پارتی دیموكراتی كوردستان ته‌نیا له چوارچێوه‌ی حزب و دروشم نییه، به‌ڵكو بزاڤێكی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی و دیموكراسیخوازییه كه به‌كرده‌وه قوربانیی گه‌وره‌ی به‌خشیوه، بۆیه پارتی رۆژ به رۆژ و به‌پێی هه‌لومه‌رجه‌كان، له‌گه‌ڵ گۆڕانكاری و پێشهاته‌كان له پێشكه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندندا بووه . ئه‌وه‌ی پارتی له‌گه‌ڵ حزب و لایه‌نه‌كانی تر جیا ده‌كاته‌وه، ئه‌و بزاڤه به‌رده‌وام هه‌وڵی داوه و نه‌خشه‌ی ئێسته و ئایندهی حوكمڕانی و گه‌شه‌پێكردنی كوردستانی داڕشتووه و پارێزگاری له قه‌واره و ده‌ستكه‌وته‌كانی هه‌رێمی كوردستانی كردووه، به‌ڕه‌نگاری سه‌ختترین هه‌لومه‌رج و گه‌له‌كۆمه‌كی و پیلانگێڕیی دۆزی ره‌وای گه‌له‌كه‌ی بووه‌ته‌وه .
پارتی به ڕێبه‌رایه‌تیی بارزانی، نزیكه‌ی هه‌شت ده‌یه جیاواز له هه‌موو حزب و لایه‌نه كوردی و عێراقییهكانیشدا، ئاڵاهه‌ڵگری دیموكراسی و پێكه‌وه‌ژیان و یه‌كتر قبووڵكردن بووه، خاوه‌نی ئه‌زموونێكی ده‌وڵه‌مه‌نده له ئیداره‌دان و سیاسه‌ت و دیپلۆماسی، هه‌ر ئه‌وه‌شه توانیویه‌تی دوژمنان و نه‌یارانی كوردستان ناچار بكات ددان به مافه رهواكانیدا بنێن، هه‌ر چه‌نده ئه‌گه‌ر له ڕێككه‌وتننامه و بهڵێنهكانیشیان پاشگه‌ز بووبنه‌وه، به‌ڵام گرنگترین و به‌رچاوترینیان ڕێككه‌وتننامه‌ی 11ی ئاداری 1970 و راپه‌ڕین، ئینجا هه‌ڵبژاردن و په‌رله‌مان و دامه‌زرانی حكوومه‌ت له ساڵانی 1991 و 1992 و 1993 بووه.
له ساڵی 2005یشدا پارتی لایه‌نی سه‌ره‌كی بووه له جێگیركردن و چه‌سپاندنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان له ناو ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق، به‌هه‌موو ماف و بڕگه ده‌ستووری و یاساكانیه‌وه، ئه‌گه‌رچی ئه‌مڕۆ به‌غدا خۆی له جێبه‌جێكردنیان ده‌شارێته‌وه. هاوكات جێی خۆیه‌تی ئاماژه به‌و سه‌ركه‌وتنه مێژووییه‌ی رۆژی 25/9/2017 بكه‌ین كه رێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی بوو، ئه‌ویش زه‌نگێكی هۆشیاركه‌ره‌وه‌ی سه‌رۆك بارزانی و گه‌لی كوردستان بوو به‌وه‌ی كه ئه‌مڕۆ یا سبه‌ی، ده‌بێ مافه زه‌وتكراوه‌كانی كوردستان بگه‌ڕێته‌وه بۆ خاوه‌نه ڕه‌سه‌نه‌كه‌ی .
پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ پارێزگاری و داكۆكیكردن له خاك و شكۆی گه‌له‌كه‌ی، له ماوه‌ی زیاتر له سێ ده‌یه‌ی حوكمڕانی، رووبه‌ڕووی قورسترین به‌رپرسیارێتی و ئاسته‌نگه ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كانی پاش راپه‌ڕین و كاری ئیداره‌دان و ده‌وڵه‌تداری بووه‌ته‌وه، له پێناو بنیاتنانی حوكمڕانییه‌كی دیموكراسی و به دامه‌زراوه‌كردنی هه‌موو ئۆرگانه‌كان، ئه‌وه‌ش له هزری سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی و پارتی سه‌رچاوه‌ی گرتووه، ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه كه به بیروباوه‌ڕی نیشتمانپهوهرانه، به‌ره‌و دروستكردنی ده‌وڵه‌ت هه‌نگاوی ناوه، بۆیه هه‌میشه خاوه‌ن به‌رنامه‌ی ستراتیجی خۆی بووه له‌ڕووی ده‌وڵه‌تداری و ئیداره‌دانه‌وه، مێژووی دوێنی و ئه‌مڕۆش گه‌واهیده‌ری ئه‌و راستییه‌ن، له كاتێكدا حزبه‌كانی تر سه‌رقاڵی به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیانن.
پارتی هه‌ڵقوڵاوی ناخی گه‌له‌كه‌یه‌تی، جیاوازیی هه‌ندێك له حزب و لایه‌نه‌كانی تر كه قورمیش و ئاراسته كراون، ته‌نیا خه‌ریكی دروشمبازی و دژایه‌تیكردنی دۆزی ره‌وای گه‌له‌كه‌یانن و هیچ ئامانجێكی ستراتیجی و گرنگیان بۆ خزمه‌تی خه‌ڵكی كوردستان نییه، بۆیه پارتی هیوا و ئومێدی كوردانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستانه، به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌گه‌ر پارتی و سه‌رۆك بارزانی نه‌بوونایه، ده‌مێك بوو ئه‌م قه‌واره‌یه‌ش هاوشێوه‌ی نیوه‌كه‌ی تری خاكی كوردستان له 16 ئۆكتۆبه‌ری 2017 ده‌فرۆشرا. بۆیه ئه‌زموونی دوێنی و ئه‌مڕۆ ده‌رخه‌ری ئه‌و راستییه‌ن كه درابهڕووهكهی كوردستان، ناچه‌مێ و رۆژ به رۆژ به‌هێزتر ده‌بێته‌وه.