"وشه" له 22ی ئایاری 2023 یادی ساڵوه‌گه‌ڕی 10یه‌می ده‌كاته‌وه. بۆ منیش 10 ساڵ كاركردنم له‌و ده‌زگایه و ئه‌زموونه‌كانم له بواره‌كه، ده‌زانم نه‌ك به كورته وتارێك، به‌ڵكو مێژووه‌كه نووسینی كتێبێك له‌خۆ ده‌گرێت، ئه‌گه‌ر خودا ده‌رفه‌تی ژیان بدات، ره‌نگه بۆ داهاتوو كتێبێك له‌باره‌یه‌وه رۆشنایی ببینێت.
زیاتر له 40 ساڵ كاركردنم له بواری رۆشنبیری و هونه‌ری و رۆژنامه‌وانی، ئه‌زموونێكم به‌ده‌ست خستووه كه بتوانم ته‌واوی هه‌وراز و نشێوه‌كان ئه‌گه‌ر به "ئهلف و بێ"یه‌كی سه‌ره‌تاییش بێ، تۆمار بكه‌م و به ئه‌رشیڤی بواره‌كه‌ی بسپێرم. بۆیه له‌م كورته نووسینه‌دا جێی ورده‌كارییه‌كان و ته‌واوی مێژووه‌كه نابێته‌وه، ته‌نیا ده‌توانم شانازییه‌ك باس بكه‌م كه 10 ساڵی ره‌به‌ق له "وشه"دا كار بكه‌م و ماندوویش نه‌بم، وا ده‌زانم بۆ ماندووبوونیش تووشی هه‌ناسه‌سواری نه‌بووم، به‌ڵكو هه‌نگاوه‌كان خێراتر بوون.
تۆ له‌وه گه‌ڕێ "وشه" به كام ئاراسته و به‌رنامه كاره رۆژنامه‌وانییه‌كانی خۆی ده‌كات و زانیارییه‌كان ده‌گه‌یه‌نێته خوێنه‌رانی. ئه‌گه‌ر تۆ به‌دڵت نه‌بێ، مه‌یخوێنه‌ره‌وه و ئه‌ویتر سوودی لێ ده‌بینێت، چونكه دواتر و دوا ئامانجیش، ده‌زگاكه توانیویه‌تی جیا له گه‌یاندنی زانیارییه گه‌رمه‌كان، خزمه‌تی بێوێنه‌ی وشه‌ی كوردی بكات، ئه‌وه‌یش به‌شێكه له مێژوو و مێژوویش ته‌واوی رسته و وشه و ده‌سته‌واژه‌كان تۆمار ده‌كات.
هه‌موو ئه‌وانه‌ی له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی "وشه"وه كاریان تێدا كردووه، به‌شێكن له مێژووه نوێیه‌كه و شانازیی گه‌شه‌پێدانی ده‌زگاكه‌یان به‌رده‌كه‌وێت، بۆیه دووپاتی ده‌كه‌مه‌وه له 10 ساڵی ته‌مه‌نیدا كه یه‌ك ده‌یه‌یه، له سه‌رنووسه‌ر "كاك سه‌رباز ساڵح"ه‌وه تا ده‌گاته ته‌واوی ستافه‌كه و رۆژنامه‌نووسان و به‌وانه‌یشه‌وه كه به وتار و سه‌رنجه‌كانیان هاوكاریی "وشه"یان كردووه، له مێژووه‌كه‌ی بێبه‌ش نابن و رۆشناییان به‌رده‌كه‌وێت.
بۆ خۆیشم كه 10 ساڵی ره‌به‌قه له‌و ده‌زگایه كار ده‌كه‌م، دروسته كه وه‌ك كار "هه‌ڵه‌گری / هه‌ڵچن"م له ئه‌ستۆیه، به‌ڵام ئه‌و شانازییه‌م به‌رده‌كه‌وێ كه به دروستكردنی سه‌تان هه‌واڵ و ده‌یان راپۆرت و دیمانه و وتار، ئه‌رشیڤه‌كه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندتر بكه‌م. كاتێك له ده‌زگاكه ده‌ستبه‌كار بووم، سهروریشم ماشوبرنجی بوو و ئێسته یه‌ك تاڵ ره‌شم پێ نه‌ماوه و سپی سپی بووم.
"وشه" وشه‌یه‌كه، به‌ڵام به ملیۆنان وشه‌ی تری پڕ زانیاریی سیاسی، ئابووری، ته‌ندروستی، كۆمه‌ڵایه‌تی، كولتوور و جۆراوجۆری گه‌یاندووه‌ته خوێنه‌رانی. بۆ ئێمه‌یش خۆزگه‌كانمان زۆرن و هیواكان نه‌بڕاوه‌ن، ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه ئومێده بۆ داهاتوو، بۆیه كار بۆ ئه‌و ئومێده ده‌كه‌ین و "وشه"یش به‌رده‌وامه و ناوه‌ستێ له خزمه‌تی زمان و رۆژنامه‌گه‌ریی كوردیی.
ساڵوه‌گه‌ڕی 10یه‌می "وشه"، له خۆمان و هه‌موو ئه‌وانه‌ی سوودیان له زانیارییه‌كانی وه‌رگرتووه، پیرۆز ده‌كه‌م.