كاتێك دادگا و دادپه‌روه‌ری له وڵات‌دا ده‌بێت به كارتی فشاری سیاسی بۆ به‌ده‌ستهێنانی كورسییه‌ك ناوی ناوه پارێزه‌ری ده‌ستوور، ئیتر ده‌بێت ئه‌و وڵاته چاوه‌ڕوانی زۆر خراپتر بكات بۆ ئاینده .
عێراق له نێوان هه‌بوونی ده‌یان و سه‌تان كێشه‌ی سیاسی و ئیداری و یاسایی و سه‌ربازیی خۆیدا، دادگای فیدراڵییه‌كه‌ی دێت وه‌ره‌قه‌یه‌كی كۆنی سووتاو هه‌ڵده‌داته‌وه و بڕیارێك دژی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ده‌رده‌كات و ناوی ده‌نێت سه‌روه‌ری یاسا.
ئه‌وه‌ی جێی پرسیاری رژده، ئه‌و دادگایه بۆ تا ئێسته نه‌یتوانیوه بڕیارێك دژی ئه‌و كه‌سانه ده‌ربكات كه ده‌ستیان به خوێنی ده‌یان و سه‌تان كه‌سی عێراق سووره له‌كاتی خۆپێشاندانه‌كاندا. باشه ئه‌و دادگایه بۆ نه‌یتوانیوه بڕیار دژی ئه‌و كه‌سانه ده‌ربكات كه ڕۆژانه دادگاكه‌ی خۆیشیان له‌ژێر ڕه‌حمی درۆن و كاتۆیشاكانی ئه‌واندان له ناوچه‌ی سه‌وزدا، هه‌ر ئه‌و دادگا به‌ڕێزه بڕیاڕ ده‌دات و ده‌ڵێت، فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێم ناده‌ستوورییه، له‌كاتێكدا به به‌رچاوی ئه‌و دادگا به‌ڕێزه‌وه، سه‌ركرده‌ی وڵاتانی دراوسێ له‌ناو عێراقدا ته‌راتێنیانه و بڕیاره‌كانی خۆیان فه‌رز ده‌كه‌ن و بڕیار له ئایندهی عێراق و خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌ده‌ن.
به‌ده‌یان و سه‌تان ملیار دۆلاری عێراقییه‌كان به‌هه‌ده‌ر ده‌درێت
هه‌ر ئه‌و دادگا حه‌قانییه زۆرباش ده‌زانێت ڕۆژانه، مانگانه و ساڵانه، به‌ده‌یان و سه‌تان ملیار دۆلاری عێراقییه‌كان به‌هه‌ده‌ر ده‌درێت و بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی حزبی سیاسی و سه‌ربازی وڵاتان خه‌رج ده‌كرێت، ئه‌وه‌ی له‌و بڕیاره بهزمهساتتره، خۆشحاڵی ئه‌و كورده كشمیشییانهیه كه له دوای بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی عێراقه‌وه، كه‌وتوونه‌ته ههلھهلهلێدانی سه‌ركه‌وتنی حه‌ق، به‌ڕاستی شه‌رمه‌زارییه دادگایه‌ك تا ئێسته ئاماده نه‌بێت بڕیار له‌سه‌ر قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی خوێنی هه‌زاران ئه‌نفال و كیماباران و ڕووخاندنی هه‌زاران گوندی ئه‌م كوردستانه بدات، تۆیه‌كی كورد چه‌پڵه بۆ بڕیارێكی سیاسیی سه‌پێنراوی ده‌ره‌كی لێ بده‌ی دژی هه‌رێم و حكوومه‌ت و قووتی هاوزمانه‌كانی خۆت، كه‌چی هه‌ڵگری ناسناوی كوردیش بێت.
له كاتێكدا پێنجشه‌می پێشوو عێراق قه‌رزه‌كانی قه‌ره‌بووی كوێتی كۆتا پێھێنا كه ته‌نیا 30 ڕۆژ له‌و وڵاته‌دا مایه‌وه، ده‌یان ملیار دۆلاری وه‌ك قه‌ره‌بوو دایه كوێت، به‌ڵام به‌درێژایی مێژووی عێراق ئه‌و وڵاته كۆمه‌ڵكوژی و ئه‌نفال و كیمیایی ده‌كات به‌سه‌ر كورددا، ئاماده نییه ته‌نانه‌ت ددان بنێت به‌بوونی هه‌رێمێكی ئاوه‌دانی وه‌ك كوردستان، ئه‌و كۆمه‌ڵكوژی و ئه‌نفاله له‌كاتی دادگاییكردنی سه‌دامی دیكتاتۆردا، له‌لایه‌ن دادگای باڵای تاوانه‌كانی عێراقه‌وه پشتڕاست كراوه‌ته‌وه و سه‌لمێنراوه كه له‌لایه‌ن سوپای عێراقه‌وه، ده‌یان و سه‌تان تاوان دژی خه‌ڵكی كورد ئه‌نجام دراوه.
ئه‌وه‌ی جێی داخه ئه‌و كوردانه‌ی ئێسته خۆیان به یاساناس و حه‌قبێژ ده‌زانن، بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی به‌ده‌ستووری و یاسایی ناو ده‌به‌ن، له ساڵانی ڕابردوو له عێراقدا هه‌ریه‌كێكیان پۆستی سیادی جیاوازیان له عێراقدا به‌ڕێوه بردووه، به‌ڵام نه‌یانویستووه یان نه‌یانوێراوه به یه‌ك وشه‌ش له‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو تاوانه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌و وڵاته‌وه ده‌رحه‌ق به كورد ئه‌نجام دراوه بڵێن، له كاتێكدا تا ئه‌م ساته‌ش ئه‌و وڵاته سووره له‌سه‌ر تاوانكردن دژی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام به‌شێواز و ته‌كتیكی جیاواز، بۆیه پێویسته حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌تایبه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان، بێ ده‌نگ نه‌بن له به‌رانبه‌ر ئه‌م ناعه‌داله‌تی و كۆمه‌ڵكوژییه نوێیه‌ی عێراق كه دژی خه‌ڵكی كوردستان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، ئه‌م كێشه‌یه ببه‌نه دادگا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و پێیان بڵێن، ئێسته زانیتان بۆچی ڕێفراندۆممان ئه‌نجام دا؟