ئه‌وه‌ی به‌ناوی سه‌ركوتكردنی ده‌نگی ئازادی و ڕاونان و ڕفاندنی ئازادیخوازانه‌وه ده‌رخواردی خه‌ڵك ده‌درێت، له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك ڕۆشنبیر و نووسه‌ره‌وه له‌ڕێی كۆمه‌ڵێك میدیایی حزبیی ده‌بڵ مۆراڵه‌وه، كاریگه‌ریی زۆری نه‌رێنیی له‌سه‌ر تاك دروست كردووه، هاندانێكی ئاشكرایه بۆ دروستكردنی پشێوی و هاندانی خه‌ڵك به‌تایبه‌تی گه‌نج بۆ په‌نابردن بۆ كاری تاوانكاری به‌بیانووی نه‌بوونی دادگا و یاسا، خه‌ریكه ئه‌و بڕوایه بۆ خه‌ڵكی هه‌رێم دروست ده‌كه‌ن كه دادگا له‌م هه‌رێمه ئاماده‌یی نییه، ئه‌مه‌ش مه‌ترسییه‌كی رژده و ده‌بێت حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان و میدیاكان ده‌ستبه‌جێ ئه‌و هه‌موو بهلاڕێبردنه ڕابگرن. چونكه ئه‌وه‌ی ده‌یان ساڵه بنیات نراوه بۆ ئارامی و یاسا، خه‌ریكه ته‌واو بێ به‌ها ده‌كرێ و له‌بار ده‌برێت و ئه‌م هه‌رێمه ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ سه‌رده‌می حوكمی یاسای دارستان.
ئه‌و گردبوونه‌وانه‌ی دژی دادگاكان ڕێك ده‌خرێن، بێ به‌رنامه نییه و پیلانێكی تۆكمه‌ی سیاسیی ڕێكخراوه، بۆ سه‌لمێنه‌ری ئه‌و ڕاستییه‌ش هیچ كه‌یسێكی یاسایی نییه له‌م هه‌رێمه ڕووبه‌ڕووی حكوومه‌تی هه‌رێم نه‌كرێته‌وه و حكوومه‌ت به‌تاوانبار پێشان نه‌درێت، له كۆتادا ئامانجه‌كه ڕوونه كه ده‌یانه‌وێت حكوومه‌ت وه‌ك ده‌سه‌ڵاتێكی داپڵۆسێنه‌ر بناسێنن، ئه‌م كارانه‌ش له‌لایه‌ن به‌شێك له حزبه ئۆپۆزسیۆنه‌كانه‌وه پشتگیریی ده‌كرێت، هه‌ندێك كه‌سایه‌تیی سیاسیی پێشتری هه‌رێمیش سواری شه‌پۆله‌كه بوون، ئامانجهكهشیان ڕوونه كه هیچ شتێكیان به‌ده‌سته‌وه نه‌ماوه بیكه‌ن بهڕێكلام بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو، ته‌نیا ئه‌م ڕێیه نه‌بێت بێ ئه‌وه‌ی له خه‌می ده‌رنجامه خراپه‌كانی ئه‌م جۆره له بێ بههاكردنهدا بن.
ئه‌گه‌رنا ماقووڵ نییه هه‌موو شتێك له‌م هه‌رێمه به‌تایبه‌تی له هه‌ولێر و دهۆك بخرێنه ژێر پرسیاره‌وه، ته‌نانه‌ت وای لێ هاتووه ڕۆژانه له به‌رده‌م دادگای هه‌ولێردا ده‌یان مایك به‌ده‌ست ڕاوه‌ستاون به‌ناوی میدیاوه كه زیاتر له فرۆشیاری ته‌ڕه و میوه ده‌چن نه‌ك میدیاكار، هه‌ر له كێشه‌ی جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ران تا ده‌گاته كێشه‌ی موڵكداری، هیچ شتێك له‌و هه‌ڵا راگه‌یاندنه به‌ده‌ر ناكه‌ن، هه‌موو شتێك ده‌گوازنه‌وه ناو ڕاگه‌یاندن و میدیا، ته‌نانه‌ت كێشه‌ی قه‌رز و كڕین و فرۆشتینش به‌رگێكی سیاسیی بۆ ده‌كرێت و وه‌ك تاوانێك ده‌درێته پاڵ حكوومه‌ت، هیچ شتێكیان نه‌هێشتووه‌ته‌وه قسه‌ی له‌سه‌ر نه‌كرابێت، ئه‌گه‌ر ڕۆژانه سه‌یری ئه‌و ڕاپۆرت و لێدوانانه بكه‌یت كه له هه‌ندێك میدیا و سۆشیال میدیا بڵاو ده‌كرێنه‌وه، هه‌ست به شه‌رمه‌زارییه‌كی قووڵ ده‌كه‌یت كه زۆر ڕوونه ئاكامی ئه‌م كارانه باش نابێت.
به‌لاڕێبردنی زانیاریی له‌سه‌ر كێشه سیاسی و ته‌ناهی و كه‌سییه‌كان، هه‌ر نیاز و مه‌به‌ست و ئامانجێكی له پشته‌وه بێت، هه‌ڵه‌یه‌كی كوشنده‌یه ئه‌نجام ده‌درێت ئـه‌گـه‌ر ئه‌و میدیا و ڕۆشنبیر و نووسه‌ر و سیاسییانه ده‌یانه‌وێت كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێت، ده‌بێت ڕاستییه‌كان وه‌ك خۆی بگه‌یه‌نن و به‌دواداچوونه‌كانیان له‌سه‌ر بنه‌مای خه‌مخۆری بێت بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی، نه‌ك تێكه‌ڵكردنی ماف و ئازادی و ئازادیخوازان به شتێك كه زۆر دوور بێت له واقیعی ڕووداوه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ند ده‌نگێك له هه‌ڵبژاردنی داهاتوو كۆ بكه‌نه‌وه، بێ ئه‌وه‌ی بیر له‌وه بكه‌نه‌وه ئایندهی هه‌موو خه‌ڵكی ئه‌م هه‌رێمه دووچاری مه‌ترسی ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌و دۆخه‌ی ئێسته هێناویانه‌ته ئاراوه له‌ڕێی به‌لاڕێبردن و چه‌واشه‌كارییه‌وه، سه‌پاندنی ئیراده‌یه‌كی نه‌خوازراوه به‌سه‌ر هزر و تێڕوانینی خه‌ڵكدا، به‌بێ خواستی خۆیان، ده‌یان سیناریۆ ڕۆژانه ده‌خزێنرێته ناو شاشه‌ی تیڤی ماڵه‌كانیان و شاشه‌ی مۆبایله‌كانیان، ئه‌م دۆخه‌ی دروست كراوه ئه‌مڕۆش نه‌بێ، سبه‌ی هه‌ر ده‌رده‌كه‌وێت كه هه‌موو شتێك دوور بووه له ڕاستییه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی زیانمه‌ندی یه‌كه‌م ده‌بێت، هاووڵاتییه كه تێگه‌یشتنی بۆ هه‌موو شتێك ده‌گۆڕێت، ئه‌و هێز و خۆڕاگرییه‌ی پێشتر هه‌یبووه، تووشی داڕمانێكی فكری و ئیراده ده‌بێت.
ئه‌وه‌ی لای هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستانه ڕوونه، ئه‌و دوژمنكارییانه‌ی كه دژی سه‌رۆك وه‌زیرانی حكوومه‌تی هه‌رێم به‌ڕێوه ده‌برێت، هه‌موویان كهشفن و ده‌زانرێت بۆ چ مه‌به‌ستێك و ئامانجێكه، ئه‌گه‌ر وا بێباكانه هاووڵاتییانی ئه‌م هه‌رێمه بخرێنه به‌رده‌م دوودڵی و تاریككردنی ئاینده‌یان، به‌دڵنیاییه‌وه پێش هه‌موو كه‌سێك ئه‌و لایه‌ن و حزب و میدیا و كه‌سایه‌تییانه خۆیان ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسییه‌كی رژد ده‌بنه‌وه له‌ڕووی پشتگیری سیاسی و ئینتیمای حزبییه‌وه، چونكه خه‌ڵك بڕوای به‌هیچ شتێك نامێنێت و نه‌ك هه‌ر ئه‌وه، به‌ڵكو ئه‌و كاره چه‌واشه‌كارییانه مه‌ترسییه‌كی رژدن بۆ سه‌ر ژێرخانی ئابووری ئه‌م هه‌رێمه و وه‌به‌رهێنه‌ران و گه‌شتیاران، كه‌رتی گه‌شتیاریی ئێسته سه‌رچاوه‌یه‌كی باشی كاسبكارانی هه‌رێمی كوردستانه، به‌ڵام پێشاندانی هه‌موو شتێك به خراپ له ڕاگه‌یاندنه‌وه، دوودڵی لای كۆمپانیا بیانییه‌كان و سه‌رمایه‌دارانی عێراقی و عه‌ره‌بی و ئه‌وروپییه‌كان دروست ده‌كات.