ئه‌گه‌ر ئاوڕێك له مێژووی خه‌باتی گه‌لی كورد بده‌ینه‌وه، نه‌یاره‌كانی كورد له‌سه‌ر هه‌موو مافێكی نه‌ته‌وه‌یی سازشیان كردووه، به‌ڵام كه‌ركووك ئه‌و شاره كوردستانییه بووه كه نه‌ك وه‌ك خاك و به‌شێك له خاكی كوردستان نه‌یانبینیوه، بگره هه‌وڵی ته‌واویشیان داوه كورده ره‌سه‌نه‌كه‌ی به‌شێوه‌ی راگواستن و گۆڕینی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی بكه‌نه كه‌مینه، بۆیه له سه‌ره‌تای شۆڕشی نوێی گه‌له‌كه‌مانه‌وه، له هیچ دۆخێك‌دا سازشی له‌سه‌ر بستێك خاك و مافی خه‌ڵكه‌كه‌ی نه‌كردووه، بڕواشی به پێكه‌وه‌ژیانی سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه و ئاین و مه‌زه‌وه‌كان بووه، به‌ڵام له چوارچێوه‌ی كه‌ركووكی كوردستانیدا.
هه‌موو ئاماژه‌كان ده‌رخه‌ری ئه‌و راستییه‌ن كه كه‌ركووك و كه‌ركووكییه‌كان له‌لایه‌ك و لایه‌كی تریش هێز و لایه‌نه كوردستانییه‌كان و به‌تایبه‌ت پارتی دیموكراتی كوردستان، له به‌رده‌م قۆناغێكی هه‌ستیار و به‌رپرسیاریی گرنگ و چاره‌نووسسازدان، به‌تایبه‌ت دوای شه‌ش له ساڵی سه‌خت و دژوار كه جگه له وێرانكاری و پرۆسه‌یه‌كی تری به عه‌ره‌بكردن و ڕاگواستنێكی نوێ‌دا بوو، له‌لایه‌ن ئه‌و گرووپ و لایه‌نه فاشیزم و شۆڤێنییانه‌ی كه به‌درێژایی سه‌ده‌ی رابردوو، ئاماده‌ی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه و ئاساییكردنه‌وه‌ی ره‌وشی ئه‌و ناوچه كوردستانییه گرنگه نه‌بووه و ڕێگر بوونه له جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور و چاره‌سه‌ری.
بۆیه له دوای 16 ساڵ له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان، بڕیاره له رۆژی 18/12/2023 دووه‌م هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌نجوومه‌نێكی نوێ بكرێت، ئه‌وه‌ش باشترین ده‌رفه‌ته له به‌رده‌م گه‌لی كورد تا كه‌ركووك و ناوچه جێناكۆكه‌كان بگه‌ڕێنێته‌وه باوه‌شی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌ڵبژاردنه بۆ پارێزگاكانی تری عێراق ئاسایی بێت، ئه‌وا بۆ كه‌ركووك و كورد چاره‌نووسسازه و سه‌لماندنی خاوه‌ندارێتی خاكه‌كه‌شه و سه‌ندنه‌وه‌ی مافه بۆ خاوه‌ن ماف، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش نا، بگره بۆ پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستانیش گێڕانه‌وه‌ی سه‌نگه چ له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی عێراق و چ له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی.
هه‌ڵبژاردنی رۆژی 18ی مانگی 2023ی پارێزگاكانی عێراق، به‌تایبه‌تی كه‌ركووكی دڵی كوردستان و به به‌شداریی چه‌ندان لایه‌نه‌ی سیاسی، هه‌ر له كه‌ركووكه‌وه تا شنگال كه له زۆر ئه‌و ناوچانه‌یش به‌شێكیان خاكی كوردستان و به‌شێكیش كوردی تێیدا نیشته‌جێن، گرنگ و جێی بایه‌خن و پێوسته زۆر هۆشیارانه و كوردپه‌وه‌رانه مامه‌ڵه بكه‌ین و ڕێگریش له هه‌موو جۆره هه‌وڵێك بگرین، تا نه‌یارانی كورد ده‌نگه‌كانی كورد بۆ مه‌به‌ستی تایبه‌تی خۆیان به‌تاڵان نه‌به‌ن، خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه ده‌نگه‌كانیان به‌و كاندیده كوردانه بده‌ن كه سبه‌ی داكۆكیكار و پارێزه‌ری مافه ره‌واكانیانن.
به‌تایبه‌تی كه‌ركووك كه له دوای ساڵی 2005وه بۆ جاری دووه‌م هه‌ڵبژاردنی تێیدا به‌ڕێوه ده‌چێت، ئه‌و كاته لیستی برایه‌تی بوو كه خاوه‌نی كۆی 41 كورسیی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكه، توانی 26 كورسیی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگار به‌ده‌ست بهێنێت و ڕێژه‌ی ده‌نگه‌كانی 63.41% بوو. ئێسته ژماره‌ی كورسییه‌كانی كه‌م كراوه‌ته‌وه بۆ 15 كورسی و یه‌ك كورسیی بۆ پێكهاته‌ی كریستیانه‌كان.
هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی پارێزگای كه‌ركووك له‌و رووه‌وه گرنگه بۆ داهاتووی كه‌ركووك، به‌تایبه‌تی بۆ دیاریكردنی پارێزگاری داهاتوو بۆ كه‌ركووكییه‌كان، به‌تایبه‌ت كه له ماوه‌ی شه‌ش ساڵی رابردوودا پارێزگارێكی داسه‌پاو و شۆڤێنی، به پشتیوانیی گرووپ و میلیشیاكانی سته‌مكار به‌رانبه‌ر به كه‌ركووك و كه‌ركووكییه ڕه‌سه‌نه‌كانی و كورد له شاره‌كه و ده‌وروبه‌ری ده‌كرێت. به‌داخه‌وه لایه‌نه كوردستانییه‌كان له پارێزگای كه‌ركووك نه‌یانتوانی پێكه‌وه و به‌یه‌ك لیست به‌شداری بكه‌ن، ئه‌مه‌ش ڕه‌نگه كاریگه‌ریی نه‌رێنیی هه‌بێت.
له‌و روانگه‌یه‌وه ده‌كرێ بڵێین كه‌ركووك شاده‌ماری پێگه‌ی خاك و خه‌ڵكی كوردستانه به‌گشتی، ده‌نگدان به لیسته كوردستانییه‌كان و كاندیده كورده‌كان، هیچی كه‌متر نییه له‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ی له سه‌نگه‌ردا گیانی خۆی فیدای خاك و گه‌له‌كه‌ی ده‌كات، بتایبه‌تی ده‌نگدان به لیستی 197ی پارتی دیموكراتی كوردستان، ده‌بێته هێز و وزه و ئیراده بۆ كه‌ركووكییه‌كان، چونكه پارتی تاكه حزبی كوردستانه كه له هیچ بارودۆخێكدا خاك و خه‌ڵكی كه‌ركووكی به‌جێ نه‌هێشتووه، به‌تایبه‌ت كه بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه چاره‌نووسسازه، پارتی به‌هه‌موو تواناوه ئاماده‌كاریی كردووه له پێناو سه‌ركه‌وتنی كه‌ركووك و كه‌ركووكییه‌كان و هه‌ڵبژاردنی پارێزگارێكی نیشتمانپه‌وه‌ری كورد بۆ پارێزگاكه، له پێناو خزمه‌تكردنی هه‌موو چین و توێژه‌كان و سڕینه‌وه‌ی شوێنه‌واری سته‌مكاری و به عه‌ره‌بكردن.