شارۆكه‌ی داڤۆس له سویسرا ده‌كه‌وێته دامێنی چیای ئالپ كه به‌رزترین شارۆكه‌ی ئه‌وروپایه، به‌رزییه‌كه‌ی ده‌گاته هه‌زار و 560 مه‌تر له‌سه‌ر ئاستی ڕووی ده‌ریا، یه‌كێكه له شاره جوان و دڵڕفێنه‌كان، كه‌وتووه‌ته سه‌ر ڕووباری لاندویسه‌ر له ناوچه‌ی براتیگۆی سه‌ربه ھه‌رێمی گرۆباندن له سوێسرا؛ ڕووبه‌ری ئه‌م شاره 254 ھه‌زار و 48 كیلۆمه‌تره، ژماره‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی به‌گوێره‌ی ئاماری 2015 ده‌گاته 11 ھه‌زار و 109 كه‌س. شارێكی به‌ناوبانگه بۆ وه‌رزشی زستانه، به‌تایبه‌تی خلیسكێنه‌ی سه‌ر به‌فر. ساڵانه له وه‌رزی زستاندا به‌ھۆی سروشته به‌فراوییه‌كه‌یه‌وه، گه‌شتیارێكی زۆر سه‌ردانی ده‌كه‌ن. له ساڵی 1280ی زاینی له‌لایه‌ن ڕۆمانه‌كانه‌وه كۆچ به‌ره‌و ئه‌و شاره ده‌ستی پێ كرد، دواتریش بووه به‌شێك له سویسرا و زۆرینه‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی به ڕه‌گه‌ز خه‌ڵكی ئه‌ڵمانن و به زمانی ئه‌ڵمانی قسه ده‌كه‌ن.
ئاشكرایه كه بارودۆخی ناوچه‌كه و دنیا به هۆی رووداو و پێشهاته سیاسی و ته‌ناهی و ئابووری و ئاسایش و كه‌شوهه‌وا، به قۆناغێكی هه‌ستیار و سه‌ختدا گوزه‌ر ده‌كات كه بووه‌ته جێی بایه‌خ و هه‌ڵوه‌سته‌كردنی وڵاتانی زلهێز و خاوه‌ن بڕیار، بۆ دانانی به‌رنامه و پلانی تایبه‌ت بۆ داهاتووی ناوچه‌كه و دنیا، له‌و نێوه‌دا هه‌رێمی كوردستان وه‌ك دوورگه‌یه‌كی سه‌قامگیر له رووی سیاسی و ته‌ناهی و ئابوورییه‌وه، له ناوچه‌یه‌كی ئاڵۆز و چۆنێتیی مامه‌ڵه‌كردنی ژیرانه‌ی له رووی سیاسی و دیپلۆماسی له‌گه‌ڵ رووداو و پێشهاته‌كانی جێی گرنگی و بایه‌خی زۆری وڵاتان، به‌تایبه‌تی كه ئێسته چه‌ندان كێشه‌ی هه‌ڵواسراو له رووی سیاسی و ئابووری له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌لایه‌ك و له‌لایه‌كی تر به‌هۆی هه‌لومه‌رجی ناوچه‌كه و به‌تایبه‌تی دوای رووداو و پێشهاته‌كانی حه‌وتی ئۆكتۆبه‌ری 2023، به‌رۆكی ناوچه‌كه و عێراقی گرتووه‌ته‌وه و كاریگه‌ریی ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستانیش داناوه .
به به‌شداریی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان، 54ـیه‌مین كۆڕبه‌ندی ئابووریی داڤۆس له سوێسرا ده‌ستی به كاره‌كانی كرد و بۆ ماوه‌ی چوار ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت. له كۆڕبه‌نده‌كه‌دا جگه له باسكردنی كێشه ئابوورییه‌كان، سه‌رۆكی حكوومه‌ت چه‌ندان دیداری گرنگی سیاسی و ئابووری له‌گه‌ڵ سه‌ركرده و كه‌سایه‌تییه‌كانی دنیا ده‌كات، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ریی له‌سه‌ر پێگه‌ی سیاسی و ئابووریی ھه‌رێمی كوردستان ده‌بێت. ھه‌روه‌ھا كۆڕبه‌نده‌كه ده‌رفه‌تێك ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی وه‌به‌رھێنه‌رانی دنیا ڕوو له ھه‌رێم بكه‌ن، ئه‌وه‌ش بۆ ژێرخانی ئابووری ھه‌رێمی كوردستان گرنگه.
هه‌روه‌ها له رووی مێژووییه‌وه كۆڕبه‌ندی ئابووری داڤۆس كه به كۆڕبه‌ندی ئابووری دنیا ناسراوه، له‌لایه‌ن رێكخراوێكی ناحكوومی قازانج نه‌ویسته‌وه به ھه‌مان ناو سه‌رپه‌رشتی كاروباره‌كانی ده‌كرێت، بۆ یه‌كه‌مجار له ساڵی 1971 كڵاوس شواپ پرۆفیسۆر له زانكۆی جنێڤ، بیرۆكه‌ی ئه‌و كۆڕبه‌نده‌ی داڕشتووه، ساڵانه له مانگی كانوونی دووه‌م به‌ڕێوه ده‌چێت. له ساڵی 1974 بۆ یه‌كه‌مجار بانگھێشتی سیاسه‌تمه‌داران كرا و تا ئێسته به به‌شداریی سیاسه‌تمه‌دار و سه‌رمایه‌داران و سه‌ركرده جیھانییه‌كاندا به‌ڕێوه ده‌چێت.
بۆ ئه‌مساڵ كه كه كۆڕبه‌ندی 54ـه‌مینی داڤۆس به‌ناونیشانی "بنیاتنانه‌وه‌ی متمانه" به‌ڕێوه ده‌چێت، بۆ ماوه‌ی چوار رۆژ به به‌شداریكردنی زیاتر له 100 وڵاتی دنیا، تێیدا ده‌یان سه‌كرده و وه‌زیرانی وڵاتانی زلهێز تێیدا به‌ڕێی پێشكه‌شكردنی پێشنیاره‌كان و گۆڕینه‌وه‌ی بیروڕاكان له‌باره‌ی ئابووری و بازرگانی و كه‌شوهه‌وا و ته‌كنه‌لۆجیا، به‌تایبه‌ت ژیری ده‌ستكرد و بواره‌كانی تر ده‌خرێنه روو، هه‌رێمی كوردستانیش بۆ یه‌كه‌مین جار ژووری تایبه‌ت به‌خۆی ده‌بێت له‌و كۆڕبه‌نده‌دا. هه‌روه‌ها كۆڕبه‌نده‌كه پلاتفۆرمێكه بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره بۆ ھه‌موو ئه‌و كێشه و ئاسته‌نگانه‌ی ڕووبه‌ڕووی دنیا بوونه‌ته‌وه. بۆ ئه‌مساڵ ئامانجیه‌تی به دیالۆگ و ھاوئاھه‌نگیی ھه‌ردوو كه‌رتی تایبه‌ت و گشتی، چاره‌یه‌ك بۆ قه‌یرانه جیھانییه‌كان بدۆزنه‌وه.
ئه‌و جۆره كۆڕبه‌ندانه گرنگن بۆ ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و كێشانه‌ی كه دنیا به ده‌ستیانه‌وه گرفتاره و چۆنیه‌تیی چاره‌كانیش ده‌ستنیشان ده‌كات. به‌شداریی ھه‌رێمی كوردستان له كۆڕبه‌نده‌كه گرنگه و گه‌یاندنی ده‌نگی كورده به‌ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، چونكه له‌م جۆره كۆڕبه‌ندانه‌دا كۆمه‌ڵێك دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی زۆر گرنگ به‌ڕێوه ده‌چن. دیاره سه‌رۆكی حكوومه‌ت كۆمه‌ڵێك دیداری گرنگی ده‌بێت، له ھه‌موو دیداره‌كانیش باس له گه‌یاندنی ده‌نگی كورد به ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌كرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌ت له‌و جۆره كۆڕبه‌ندانه له ڕێی دیپلۆماسییه‌وه وه‌به‌رھێنان ده‌كات.
ھه‌رێمی كوردستان به‌ھۆی ھه‌ڵكه‌وته جیۆگرافیاكه‌ی، وایكردووه وڵاتان و سه‌ركرده‌كانی دنیا ھاوشێوه‌ی وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ شاندی ھه‌رێمی كوردستان بكه‌ن. كوردستان شوێنێكی ئارام و له‌باره بۆ وه‌به‌رھێنان، ده‌توانێت سه‌رنجی كۆمپانیاكانی دنیا بۆ وه‌به‌رھێنان له كوردستان ڕابكێشێت؛ بۆیه كۆڕبه‌نده‌كه ھاوكار ده‌بێت كه كۆمپانیاكان زیاتر ڕوو له ھه‌رێم بكه‌ن، ئه‌وه‌ش وا ده‌كات كوردستان له‌رووی سیاسی و ئابوورییه‌وه بووژانه‌وه‌یه‌كی باش به‌خۆیه‌وه ببینێت، هه‌روه‌ها كاریگه‌ریی ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، به‌تایبه‌تی له پرسی مافه ده‌ستوورییه‌كانی و هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاریكردن له قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان له هێرش و په‌لاماردانی تیرۆریستان، تا هه‌رێمی كوردستان به سه‌قامگیری و ئارام بمێنێته‌وه .