گوێ له قسه‌كانی زێبای مه‌گرن، هه‌رێمی كوردستان تا ده‌توانێ ده‌بێت گرنگی بدات به‌پیشه‌سازیی بیناسازی و په‌ترۆڵ. هیوادارم له ئاینده‌شدا هه‌رێمی كوردستان بیر له دروستكردنی كارگه‌ی چه‌ك دروستكردن بكاته‌وه و په‌ره‌ی پێ بدات بۆ دروستكردنی فڕۆكه و تانك و تۆپ، سه‌ربازیش بكات به‌زۆره‌ملێ و هه‌موو گه‌نجێكی كورد ناچار بكرێت به سێ بۆ پێنج ساڵ سه‌ربازیكردن. هیواداریشم وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده په‌رتووكێكی تایبه‌ت به شه‌ڕ چاپ بكات و بخرێته ناو خوێندنی كوردییه‌وه.
ئه‌و نووسه‌ر و ڕوشنبیر و دكتۆر و مامۆستا بیانییانه‌ی دێنه كوردستان، باسی ڕۆشنبیری و مه‌عریفه ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌تی تورك و فارس و عه‌ره‌به‌كان، با سه‌یرێكی مێژوو بكه‌ن، كام له وڵاته‌كانیان له‌كاتی هێرشكردنه سه‌ر كوردستان، كتێب و مه‌عریفه و زانستیان پێوه ناوین؟ بۆیه چه‌نده مه‌عریفه و زانست و ڕۆشنبیری گرنگه بۆ ئه‌م هه‌رێمه، دوو هێنده و بگره ده هێنده‌ش چه‌ك و په‌ترۆڵ و پیشه‌سازی و بیناسازی و فێربوونی جه‌نگ گرنگه.
ده‌زانن بۆ؟ چونكه ئێمه چوارده‌ور دراوین به كۆمه‌ڵێك وڵاتی ئیسلامی و خاوه‌ن چه‌كی ئه‌تۆم و وڵاتی دیموكراسی خاوه‌ن فڕۆكه‌ی F16 و وڵاتی زانست و مه‌عریفه‌ی خاوه‌ن بیرۆكه‌ی ئه‌نفال و كیمیایی! ده‌كرێت بزانین كام وڵاتی دیموكراسی له‌سه‌ر گۆی ئه‌م زه‌وییه زانست و مه‌عریفه و نه‌وت و پیشه‌سازییه‌كه‌ی نه‌خستووه‌ته خزمه‌تی پته‌وكردنی به‌شه سه‌ربازییه‌كه‌یه‌وه؟ ده‌كرێت بپرسین و بزانین كام وڵاتی مرۆڤدۆست و ئیسلامی هه‌موو تواناكانی له هه‌موو بواره‌كاندا نه‌خستووه‌ته خزمه‌تی به‌شی سه‌ربازییه‌وه؟ ده‌كرێت بپرسین كام وڵات له‌سه‌ر گۆی ئه‌م زه‌وییه هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی په‌ترۆڵ و پیشه‌سازی و باڵه‌خانه‌ی به‌رز و چه‌ك نادات؟
ئه‌م جۆره له قسه‌كردن له چوارچێوه‌ی هه‌مان به‌رنامه‌ی شه‌ڕی ده‌روونیدایه دژ به‌هه‌رێم، فێركردنی گه‌نج و نه‌وه‌ی داهاتوومانه بۆ په‌كخستنیان و دووڵكردنیان له به‌رگریكردن له‌م خاك و نیشتمانه. ئه‌گه‌ر ئاغای زیبای هێنده مرۆڤدۆست و مه‌عریفه‌ناسه، با بڕوات ئامۆژگاری سه‌رانی وڵاته‌كه‌ی خۆی بكات كه خوێنڕشترین سه‌ركرده‌كانی دنیان، ده‌بێت ئاغای زێبای زۆر بێ ئاگا بێت له‌وه‌ی كه ده‌یان ساڵه وڵاته‌كه‌ی له ژێر گه‌مارۆی ئابووری دنیادایه، ئه‌و په‌ترۆڵ و پیشه‌سازیی و بیناسازییه‌ی جه‌نابیان به‌بێ بایه‌خ باسی ده‌كه‌ن، ڕایگرتوون و ڕێگر بووه له ڕووخاندنیان.
ئێمه‌ی كورد له بنه‌ڕه‌تدا په‌روه‌رده‌ی باوباپیراومان وای ڕاهێناوین منداڵێكمان ده هێنده‌ی فارس و عه‌ره‌ب و تورك ڕۆشنبیر و مرۆڤدۆست و دیندار و خاوه‌ن چاكه بین. خۆ له‌م هه‌رێمه‌دا كه‌رتی په‌روه‌رده و زانست، هیچی كه‌متر نییه له به‌شه‌كانی په‌ترۆڵ و بیناسازی و پیشه‌سازی، بۆیه پێویست ناكات ترسمان له مه‌عریفه و ڕۆشنبیری داهاتوومان هه‌بێت، به‌ڵام ده‌بێت ترسی رژدمان هه‌بێت له وڵاته خاوه‌ن مه‌عریفه و ڕۆشنبیره‌كه‌ی ئاغای زیبای هه‌بێت، ده‌یان درۆن و مووشه‌كمان پێوه بنێت.
له كۆتادا من نازانم ئاغای زیبای به‌چ مه‌به‌ستێك ئه‌و قسانه‌ی كردووه، نایناسم و ئه‌سڵه‌ن زۆریشم لاسه‌یره بۆچی لێره بوو؟