هه‌موومان ئه‌و راستییه ده‌زانین كه گه‌لی كورد له پێناو چه‌سپاندنی مافه ره‌واكانی و به‌ده‌ستهێنانیان چ به ڕێی خه‌باتی چه‌كداری و چ ئێسته‌ی شارستانی، قوربانی زۆر و خه‌باتی زۆری ئه‌نجام داوه، چونكه خاوه‌ن دۆزێكی ره‌وا و گرنگ و هه‌ستیاری نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه، نه‌ك ته‌نیا له‌سه‌ر ئاستی عێراقی و هه‌ڕێمایه‌تی، به‌ڵكو له‌سه‌ر ئاستی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش به تایبه‌تی، گه‌لی كورد به سه‌رۆكایه‌تیی پێشمه‌رگه و ڕێبه‌ری نه‌ته‌وه‌یی هێژا مه‌سعوود بارزانی، خاوه‌ن كه‌سایه‌تییه‌كی به‌هێز و پاشخانێكی مێژوویی خه‌بات و به‌رخودانه، له‌و پێناوه‌دا قوربانی و تێكۆشانی زۆری ئه‌نجام داوه له پێناو به‌ده‌ستهێنانی ئازادی و دیموكراسی و ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیان .
هه‌ر ئه‌وه‌شه وایكردووه له رووی دیپلۆماسی و سیاسییه‌وه، چاوی وڵاتان له‌سه‌ر قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان بێت، به‌تایبه‌ت له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا گه‌لی كورد و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به ڕێبه‌رایه‌تی سه‌رۆك بارزانی، توانیان ئه‌فسانه‌ی دڕنده‌ترین ڕێكخراوی تیرۆریستی له دنیا تێكبشكێنن و هه‌موو دنیا له مه‌ترسیی تیرۆر بپارێزن، ئه‌وه‌ش وایكردووه رۆژ به رۆژ چاوی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌و ناوچه ئارامه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بێت كه شوێنی ئازادی و پێكه‌وه‌ژیانی هه‌موو ئاین و ئاینزا و پێكهاته‌كانه .
نابێت راستییه‌كی مێژوویی و حاشاهه‌ڵنه‌گریش فه‌رامۆش بكه‌ین، له كاتی په‌لاماردان و خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017یش، هه‌ر سه‌رۆك بارزانی و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بوو كه جارێكی تر سنگیان كرده قه‌ڵغان به‌رانبه‌ر دوژمنان و داگیركه‌ران، له به‌رپرسیارێتی هه‌ڵنه‌هاتن و رووبه‌ڕووی سوپای داگیركه‌ر بوونه‌وه و قه‌واره‌ی هه‌رێم و گه‌لی كورد و ده‌ستكه‌وته‌كانیان پاراست. كوردستانیان له پێناو پاراستنی ئه‌م خاكه‌دا ده‌ریایه‌ك له خوێن و شه‌هید و قوربانییان داوه، شۆڕشی ئهیلوول و شۆڕشی گوڵان و ڕاپه‌ڕین و شه‌ڕی داعش و شه‌ڕی پارێزگاریكردن له كه‌رامه‌ت و خاك و نیشتمانی كوردستان له 16ی ئۆكتۆبه‌ردا، هه‌موو گه‌واهیده‌ر و به‌ڵگه‌نامه‌ی مێژوویین كه چۆن هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به سه‌ركردایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی و پێشمه‌رگه‌كانی، له سه‌نگه‌ره‌كاندا به‌رگرییان له‌م نه‌ته‌وه و خاكه كرد، پێشمه‌رگه توانی كوردستانی پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یی و یه‌كتر قبووڵكردن بپارێزێت، له ناوچه‌یه‌كی پڕ له كێشمه‌كێش و ئاڵۆزی وه‌ك ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، كوردستان به لانكه و پێگه‌ی پێكه‌وه‌ژیان بمێنێته‌وه .
هه‌رێمی كوردستان له رووی ده‌ستووری و یاساییه‌وه، له‌سه‌ر ئاستی عێراق و ناوچه‌كه و نێوده‌وڵه‌تیش ره‌وایی پێ دراوه، ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه به بوونی ئه‌و دیموكراسی و ئازادییه‌ی كه ماوه‌ی سێ ده‌یه سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئاسته‌نگ و كۆسپه‌كانی به‌رده‌می، پارتی و سه‌رۆك بارزانی له په‌رۆشی دیموكراسی و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردندان، ئه‌وه‌ش له پێناو پارێزگاریكردن له شكۆ و سه‌نگ و پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان و به‌هێزتربوونی پایه‌كانی دیموكراسی.
پارتی دیموكراتی كوردستان پارتی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی كوردستانه، پارتێكه به خوێنی شه‌هیدان به‌رگری و پارێزگاریی له هه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵكی سڤیل كردووه، سه‌قامگیری و ئارامیی ئه‌م هه‌رێمه‌یان پاراستووه، له‌سه‌ر ئاستی عێراقیش پارتی نوێنه‌رایه‌تیی هه‌موو نه‌ته‌وه و پێكهاته ئاینییه‌كان ده‌كات، ئێمه وه‌ك چۆن سه‌ربه‌رزین به ئاوه‌دانكردنه‌وه و خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی كوردستان، له رۆژه سه‌خته‌كانی قه‌یران و كۆرۆنادا خه‌ڵكی خۆمان به‌جێ نه‌هێشت و له به‌رپرسیارێتی هه‌ڵنه‌هاتین، دواجار مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت بوو كه گه‌لی كوردی له قه‌یران ده‌رهێنا و مووچه و شایسته داراییه‌كانی كوردستانی له به‌غداوه هێنایه‌وه كوردستان، ئێمه سه‌ربه‌رزین به‌وه‌ی له شۆڕشی بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازیی كوردستاندا، شه‌هید و قوربانییه‌كی زۆرمان داوه، خێزانی سه‌ربه‌رزی پێشمه‌رگه‌مان نییه له سه‌نگه‌ری خۆڕاگری و به‌رخوداندا باوك، یان برا، یاخۆ كوڕ و هاوڕێیه‌كیان شه‌هید نه‌بووبێت.
تا پێشمه‌رگه و خه‌ڵكی كوردستان خاوه‌نی ڕابه‌ری نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی كوردستان مه‌سعوود بارزانی بن، هه‌رگیز سازش له مافه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌كان ناكه‌ن. له عێراقێكی نائارامی دابه‌شكراوی ناته‌بادا، ته‌نیا پارتی و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه حیسابی بۆ ده‌كرێت، كورد به به‌هێزی و ته‌بایی و یه‌كڕیزی، دۆز و نیشتمانه‌كه‌ی به‌هێزتر ده‌بێت، پارتی به رابه‌رایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی به په‌رۆشی و به‌ئه‌زموون و توانایی خۆیه‌وه، هه‌میشه له ئاست ئه‌و به‌رپرسیارێتییه مێژووییه‌ی كه پارێزگاری له نیشتمان بكات، ڕێ نادات ئه‌و ئه‌زموون و دیموكراسییه‌ی كه به خوێن و خه‌بات و چه‌ندان شۆڕش هاتووه‌ته به‌رهه‌م، به پیلانگێڕی و ناحه‌زانی كورد لاواز بكرێت. ده‌بێ هه‌مووان پشتیوانی هه‌نگاوه‌كانی پارتی و بارزانی بین و ده‌بێ هێز و لایه‌نه‌كان پشتیوان بن بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن كه هۆكاره بۆ زیاتر پێشكه‌وتنی هه‌رێمی كوردستان و به‌هێزبوونی بنه‌ماكانی دیموكراسی.