ی كارنامه گشتگیره‌كه‌یدا، دروشمی سه‌ره‌كیی بریتی بوو له بنیاتنانی كوردستانێكی به‌هێز، ئه‌مه‌ش له ڕێی ئابوورییه‌كی به‌هێزه‌وه ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت. ئابووریی به‌هێزیش له ڕێی هه‌مه‌جۆركردنی سه‌رچاوه‌كانی داهاته‌وه دێته دی. بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌كانی داهات هه‌مه‌جۆر بكرێت، ده‌بێ كه‌رته‌كانی نانه‌وتی گرنگیی تایبه‌تیان پێ بدرێت له پێناو بووژانه‌وه و به‌ڕه‌وپێشبردنی ئابووریی وڵات.
ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی كابینه‌ی نۆ له پێناو به‌ره‌وپێشبردنی كه‌رتی نانه‌وتی و ئابووری سه‌ربه‌خۆ، بێ ئاسته‌نگ نه‌بووه، وه‌ك ده‌بینرێت له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه كێشه و گرفتی گه‌وره‌ی بۆ دروست ده‌كرێت، به‌ڵام هیچكام له‌و كۆسپانه نابنه به‌ربه‌ست له به‌رده‌م ستراتیجی حكوومه‌تی كوردستان له‌ڕووی به‌ره‌وپێشبردنی كه‌رتی پیشه‌سازی و گه‌شتیاری و وه‌به‌رهێنان و كشتوكاڵی، كه ره‌نگه نه‌یاری زۆریش بۆ هه‌رێمی كوردستان دروست بكات، به‌ڵام هه‌موو ئه‌و به‌ربه‌ستانه سه‌رۆكی حكوومه‌ت ڕژدتر ده‌كات بۆ گرنگیدان و پێشخستنی زیاتری ئابووری هه‌رێمی كوردستان.
مه‌سروور بارزانی هه‌نگاوی كرداری و گرنگی بۆ دروستكردنی ده‌یان كارگه و دۆزینه‌وه‌ی كڕیار بۆ به‌روبوومی جووتیارانی وڵاته‌كه‌ی هه‌ر له زاخۆ و تا هه‌ڵه‌بجه ناوه، ئه‌وه‌یش راسته‌وخۆ زه‌وییه‌كانمان ده‌بووژێنێته‌وه و داهاتوویه‌كی گه‌شمان بۆ ده‌نووسێته‌وه. به‌ڵام هه‌ر له ئێسته‌یشه‌وه هه‌ستی پێ ده‌كه‌ین، كاتێك هه‌ر ماوه‌یه‌ك كارگه‌یه‌ك ده‌كه‌وێته كار و دانه‌وێڵه‌ی جووتیار له ناوخۆ ساغ ده‌كرێته‌وه و پیشه‌سازیی به‌رهه‌مهێنان ده‌ركه‌وتوون، ئه‌مانه كه‌م نین.
ناكرێت ئاماژه به چه‌ند خاڵێكی گرنگی وه‌ك نه‌هێشتنی پاشكه‌وتی مووچه، دابینكردنی بودجه‌ی پڕۆژه‌ی ستراتیجی و ڕێگه‌وبان له هه‌موو كوردستان، هه‌نارده‌كردنی هه‌ناری كوردستان بۆ ده‌ره‌وه وه‌ك گه‌وره‌ترین رووداوی ئه‌زموونه‌كه‌مان نه‌كه‌ین، ئه‌وانه ئاماژه گه‌شه‌كانی رزگاركردنی كوردستانن له كێشه‌ی ئابووری و چاو له‌ده‌ستیی به‌غدا، كه سوارچاكی ئه‌و ده‌سكه‌وتانه سه‌رۆكی حكوومه‌ته‌كه‌ی كوردستانه.