یه‌كێك له هه‌ره بابه‌ته گرنگه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و دنیا، بابه‌تی مووشه‌كه بالیستییه‌كانی ئێرانه، چونكه په‌یتاپه‌یتا چه‌ندان ناوه‌ندی ستراتیجی له دنیادا له ڕێی ئه‌و مووشه‌كانه‌وه ده‌كاته ئامانج، بۆ نموونه له عێراق زیاتر له ٣٠ هێرشی مووشه‌كی كردووه كه سێ جاریان له هه‌رێمی كوردستان بووه، له سووریا و لیبیا و سعوودیه‌یش زیاتر له ٢٥ جار مووشه‌كی بالیستی به‌كار هێناوه، پرسیاره گرنگه‌كه ئه‌وه‌یه، ئایا ئێران مووشه‌كی بالیستی دروست كردووه یا ته‌نیا به‌كاریان دێنێت؟
پێش ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره بده‌ینه‌وه، چه‌ند بابه‌تێكی گرنگ له‌باره‌ی مووشه‌كه‌كانی ئێران و جۆر و كوالیتی و ژماره‌یان به وردی ده‌خه‌ینه به‌رچاو، بۆ ئه‌وه‌ی ڕاستی مووشه‌كه‌كانی كۆماری ئیسلامی بزانین كه له ماوه‌ی ڕابردوودا ئه‌و مووشه‌كانه‌ی به‌كاری هێناون، چۆن و چین و له چ ئاستێكدان؟.
مووشه‌كه‌كانی ئێران كامانه‌ن؟
ئێران له دوای شۆڕشی ئیسلامییه‌وه و به دروستی له ساڵی (١٩٨٥)، یه‌كه‌مین تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كی له جۆری بالیستی كه وه‌ك خۆی ده‌ڵێت، "به سه‌ركه‌وتوویی تاقی كرده‌وه". به‌ڵام له به‌یاننامه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل‌دا هاتووه كه تاقیكردنه‌وه مووشه‌كییه‌كانی ئێران، سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون و نه‌یانتوانی ئامانج بدۆزنه‌وه. دواتر ئێران درێژه‌ی به پێشخستنی مووشه‌كه‌كان داوه و ئێسته خاوه‌نی ئه‌م مووشه‌كانه‌یه.
به‌پێی به‌یاننامه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی كۆماری ئیسلامیی ئێران و سوپای پاسداران، ئێسته خاوه‌نی ١٦ جۆر مووشه‌كی بالیستین و له تاقیكردنه‌وه‌یاندا سه‌ركه‌وتنی باش به‌ده‌ست هێنراوه.
یه‌كه‌مین مووشه‌ك له ١٢ی ئادار/مارسی ١٩٨٥ له سه‌كۆی مووشه‌كی بالیستی له كرماشانه‌وه ئاراسته‌ی كه‌ركووك كراوه، له سه‌عات ٣:٣٠ مووشه‌كه‌كه له پڵاوگه‌ی نه‌وتی كه‌ركووك كه‌وتووه‌ته خواره‌وه، مووشه‌كه‌كه ناوی "ئیسكات بی" ٣٠٠ كیلۆمه‌تری بووه. ئه‌وكاته كه وه‌ك به‌رهه‌می خۆی تاقی كردبووه‌وه، به‌ڵام سه‌رچاوه‌كان ده‌ڵێن، ئه‌م مووشه‌كه له لیبیا له‌لایه‌ن سوپای پاسدارانه‌وه كڕاوه.
مووشه‌كه‌كانی ئێران
یه‌كه‌م: شه‌هاب، (١ ، ٢ ، ٣) له جۆری مه‌ودا كورت و مامناوه‌ند و دوورمه‌ودا.
دووه‌م: فاتیح، ١١٠ له جۆری كورت و مامناوه‌ند و دوورمه‌ودا
سێیه‌م: قیام، له جۆری مامناوه‌ند و درێژ و كورتمه‌ودا
چواره‌م: مووشه‌كی زلزالی باڵشی
پێنجه‌م: مووشه‌كی فاتیح ٣١٣
شه‌شه‌م: مووشه‌كی زولفه‌قار
حه‌وته‌م: مووشه‌كی هورمز ١،٢
هه‌شته‌م: مووشه‌كی قه‌در ئێف
نۆیه‌م: مووشه‌كی عیماد
10: مووشه‌كی سجیل
11: مووشه‌كی خوڕه‌مشه‌هر
12: مووشه‌كی دسفول
13: مووشه‌كی فاتیح موبین
14: مووشه‌كی ڕه‌عد ٥٠٠
ئه‌مانه ئه‌و جۆره مووشه‌كانه‌ن كه ئێران ده‌ڵێت، خۆی توانیویه‌تی دروستیان بكات و ئه‌وه‌ش ده‌خاته ڕوو كه ده‌توانن ئامانجه‌كان بپێكن و بگه‌نه هه‌ر شوێنێك وڵاته‌كه بیه‌وێت.
ئێران له‌ڕێی حه‌شدی شه‌عبی عێراقه‌وه مووشه‌ك به‌كار دێنێت
ئایا مووشه‌كه‌كانی ئێران ئامانج ده‌پێكن؟
زۆر گومان له‌باره‌ی به‌كارهێنان و توانا و زیره‌كیی مووشه‌كی ئێرانه‌وه هه‌بوو، به‌تایبه‌تی پێش ئه‌وه‌ی له عێراق و سووریا و سعوودیه و لیبیا تاقی بكرێنه‌وه. گومانه‌كان ڕاستتر بوون، كاتێك دوای كوشتنی قاسم سلێمانی، كۆماری ئیسلامی هێرشی كرده سه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و مووشه‌كه‌كان هیچ ئامانجێكی دروستیان نه‌پێكا، ئه‌وه‌ش بووه هۆی تێكدانی چه‌ند بنكه و شوێنێكی سوپا، به‌ڵام ڕاسته‌وخۆ به‌هۆی مووشه‌كه‌كانه‌وه نه‌بوو، به‌ڵكو كاریگه‌ری پاشماوه‌ی مووشه‌كه‌كان بووه. ئه‌مه به گوته‌ی پیناتگۆن. به‌ڵام سوپای پاسدارانیش ده‌ڵێت: ئێمه توانیومانه ئامانجه‌كانمان بپێكین.
ئێران له كوێ مووشه‌كه‌كانی به‌كار دێنێت؟
ئێران له كۆی هێڵه‌كانی پێشه‌وه‌ی جیۆگرافیای وڵاته‌كه‌ی، چه‌ند سه‌كۆیه‌كی مووشه‌كی هه‌یه كه ده‌توانێ ڕاسته‌وخۆ له ڕێی ئه‌و سه‌كۆیانه‌وه مووشه‌ك ئاراسته‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی بكات، به‌ڵام چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك باس له‌وه ده‌كه‌ن، ئێران ناتوانێ له ناوخۆی وڵاته‌كه‌یه‌وه مووشه‌ك ئاراسته‌ی شوێنه دووره‌ده‌سته‌كانی دراوسێ بكات، ئه‌مه قسه‌ی ڕاوێژكارێكی ئیسرائیلییه بۆ میدیایه‌كی وڵاته‌كه‌ی، له پاش هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی سه‌ر به‌له‌د.
ئێران له‌ڕێی حه‌شدی شه‌عبی عێراقه‌وه مووشه‌ك به‌كار دێنێت، وه‌ك هێرشه‌كانی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌كان و بنكه‌كانی سه‌ربازیی. له سووریا له‌ڕێی سوپای پاسداران و چه‌ند گرووپێكی تره‌وه به‌كاریان دێنێت، وه‌ك هێرش بۆ سه‌ر كاروانی سوپای ئه‌مه‌ریكا. له سعوودیه له‌ڕێی حووسییه‌كانه‌وه دژی كۆمپانیای گه‌وره‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت ئارامكۆ، له كه‌رتی غه‌زه له‌لایه‌ن حه‌ماسه‌وه دژی ئیسرائیل به‌كاری دێنێت، له لیبیا له‌لایه‌ن گرووپه چه‌كداره‌كانی نزیك خۆیه‌وه به‌كاری دێنێت، ئه‌وه‌ش وه‌ك مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ی جیهانی دژی ئه‌مه‌ریكا لێكدانه‌وه‌ی بۆ كراوه.
لێره‌دا پرسیارێكی گرنگ دێته ئاراوه، ئایا ئێران چۆن بووه خاوه‌نی مووشه‌كی بالیستی؟ له كاتێكدا له چوار ده‌یه‌ی ڕابردوودا كۆماری ئیسلامی زۆر به وردی له‌ژێر چاودێری مۆساد و سی ئای ئه‌یدا بووه، له هه‌ر شوێنێكیش هه‌ست به مه‌ترسی گه‌وره كرابێت، ڕاسته‌وخۆ كراوه‌ته ئامانج.
به‌ده‌ر له‌وه‌یش، ئێران وڵاتێكه له‌ڕووی زانای وردبینی ته‌كنه‌لۆجیای سه‌ربازییه‌وه زۆر هه‌ژاره، به‌ڵام به‌مدواییه بوو به خاوه‌نی ته‌كنه‌لۆجیای به‌رهه‌مهێنانی مووشه‌كی زیره‌كی بالیستی، ئه‌وه‌یش وایكرد چاوی دنیا بۆ سه‌ر مووشه‌كه‌كان و مه‌ترسییه‌كانی ئێران ڕابكێشرێت.
من بۆ ئه‌م نووسینه پشتم به زیاتر له ٤٠ لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكایی و ئیسرائیلی به‌ستووه، به وردی باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئێران چۆن بووه خاوه‌نی مووشه‌كی بالیستی، كۆی گفتوگۆكان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئێران خاوه‌نی ته‌نیا یه‌ك مووشه‌كی ڕاسته‌قینه‌ی به‌رهه‌مهێنراوی وڵاته‌كه‌ی خۆی نییه، به‌ڵكو ٤٠%ی مووشه‌كه‌كان ڕووسین، به‌تایبه‌تی شه‌هاب و فاتیحه‌كان. ١٠%ی تریش له كۆریا وه‌رگیراون و ئه‌وه‌ی تریشی له چین وه‌رگیراون. واته ته‌نیا له وڵاته‌كه‌دا په‌ره‌ی به كۆكردنه‌وه‌یان داوه نه‌ك دروستكه‌ر بێت.
ئێسته ئێران خۆی به خاوه‌ن و دروستكه‌ری ١٦ جۆر مووشه‌كی بالیستی ده‌زانێت، به‌ڵام ڕاستییه‌كه‌ی هیچكام له‌و مووشه‌كانه ئێرانی نین، به‌ڵكو له ئێران پارچه‌كانی ده‌به‌سترێن و كۆ ده‌كرێنه‌وه و بۆیاخ ده‌كرێن و ناویان لێ ده‌نرێت، سیستمی ته‌واوی مووشه‌كه‌كان رووسی و چینین و زاناكانی ئه‌و دوو وڵاته، دیزاینی ته‌واوه‌تی بۆ ئه‌و مووشه‌كانه ده‌كه‌ن.
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی پێنتاگۆن، مووشه‌كه‌كانی ئێران ٤٦% توانای پێكانی ڕاسته‌وخۆی ئامانجیان هه‌یه، دوورمه‌ودا نین و زۆریش زیره‌ك نین، به ئاسانی پاتریۆتی یه‌ك و دوو سێ ده‌توانن بیاندۆزنه‌وه و له‌ناویان ببه‌ن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مووشه‌كه‌كان نه‌ك ئامانج ناپێكن، به‌ڵكو له هێڵ لا ده‌ده‌ن و زیانی گه‌وره دروست ده‌كه‌ن.
هه‌وڵگریی ئیسرائیل ده‌ڵێت، مووشه‌كه ئێرانییه‌كان هه‌رگیز ناتوانن ئامانج بپێكن، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به پاره‌یه‌كی زۆر له چین و ڕووسیا و كۆریا كڕاون، زیره‌كیش نین و ناتوانن به‌ته‌واوه‌تی وه‌ك هێزێكی گرنگ پشتیان پێ ببه‌سترێت.
ته‌كنه‌لۆجیای زانیاریی مووشه‌كی ئێرانی، له ئاستی پله یه‌كی مووشه‌كی ڕووسیدایه، واته ئێسته له ئاستی سه‌رده‌می سۆڤییه‌تی جاراندایه، ئه‌م مووشه‌كانه‌یش ئامانج ناپێكن، به‌ڵكو كاولكاری ده‌كه‌ن، ئه‌وه له كاتێكدایه ته‌كنه‌لۆجیای نوێی سه‌ربازی، هیچ هه‌ڵه‌یه‌ك ناكات و به ئامێری زیره‌ك ره‌وانه ده‌كرێت و چاودێری ده‌كرێ تا ده‌گاته ئامانجه‌كه‌ی.