ده‌بێ بزانین كه بۆچی ئه‌وه‌نده داگیركه‌ران و دوژمنانی كوردستان به‌رانبه‌رمان ڕقئه‌ستوورن و هه‌میشه په‌لامارمان ده‌ده‌ن، چونكه ئێمه‌ی كورد خاوه‌ن مێژوو و جیۆگرافیا و شوناسێكین كه له هه‌موو گه‌لان و نه‌ته‌وه‌كانی تر جیاوازترین، چونكه به‌درێژایی مێژوو ژێرده‌سته‌یی و پاشكۆیی هه‌موو داگیركه‌رێكمان ڕه‌ت كردووه‌ته‌وه، هه‌میشه پارێزه‌ری ئاشتی و سه‌قامگیری و پێكه‌وه‌ژیان بووینه و له‌و پێناوه‌شدا قوربانیمان داوه.
كاتێك دڕنده‌ترین ڕێكخراوی تیرۆریستی هه‌موو ناوچه‌كه و دنیای خسته مه‌ترسییه‌وه، ئه‌وا گه‌لی كورد و پێشمه‌رگه سه‌نگی خۆی كرده قه‌ڵغان بۆ پارێزگاریكردن له مرۆڤایه‌تی و ئاشتی و سه‌قامگیری، هه‌روه‌ها نیشتمانه‌كه‌ی كرده وڵاتێكی سه‌قامگیر و ئارام بۆ هه‌موو په‌نابه‌ر و ئاواره و هه‌موو پێكهاته و ئاین و ئاینزاكان، بۆیه ئه‌وه‌ی كوردستانی به دنیا ناساندووه، پێشمه‌رگه و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه و دیموكراسییانه‌یه.
ئه‌وه له ماوه‌ی رابردوو و ئێسته ده‌بینرێت، دۆستان و دوژمنانیش باش ده‌زانن هه‌رێمی كوردستان یه‌ك له شوێنه دیاره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته كه هه‌موو ئاینه جیاوازه‌كان به ئارامی ده‌ژین و توندوتیژی به‌رانبه‌ر به نه‌ته‌وه و ڕێكخراوه‌كان ناكرێت، پێكهێنان و بیرۆكه‌ی جیاواز هه‌یه، له په‌رله‌مانی كوردستانیش هه‌موو پێكهاته‌كان نوینه‌رێ خۆیان هه‌یه، كورسیی كۆتاكان كه بۆیان ته‌رخان كراوه، ئه‌م راستییه پێشان ده‌دات كه له هه‌رێمی كوردستان دیموكراسی و پێكه‌وه‌ژیان له ئاستێكی زۆرباشدایه.
مێژوو گه‌واهیده‌ره كه هه‌رێمی كوردستان له‌ڕووی سه‌ركردایه‌تییه‌كی متمانه‌پێكراو و ئاشیتخواز و دیموكرات، هه‌میشه جێی سه‌رنجی وڵاتان بووه، هه‌رێمی كوردستان به‌كرده‌وه و خه‌سڵه‌ته جوانه‌كانی پێشانی هه‌موو وڵاتانی ناوچه‌كه و دنیای دا كه چۆن له مێژووی خه‌باتی له پێناو سه‌ربه‌ستی و رزگاری له ژێرده‌ستی، چه‌ندان جار پێشه‌نگی ئازادی و مرۆڤایه‌تی بووه، ته‌نانه‌ت له ناوچه‌یه‌كی بچووكیشدا كه له هه‌موو لایه‌كه‌وه چه‌وساوه‌ته‌وه، به‌ڵام شێوازێكی نوێی ژیانی ڕاستگۆیی له ناوچه‌كه‌دا ناساند، ئه‌مه له كاتێكدایه كه له عێراق و هه‌ندێك وڵاتی ناوچه‌كه، ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیان پێشێل ده‌كرێت.
به پێچه‌وانه‌وه كاتێك هه‌مان ئه‌و پێكهاتانه روون له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن و به‌گه‌واهیده‌ری كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به كرده‌وه ده‌بینن، كه چۆن هه‌رێمی كوردستان شوێنی به‌جێگه‌یاندنی ڕێوڕه‌سمه ئاینییه‌كان و ئازادییه تایبه‌تییه‌كانیانن، هه‌ر ئه‌وه‌شه كه وڵاتانی دنیا هه‌رگیز ناتوانن ده‌ستبه‌رداری گه‌لی كورد و قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان بن، سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كه خه‌ونی بچووككردنه‌وه‌ی رۆڵ و كاریگه‌ریی هه‌رێمی كوردستان ده‌بینن، به‌تایبه‌تی به‌غدا و تاران كه به‌رده‌وام پیلانگێڕیی گه‌وره دژ به هه‌رێمی كوردستان ده‌گێڕن.
به‌شێك له‌و پیلانانه دژی پێكه‌وه‌ژیان و پێكهاته‌كان و كورسییه‌كانیانه كه مه‌رامه‌كه‌یان روون و ئاشكرایه، خه‌ونی نه‌زۆكیان بۆ ئه‌وه‌یه تا وێنه‌یه‌كی خراپ له هه‌رێمی كوردستان دروست بكه‌ن، نابێت هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و دواوه بڕوات، دنیای پێشكه‌وتوو و دیموكراسی به‌هۆی ده‌ستكه‌وته‌كان و ئه‌و دیموكراسییه‌ی كه له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، زۆر گرنگییان به هه‌رێمی كوردستان داوه. هه‌وڵه‌كانی سه‌ركردایه‌تیی سیاسی به‌تایبه‌تی سه‌رۆك بارزانی و سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وایكردووه له ڕێی پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه و دیپلۆماسییه‌كی به‌هێز، فاكته‌ری پێشكه‌وتنی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربخه‌ن، بۆیه نابێت ڕێ بده‌ین ئه‌و پێكه‌وه‌ژیان و دیموكراسییه‌ی كوردستان تێكبدرێت. پێكهاته و ئاینه جیاوازه‌كان له هه‌رێمی كوردستان، هه‌میشه فاكته‌رێك بوون بۆ به‌هێزیی هه‌رێمی كوردستان، تا كوردستان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌میشه به گه‌شی بمێنێته‌وه و وه‌ك سه‌رچاوه‌ی ژیان گه‌شه بكات.