به‌ستنی لووتكه‌ی جیهانیی حكوومه‌ته‌كان له ئیمارات، له كاتێكدایه بارودۆخی ناوچه‌كه و دنیا كۆمه‌ڵێك پێشهات و رووداوی نوێی پێدا گوزه‌ر ده‌كات، به‌تایبه‌تی كه هه‌رێمی كوردستانیش وه‌ك جیۆگرافیایه‌كی گرنگ و مامه‌ڵه‌كردنی وردبینانه له رووی سیاسی و دیپلۆماسی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه و ئاڵۆزی و جه‌مسه‌ربه‌ندییه‌كان، توانیویه‌تی سه‌ركه‌وتووانه هه‌ڵسوكه‌وت بكات، ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه به سه‌ركه‌وتوویی سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان و به‌تایبه‌تی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی كوردستان، له ناوچه‌یه‌كی پڕكێشه و ئاڵۆزدا جێی بایه‌خه.
ئه‌مه سێیه‌مین ساڵه له‌سه‌ر یه‌ك شاندی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌م لووتكه‌یه‌دا به‌شداره، مه‌سروور بارزانی به بانگهێشتی تایبه‌تی شێخ محه‌مه‌د بن راشید ئال مه‌كتووم جێگری سه‌رۆكی ئیمارات و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته و حاكمی میرنیشینی دوبه‌ی، شانبه‌شانی سه‌رۆك و سه‌ركرده‌ی وڵاتان به‌شداره. له‌و لووتكه‌یه‌دا ئاینده‌ی حكوومه‌ته‌كان، گۆڕانكاری و ئاڵنگارییه هه‌نووكه‌ییه‌كان و گفتوگۆیان له‌باره‌وه ده‌كرێت و ئه‌زموونه جۆراوجۆره‌كان ئاڵوگۆڕ ده‌كرێن.
بڕیاره لووتكه‌ی جیهانیی حكوومه‌ته‌كان له ڕۆژانی 12 و 14ی شوبات له شاری دوبه‌ی، به سه‌رپه‌رشتیی شێخ محه‌مه‌د بن ڕاشد ئال مه‌كتووم، به به‌شداریی سه‌رۆك و سه‌ركرده‌ی وڵاتان و وه‌زیر و سه‌رۆكی ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و شاره‌زا و پسپۆڕانی بواری كاری حكوومه‌تی و ئاینده‌ناسان به‌ڕێوه ده‌چێت. لووتكه‌كه پلاتفۆرمێكه به‌میوانداریی زیاتر له 25 سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت و حكوومه‌ته‌كان و زیاتر له 85 رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی، هه‌رێمی، دامه‌زراوه‌ی جیهانی و 120 شاندی حكوومی و سه‌ركرده و بیرمه‌ندانی جیهانی به‌ڕێوه ده‌چێت، ئامانج لێی خستنه‌ڕووی دیدگه‌ی فراوانه بۆ ئاراسته سه‌ره‌كییه‌كانی داهاتووی حكوومه‌ته‌كانی دنیا.
پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان رۆژ به رۆژ له‌ناو كۆڕبه‌ند و كۆنفرانسه جیهانییه‌كاندا به‌هێزتر ده‌بێت و له لووتكه‌ی جیهانیی حكوومه‌ته‌كانیش له دوبه‌ی، دانیشتنی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له ڕیزی پێشه‌وه‌ی سه‌رۆكی وڵاتان و دانانی ئاڵای كوردستان له ڕیزی ئاڵای وڵاتان، به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر به‌هێزیی پێگه‌ی مه‌سروور بارزانی و حكوومه‌ته‌كه‌ی به‌تایبه‌تی و هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی. ئه‌وه له رووی ئابووری و سیاسییه‌وه پێمان ده‌ڵێت، له رووی ئابووریشه‌وه ده‌رخه‌ری ئه‌و راستییه‌یه كه هه‌رێمی كوردستان بووه‌ته ناوه‌ندێكی گرنگی ئابووری و پێكه‌وه‌ژیان و متمانه‌پێكراو بۆ ناوچه‌كه و به‌تایبه‌تی وڵاتانی كه‌نداو.
هه‌روه‌ها ئیمارات ئێسته ناوه‌ندێكی گه‌وره‌ی بازرگانییه له‌ناو وڵاتانی رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا، بۆیه پێوه‌ندیی باشی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئیمارات، له لووتكه‌كه‌دا خاڵێكی وه‌رچه‌رخان ده‌بێ، به‌تایبه‌تی له‌م قۆناغه‌ی كه وه‌ك ده‌بینرێ پێوه‌ندییه‌كی پته‌و له نێوان سه‌رۆكی ئیمارات و وڵاتانی كه‌نداو به‌گشتی و مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه. بێگومان ئه‌و پێوه‌ندییانه كاریگه‌ریی ئه‌رێنییان ده‌بێت له‌سه‌ر ڕێككه‌وتنه‌كان و هاتنی زیاتری وه‌ربه‌رهێنه‌رانی كه‌نداو بۆ هه‌رێمی كوردستان.
هه‌روه‌ها له رووی جیۆگرافییه‌وه هه‌رێمی كوردستان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، كاریگه‌ریی هه‌یه له‌سه‌ر پێوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كه ئه‌م ڕاستییه جیوپۆلیتیكییه و ھه‌روه‌ھا به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی وڵاته زلهێزه‌كان له عێراقێكی یه‌كگرتوو و له چوارچێوه‌ی لامه‌ركه‌زیی فیدراڵیزم، پێوه‌ندییه‌كی پته‌وتر دروست بووه.
له رووی سه‌ربازییه‌وه، هێزی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌شدارییه‌كی كارای له شه‌ڕی دژی داعشدا هه‌بووه، ئه‌وه‌ش پێگه‌یه‌كی به‌هێزی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی بۆ دروست كردووه و دۆزی كوردی زیاتر ناساندووه. له رووی كولتوورییه‌وه هه‌رێمی كوردستان زمان و كولتووری خۆی هه‌یه كه ئه‌م هه‌وڵانه سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌هێزتر ده‌كات. هه‌رێمی كوردستان به‌لێهاتوویی و سیاسه‌تی هاوسه‌نگی و هاوپه‌یمانێتی ڕاسته‌قینه، شایسته‌ی پشتگیریكردنی زیاتره له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییدا .