به‌و پێیه‌ی كه هه‌رێمی كوردستان چ له ڕووی جیۆگرافیا و چ له ڕووی گرنگیی خاك و ئابوورییه‌كه‌ی، خاوه‌ن شوێنێكی هه‌ستیار و پڕبایه‌خه، هه‌روه‌ها كه‌وتووه‌ته ناوچه‌یه‌كی پڕ كێشه و ململانێی قورسی سیاسی و سه‌ربازییه‌وه، بۆیه به درێژایی مێژوو هه‌رده‌م هه‌وراز و نشێوی به‌خۆیه‌وه بینیوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كوردستان، هه‌میشه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بووه كه كێشه‌كانی نه‌ك به‌ڕێی شه‌ڕ و ناكۆكی، به‌ڵكو گفتۆگۆ و دیپلۆماسییانه له‌گه‌ڵ دراوسێیه‌كانی و به‌تایبه‌ت عێراقدا چاره‌سه‌ر بكات .
به‌تایبه‌تی له ماوه‌ی زیاتر له سێ ده‌یه‌ی رابردوودا، حوكمڕانیی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و ئاسته‌نگ و كێشانه‌ی به‌رده‌می، توانیویه‌تی سیمایه‌كی جوان و باشی گه‌لی كورد چ له رووی ئیداره‌دان و به‌ڕێوه‌بردن و چ له ڕووی پێكه‌وه‌ژیان و ئاوه‌دانی و سه‌قامگیری، پێشانی هه‌موو ناوچه‌كه و دنیایش بدات.
بۆیه هه‌رێمی كوردستان جگه له سامانی نه‌وت و غاز، خاوه‌ن چه‌ندان سامانی كشتوكاڵی و ئاژه‌ڵداری و به‌روبوومه كه ره‌نگه ساڵانێكی زۆر پشتگوێ خرابێت و گرنگی به‌م بواره نه‌درابێ، به‌ڵام به هاتنه‌سه‌ر كاری كابینه‌ی نۆیه‌م به سه‌رۆكایه‌تیی مه‌سروور بارزانی، نه‌ك هه‌ر ده‌رگه‌ی بازاڕی ناوچه‌كه به‌ڕووی كرایه‌وه، به‌ڵكو ئه‌مڕۆ زۆر له به‌رهه‌می جوتیاران كه ئه‌گه‌ر تا دوێنی سوود و قازانجیان له نه‌بوونی كڕیار بۆ فه‌راهه‌م نه‌بووبێت، به‌ڵام كابینه‌ی نۆی حكوومه‌تی كوردستان توانی ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكات، ئه‌مڕۆ پێوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانی نه‌ك له ڕووه سیاسییه‌كه‌وه، به‌ڵكو له ڕوویی ئابووری و كشتوكاڵییه‌وه سنووری وڵاتانی بڕیوه و شوناسێكی جوانی كوردستانی له رووی ئابووری و به‌روبوومه‌كانی پێشان داوه .
ئه‌وه‌ش ده‌رخه‌ری ئه‌و راستییه‌یه كه پێویسته كوردستان زیاتر گرنگیی به كه‌رتی ئابووری و كشتوكاڵی بدات كه كلیلی سه‌ركه‌وتنی هه‌ر گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌كه، له پێناو فه‌راهه‌مكردنی خوشگوزه‌رانی و پشتبه‌ستن به خۆی و وڵاتێكی ئارام و سه‌قامگیر. ئاشكرایه جیۆگرافیای كوردستان خاوه‌ن خاكێكی ده‌وڵه‌مه‌ند و به‌پیته، خاوه‌ن بناغه‌یه‌كی باشه بۆ سه‌رمایه‌گوزاری له گشت بواره‌كاندا كه به‌رهه‌مه‌كه‌ی سوودی چ بۆ ناوخۆ و بۆ هه‌نارده‌كردنی ده‌ره‌وه هه‌بێت، گرنگه له هه‌موو ناوچه‌كانی كوردستان به‌تایبه‌ت ناوچه شاخاوییه‌كان و ئینجا گونده‌كان، پڕۆژه‌ی گرنگی ئابووری له گشت ڕوویه‌كه‌وه بنیات بنرێت و كار بۆ ئه‌وه بكرێت ئه‌و ناوچانه له رووی ئاسایش و سه‌قامگیری، گرنگی ان پێ بدرێت تا ده‌رفه‌ت بڕه‌خسێت بۆ جووتیاران و ئاژه‌ڵداران و بواره‌كانی تر كه به‌رهه‌مه‌كانیان زیاتر بكه‌ن .
ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی رابردوو سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان ده‌ستی داوه‌تێ، گرنگیدان بووه به كه‌رتی كشتوكاڵی و هاوكاریكردنی جووتیارانی كوردستان، له هه‌مان كاتیش‌دا هه‌لومه‌رجێكی باشی ڕه‌خساندووه تا له ڕێی هه‌نارده‌كردنی به‌رهه‌مه‌كانیان بۆ بازاڕه‌كانی ناوچه‌كه و دنیا، زیاتر كه‌رتی كشتوكاڵی به‌ره‌و بووژانه‌وه‌ی زیاتر بڕوات، له هه‌مان كاتیش‌دا هانده‌رێكی گرنگ بێت تا په‌ره‌ی زیاتر به بواری كشتوكاڵی و به‌روبوومی جووتیاران بدرێت و ئاسایشی خۆراكی كوردستان زیاتر پارێزراو بێت، هه‌روه‌ها دیپلۆماسیی ئابووری و كشتوكاڵی هه‌رێمی كوردستان، وا ده‌كات كه پێوه‌ندییه‌كانی وڵاتانی ناوچه‌كه و دنیایش زیاتر به‌هێزتر و پته‌وتر بێت، هه‌روه‌ها هه‌لی زۆر ده‌ڕه‌خسێنێت بۆ زیاتر ڕاكێشانی سه‌رنجی كۆمپانیاكانی دنیا به‌ره‌و رووی كوردستان.
كاتێك ئاسایشی ئابووری و خۆراكمان فه‌راهه‌م بێت و پشت به‌خۆمان ببه‌ستین، ئه‌وا دوژمنان و نه‌یارانی ئه‌م گه‌ل و نیشتمانه، هه‌رگیز ناتوانن وه‌ك كارتێك له دژی لاوازكردن و نه‌هێشتنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان، وه‌ك چۆن ئێسته كارتی بڕینی مووچه و نه‌هێشتنی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كوردستانیان بۆ فشارخستنه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان به‌كار دێنن، گرنگه له هه‌موو هه‌نگاوه‌كانی داهاتووماندا پشت به ئیراده‌ی خۆمان ببه‌ستین و حكوومه‌ت و گه‌ل و نیشتمانه‌كه‌ی خۆمان، له هه‌موو بابه‌تێكی تر زیاتر خۆش بوێت و نه‌كه‌وینه داوی ناحه‌زانی كورد و كوردستان كه ته‌نیا خه‌ون به ژێرده‌سته‌یی و پاشكۆكردنمان ده‌بینن، نایانه‌وێت خاوه‌نی خۆمان بین و پشت به‌خۆمان ببه‌ستین.