ئاڵۆزییه‌كانی نێوان ئۆكرانیا و ڕووسیا، ده‌روازه‌یه‌كی نوێی به‌ڕووی كورد و چه‌ند وڵاتێكی تری ناوچه‌كه‌دا كردووه‌ته‌وه، ڕاستییه‌كه‌ی ئه‌وروپییه‌كان بڕیاری كۆتایان داوه له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئیتر چاویان له ده‌ستی ڕووسیا نه‌بێت بۆ گاز و غاز، ئه‌م بڕیاره‌ی ئه‌وروپاش له قازانجی دوو گه‌ل و ده‌وڵه‌تی ناوچه‌كه‌ن كه ئه‌وانیش كورد و جووه‌كانن.
چونكه هه‌ردوولا هێنده گاز و غازیان له به‌رده‌ستدایه، باخه‌ڵی گه‌له‌كه‌یان و گه‌لانی ئه‌وروپاش ڕازی بكات و ڕووسه‌كانیش له ئیمپڕاتۆریی گاز بهێننه خواره‌وه، ئه‌وه ته‌نیا پرۆسێسێكی ئابووری نییه، به‌ڵكو كارێكی سیاسی و جیۆپۆلۆتیكی و ڕێڕه‌وێكی نوێی كولتووری جیهانییه.
كاتێك ئیسحاق ھێرزۆگ سه‌رۆكی ئیسرائیل سه‌ردانی توركیای كرد، ڕه‌زامه‌ندی توركه‌كانی به‌ده‌ست هێنا بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی نوێی لووله‌ی گاز و غاز به وڵاته‌كه‌یدا و به قازانجی ئه‌وانیش تێبپه‌ڕێت و بگاته ئه‌ورووپا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان مه‌سروور بارزانی سه‌ردانێكی گه‌وره‌ی بۆ توركیا و چه‌ند وڵاتێكی عه‌ره‌بی ئه‌نجام دا، ئه‌وه‌ش ته‌نیا بۆ پرسی گاز و غاز نه‌بووه، به‌ڵكو بۆ دروستكردنی ڕێڕه‌وێكی نوێی ئاشتییه له دنیادا.
كۆده‌نگییه‌كی جیهانی له‌سه‌ر ڕێڕه‌وه نوێ گازی و غازییه‌كه دروست بووه، كه كورد و جوو له هه‌مووان زیاتر سوود له‌م پرۆسه‌یه ده‌بینن، چونكه دوو به‌شی كوردستان له‌م شاڕێیه‌وه گاز و غاز ده‌گه‌یه‌ننه توركیا، جووه‌كان و چه‌ند وڵاتێكی عه‌ره‌بیش هه‌ر له‌م ڕێڕه‌وه‌وه گاز و غاز ده‌نێرنه توركیا و له‌وێشه‌وه بۆ ئه‌وروپا.
گرفته‌كانی به‌رده‌م ڕێیه نوێیه‌كه چین؟
توركیا یه‌كه‌مین و سوودمه‌ندترین وڵاته له‌م ڕێیه‌دا، چونكه ئێسته دۆخی ئابوورییه‌كه‌ی خراپه و وڵاته‌كه‌شی ڕێڕه‌وێكی گرنگی جیهانییه، ئه‌م پرۆسه‌یه‌ش ڕێیه‌كی باشه بۆ رزگاربوون له ئابوورییه‌كی چه‌قبه‌ستوو، به‌ڵام ده‌كرێ توركیا به‌هۆی فشاره‌كانی ڕووسیاوه، گرفت له به‌رده‌م پرۆسێسه‌كه‌دا دروست بكات، هه‌رچه‌نده توركیا سووره له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی كاره‌كه.
ئێران له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه به‌توندی دژی ئه‌م پڕۆژه‌یه وه‌ستاوه‌ته‌وه، سه‌ره‌تا ڕێی سه‌ربازیی گرته‌به‌ر و مووشه‌كی ئاراسته‌ی هه‌ولێر و كار گرووپ كرد، دواتریش شاندی دیپلۆماسی نارده هه‌ولێر كه ئامانجه‌كه‌ی ته‌نیا دوو شته، یان ئه‌وه‌ی ئه‌وان ئاماده‌ن شه‌ڕی سه‌رانسه‌ری ڕابگه‌یه‌نن دژی پرۆسێسی گاز و غاز، یان ئه‌وانیش ناچارن بچنه ژێر بابه‌ته‌كه و ده‌یانه‌وێ پشكیان هه‌بێت، كه ئه‌مه‌یان ئه‌گه‌رێكی تا ئاستێك لاوازه.
ئێران پێشتر له ڕێی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه سنووری ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستانی كۆنترۆڵ كرد
ئه‌وه له‌كاتێكدایه، ئێران پێشتر له ڕێی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه سنووری ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستانی كۆنترۆڵ كرد، چونكه ده‌یزانی له قۆناغی دواتردا هه‌رێمی كوردستان وه‌به‌رهێنانی نیشتمانی له گاز و غازدا ده‌كات.
یه‌كێكی تر له ڕێگرییه گه‌وره‌كان كه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر پرۆسێسه گه‌وره‌كانی گاز و غاز هه‌یه، بێگومان په‌كه‌كه‌یه، چونكه په‌كه‌كه له هێڵی ناوه‌ندی باشوور و ڕۆژئاوای كوردستاندا له ئێسته و ئاینده‌شدا وه‌ك هێزێكی نادیار، ده‌بێته مه‌ترسی له‌سه‌ر بۆڕیی نوێی گاز و غاز.
گه‌ڕی نوێی بارزانی كوڕ بۆ له‌نده‌ن به‌رده‌وام ده‌بێت، تا ده‌گاته واشنتن و ته‌واوی ئه‌وروپاش پێشوازی لێ ده‌كه‌ن، چونكه ڕێچاره‌ی یه‌كه‌م و كۆتایی، ئه‌وروپا بۆ ڕزگاربوون له چنگه ترسناكه‌كانی ورچه سپییه‌كه له‌سه‌ر ئه‌وروپا، ته‌نیا خاكی داربه‌ڕووه‌كانی كورده.
ئێسته پرۆسێسه‌كه گه‌یشتووه‌ته ئاستێكی زۆرباش، هه‌رێمی كوردستان وه‌ك قه‌واره‌ی سیاسی به دنیایه‌كی نوێ ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وه‌ش وا ده‌كات پرۆسێسه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی به‌هێزتر بچێته پێشه‌وه.
له ناوخۆ و له ده‌ره‌وه‌ی كوردستانیشدا زنجیره‌یه‌كی گه‌وره هێرشی گه‌وره له‌سه‌ر ئه‌م پرۆسیسه ده‌ست پێ ده‌كات و ده‌گاته قۆناغێكی زۆر گه‌وره، ڕاستییه‌كه‌ی هیچ فشارێك ئه‌م كاره ڕاناگرێت، به‌ڵام وا به ئاسانیش ناچێته پێشه‌وه، چونكه هه‌موو هێزه ئیرانیزمییه‌كان دژی پرۆسێسه‌كه‌ن.