هونه‌ری كوردی له بواره‌كانی موزیك و میلۆدی و ده‌نگه‌وه، ئه‌وه‌ی له به‌رده‌ستی ئێمه‌دا وه‌ك ئه‌رشیڤ له باشووری كوردستان هه‌یه، ناگاته 100 ساڵ له ته‌مه‌نی، بۆیه ده‌كرێ به مێژووی نوێی ناوزه‌ند بكه‌ین نه‌ك مێژووی كۆن. بۆیه به پراكتیك ئه‌گه‌ر به به‌ڵگه‌وه باس له هونه‌رمه‌نده پێشه‌نگه‌كان بكه‌ین، به‌ڵگه‌ی زیاتر له 100 ساڵمان له به‌رده‌ست نییه.
ئه‌وه‌ی هه‌یه له نه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ندان عه‌لی مه‌ردان و سێوه و هاوڕێكانیان، ده‌توانین به ئه‌رشیڤ و به‌ڵگه‌وه بیانكه‌ینه به‌رباس و دیالۆگه‌وه، له‌وه‌یش زیاتر تووشی زێده‌ڕۆیی ده‌بین ئه‌گه‌ر مێژووه‌كه به سۆزی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه، چه‌واشه بكه‌ین. كه ده‌ڵێم عه‌لی مه‌ردان و سێوه و هاوڕێكانیان له‌و نه‌وه‌یه، ناوه‌كان گه‌لێ زۆرن تا بیانكه‌ینه نموونه، به‌ڵام زۆربه‌یان له ژیاندا نه‌ماون كه دواترین مردنه‌كان له هونه‌رمه‌نده كۆنه‌كان، مامۆستا باكووری، جه‌مال جه‌لال، قادر مه‌ردان، عومه‌ر ره‌زا، مسته‌فا ره‌ئووفی قانوونژه‌ن... و... و هتد.
ئه‌وان سه‌رجه‌م ئه‌رشیڤێكی ده‌وڵه‌مه‌ندیان خستووه‌ته به‌رده‌ستمان، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌رشیڤه‌كه ده‌وڵه‌مه‌ندتر بكه‌ین و بۆ داهاتوو بۆ مێژووه هونه‌رییه‌كه‌مان سوودی زیاتری لێ ببینین، باشتر ده‌كه‌ین كه ئه‌وانه‌ی له نه‌وه‌ی پێشتر تا له ژیاندا ماون، رۆشناییان بخه‌ینه سه‌ر و به‌سه‌ریان بكه‌ینه‌وه، یه‌ك له‌وانه‌یش هونه‌رمه‌ند محه‌مه‌د قه‌درییه و مه‌به‌ستمه به‌و چه‌ند وشه‌یه، رێزی زیاتری لێ بنێم و بیخه‌مه به‌ر رۆشنایی نووسین.
محه‌مه‌د قه‌دری له نه‌وه‌ی پێشتر كه له ژیاندا ماوه، له ساڵانی شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی رابردووه‌وه له بواره‌كانی گۆرانیگوتن، دانانی موزیك و میلۆدی و ژه‌نین، رۆڵی به‌رچاوی هه‌بووه و هاوشانی نه‌وه‌ی خۆی و پێشتریش، كاری زۆری هونه‌ریی پێشكه‌شی كورد كردووه، ئه‌ویش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه خاوه‌نی ئه‌رشیڤێكی ده‌وڵه‌مه‌نده، جیا له كاره هونه‌رییه‌كانی خۆی، هاوكات خاوه‌نی زانیارییه‌كی زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده له‌باره‌ی هاوشانه‌كانی له هونه‌رمه‌نده كۆنه‌كان كه به‌ناو و ژماره گه‌لێ زۆرن و ئێمه زانیاریمان له‌باره‌یانه‌وه نییه یان زۆر كه‌مه.
محه‌مه‌د قه‌دری وه‌ك هونه‌رمه‌ندێكی كۆن، خاوه‌نی ده‌یان كاری هونه‌رییه
محه‌مه‌د قه‌دری وه‌ك هونه‌رمه‌ندێكی كۆن، خاوه‌نی ده‌یان كاری هونه‌رییه و ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر به‌رهه‌مه‌كانی، نووسینی رژدتری لێمان ده‌وێ كه من لێره‌دا مه‌به‌ستم نییه هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ كاره‌كانی بكه‌م، به‌ڵكو جێی خۆیه‌تی ئاماژه به كه‌موكورتییه‌كانی خۆمان وه‌ك نووسه‌ران یان میدیاكان بكه‌م كه تووشی نه‌خۆشیی له‌بیرچوونه‌وه ده‌بین ئه‌گه‌ر ئاوڕی رژد له‌و هونه‌رمه‌نده نه‌ده‌ینه‌وه.
ساڵانێكه محه‌مه‌د قه‌دری شوێنی ژیانی له هه‌ولێره، وێڕای ئه‌وه‌ی له‌ڕووی به‌رهه‌می هونه‌رییه‌وه دووره‌په‌رێزه، به‌ڵام جێی دڵخۆشییه كه تا ئێسته‌یش له‌سه‌ر وزه‌ی خۆی ماوه و له‌سه‌ر پێ وه‌ستاوه، ئه‌وه‌یش پێمان ده‌ڵێ كاتی هاتووه به‌سه‌ر بكرێته‌وه و ئه‌و زانیارییه هونه‌رییانه‌ی له به‌رده‌ستی ئه‌ودان، بكه‌ونه به‌رده‌ستی ئێمه‌یش تا ئه‌رشیڤه‌كه‌ی پێ ده‌وڵه‌مه‌ندتر بكه‌ین.
میدیاكان به‌گشتی، ته‌له‌ڤزیۆن و رادیۆكان و ته‌نانه‌ت سۆشیال میدیای كوردی، كه‌مته‌رخه‌م ده‌بن ئه‌گه‌ر بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌باره‌ی هونه‌رمه‌نده كۆنه‌كانی كورد له باشووری كوردستان، ئاوڕ له محه‌مه‌د قه‌دری و به‌لقیس دۆسكی "ژیان ئه‌حمه‌د" نه‌ده‌نه‌وه، ئه‌وان ئێسته له هه‌ولێر و له به‌رده‌ستن، خودا ده‌زانێ سبه‌ی له كوێ ده‌بن، ژیان كورته و هه‌ڵپه و جووڵه‌ی لێمان ده‌وێ. ئێمه نزای ته‌مه‌ندرێژییان بۆ ده‌كه‌ین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا پێویستیمان به زانیارییه‌كانی ئه‌وانیش هه‌یه كه ده‌خوازێ كه‌ناڵه‌كان هه‌نگاوی بۆ بنێن.