له‌گه‌ڵ پێش و دوای ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نۆ به سه‌رۆكایه‌تیی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی كوردستان، هه‌رێمی كوردستان له ناو بارودۆخێكی خراپی ئابووری و داراییدا بوو، هه‌ڵبه‌ت ئه‌و كێشه و گرفتانه له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی گه‌لی كورد و هه‌رێمی كوردستاندا بوون و به‌شێوه‌ی به‌رنامه داڕێژراو و دروستكردنی گوشار بوون له‌سه‌ر قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان، كه تێیدا رێگری له گه‌شه‌سه‌ندن و ئاوه‌دانی و به‌هێزبوونی كوردستان بگرن، به رێی گه‌مارۆی دارایی و ئابووری و سیاسییه‌وه كه ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا به پله‌ی یه‌كه‌م و ئینجا گوشاری هه‌ندێك وڵاتی دراوسێ، چاویان به سه‌ركه‌وتنی كوردستان هه‌ڵنه‌هاتووه.
ده‌مه‌وێ بڵێم به هاتنه‌سه‌ر كاری كابینه‌ی نۆ، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و كێشه و كۆسپانه‌ی كه به‌رۆكی گرت به ئێسته‌شه‌وه، به‌ڵام به‌میكانیزم و پلانێكی وردبینانه و ستراتیج له گشت روویه‌كه‌وه، توانی هه‌نگاو به هه‌نگاو گه‌ل و نیشتمانه‌كه‌ی له پیلانگێڕییه‌كان و قه‌یرانه‌كان به‌ره‌وپێشه‌وه ببات. ده‌توانین بڵێین كه پێشكه‌وتنی ئابووریی هه‌ر وڵاتێك، ده‌شێت گه‌شه‌سه‌ندنێكی هاوته‌ریب و هاوئاهه‌نگی هه‌بێت، ئه‌گه‌رنا نابێت به‌و كۆڵه‌كه پته‌وه‌ی وڵاتێكی له‌سه‌ر به‌ڕێوه بچێت و ببێته هۆی ئاسووده‌یی زیاتری هاووڵاتییان و خۆشگوزه‌رانی زیاتر.
گه‌شه‌پێدانی كه‌رتی نه‌وت له پاڵ كه‌رت و سێكته‌ره‌كانی تر‌دا، بینایه‌كی پته‌و و ئاسایشی ئابووری ڕۆ ده‌نێت، هه‌نگاونانه له ئابوورییه‌كی به‌رخۆرانه‌وه به‌ره‌و ئابوورییه‌كی داهێنه‌رانه و به‌رهه‌مهێن. خۆشبه‌ختانه ئه‌م تێڕوانینه بۆ ئابووری، یه‌كێك له پێڕه‌و و پرۆگرامه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌م بووه، به ئاراسته‌ی بنیاتنانی ئابوورییه‌كی به‌رهه‌مهێن و چه‌ند به‌رهه‌م و دوور له پشتبه‌ستنی ته‌نیا به نه‌وت.
له ماوه‌ی ڕابردوودا هه‌نارده‌كردنی هه‌ناری كوردستان بۆ وڵاتانی كه‌نداو و دواتریش بۆ بازاڕه‌كانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا، خۆی سه‌ركێشییه‌كی گه‌وره بوو له شكاندنی ئه‌و ڕێچكه‌یه‌ی كه ئابووری كوردستان له پاش ڕاپه‌ڕینه‌وه له‌سه‌ری هاتووه. ئه‌م ڕێچكه تازه‌یه ته‌نیا كاتێك به ئامانجی خۆی واته سه‌ربه‌خۆییه‌كی ڕێژه‌یی ئابووریی و بووژانه‌وه‌ی كوردستان و كه‌رته جیاوازه‌كانی ده‌گات كه به‌رده‌وام بێت، وه‌ك گوتم ئابووری ڕیتمێكی هاوئاهه‌نگ و هاوته‌ریبی هه‌موو كه‌رت و سێكته‌ره‌كانه به نه‌وتیشه‌وه له ئاراسته‌یه‌كی زه‌مه‌نی درێژخایه‌ندا. كوردستان هه‌م وڵاتێكی ده‌وڵه‌مه‌نده و هه‌میش سه‌رمایه‌یه‌كی مرۆیی باش و ده‌روه‌ستی هه‌یه، به‌تایبه‌تی جووتیار و ئاژه‌ڵدارانی كورد كه له كۆڵه‌كه سه‌ره‌كییه‌كانی ئابووری پێش مۆدێرن و ئێسته‌یشمانن.
تێڕوانینی كابینه‌ی نۆیه‌م و ئاوڕدانه‌وه‌ی له توانا و پۆتانشێله‌كانی ئابووریی هاووڵاتییانی كوردستان، مزگێنیی ئاسۆیه‌كی گه‌ش بۆ هه‌موو كوردستان ده‌دات. خاڵی جیێ سه‌رنج ئه‌وه‌یه ئه‌م گه‌شه‌پێدان و په‌ره‌پێدانه ئابوورییه له ڕێی هه‌وڵ و تواناییه دیپلۆماسییه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌مه‌وه بووه، ئه‌مه‌ش خاڵێكی گرنگی تره كه سیاسه‌ت و ئابووری پێكه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، هه‌م متمانه‌یه‌كی سیاسیی-ئابووری زیاتریشه بۆ حكوومه‌تی كوردستان، هه‌میش سه‌ركه‌وتن و هه‌نگاونانه بۆ بووژانه‌وه و گه‌شه‌پێدانی كوردستان و دڵخۆشكردنی جووتیاران و كشتوكاڵكاران.
به‌هه‌مانشێوه به‌هۆی ئه‌و پێوه‌ندییه به‌هێزانه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران، بناغه‌یه‌كی به‌هێزی بۆ دروست كردووه، ئه‌م تێڕوانین و سیاسه‌ته ئابوورییه‌ی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیران، پشتگیری و پاڵپشتیی گه‌وره‌ی هه‌موو جومگه‌كانی ئابووری هه‌رێمی كوردستانه، ده‌روازه‌ی كردنه‌وه‌ی ده‌یان ده‌رفه‌تی تره بۆ بووژانه‌وه‌ی زیاتری ئابووریی هه‌رێم و هه‌نارده‌كردنی به‌رهه‌م و هاورده‌كردنی سه‌رمایه بۆ كوردستان. له ماوه‌یه‌كی كورتدا ئه‌مه دره‌وشاوه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌م له‌م بواره‌دا بوو، ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه‌كی روونه به‌وه‌ی كه پیلانگێڕی و قه‌یران و سیناریۆ دروستكراوه‌كان له ماوه‌ی نزیكه‌ی چوار ساڵی رابردوو، نه‌یانتوانی پێش به كاروانی پێشكه‌وتنی ئابووری و ئاوه‌دانی و گه‌شه‌سه‌ندنی هه‌رێمی كوردستان كه ڕێزدار مه‌سروور بارزانی پێشه‌نگ و ئاڵاهه‌ڵگری بوون بگرن.
ده‌بێت ئه‌و راستییه‌ش بزانین كه دوژمنان و نه‌یاران هه‌رگیز نه‌یانویستووه و نایانه‌وێت گه‌لی كورد پشت به توانا ئابووری و سیاسی و داراییه‌كانی خۆی ببه‌ستێت، هه‌رده‌م له رووی ئابووری و داراییشه‌وه ژێرده‌ست و پاشكۆ بێت، به‌ڵام هه‌وڵ و تێكۆشانه‌كانی بارزانی و كابینه‌ی نۆ، به‌رده‌وامن ده‌بن بۆ ئاسۆیه‌كی گه‌شتری كوردستانی به‌هێزتر .