ئه‌وانه‌ی ته‌مایان له‌سه‌ر تێكچوونی دۆخه‌كه و هه‌ڵگیرسانی ئاژاوه له كوردستان هه‌ڵچنیوه، خه‌ڵه‌فاون، بۆچی؟ چونكه داڕێژه‌ره هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی ئه‌م گه‌مه‌یه، نه هه‌ڵگری وه‌ها خه‌ونێكن و نه وه‌ها خواستێكیشیان هه‌یه، چونكه تێكچوونی ئارامی و ئاسایشی هه‌رێم، تێكچوونی به‌رژه‌وه‌ندیی ئێران و ئه‌مه‌ریكا و توركیا و ته‌واوی ناوچه‌كه‌یه، هاوكات ئاڵۆزبوونی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته كه دۆزی كورد گه‌وره‌ترین دۆسیه‌یه و ته‌نیا یه‌ك پارچه‌ی نیمچه چاره‌سه‌ر كراوه، بۆیه ئه‌م جاڕدانی خۆپێشاندانه له كوردستان، جگه له فتوایه‌كی ناوخۆیی عێراقچییانه، هیچ به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستان و ناوچه‌كه‌ی تێدا نییه.
ئه‌م جۆره له كاری سیاسی له‌لایه‌ن هه‌ندێك حزب و گرووپه‌وه له كوردستان، مه‌به‌ست لێی گه‌یشتنه به گه‌نده‌ڵی نه‌ك خه‌مخۆری بۆ دۆخی خه‌ڵك. ڕاسته دۆخی خه‌ڵك له سه‌رووی داخوازییه‌كانه‌وه نییه، به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌یش خراپ نییه داوای ڕووخاندن بكه‌ین، بۆیه هه‌ندێك گرووپ له هه‌رێمی كوردستان سنووری بۆ هیچ حوكمێكی ئه‌خلاقیی سیاسی نه‌هێشتووه‌ته‌وه و ده‌یانه‌وێت بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان و چه‌ند گه‌نجێك، گێره‌شیوێنی بكه‌ن و ده‌سته‌ڵات كه دوور نییه دوای كوردستان بفرۆشن، بیكه‌نه پشك پشك و مافی خاوه‌ن پشكه‌كانیش بخۆن، به‌ڵام سه‌یره له‌وه‌دایه رێ به به‌كارهێنانی هه‌ر شتێك ده‌ده‌ن بۆ بردنه‌پێشی ئامانجه‌كه‌یان، به‌ڵام تێناگه‌ن له‌وه‌ی خه‌ڵك له‌م ئه‌زموونی خۆپێشاندان و فرۆشتنه‌وه‌ی ده‌سكه‌وته‌كانی، له زووه‌وه ته‌ره بووه و جارێكی تریش وا زوو متمانه به كه‌س ناداته‌وه، هه‌ر بۆ به‌رچاوڕوونیش، شتێك كه به نه‌وشیروان مسته‌فا نه‌كرابێت، هه‌زار ساڵی تریش به شاسوار ناكرێ.
ڕاستییه‌كه‌ی زۆرترین داواكردنی خۆپێشاندان له‌لایه‌ن نه‌وه‌ی نوێ و به تایبه‌تی شاسواره‌وه ده‌كرێت، خۆیشی ده‌زانێ ئه‌م جۆره حوكمڕانییه‌ی هه‌رێم نه‌مێنێت و بگۆڕێت، زیانمه‌نده‌كان ته‌نیا خه‌ڵكی هه‌ژار و خاوه‌ن كۆمپانیا هه‌ڵتۆقیوه‌كانن له نموونه‌ی شاسوار. ئه‌م داواكردنی خوپێشاندانه له‌سه‌ر خواست و تێگه‌یشتنی شاسوار خۆیه‌تی، ته‌نیا جێبه‌جێكاری ئه‌و پیلانه‌ن كه له عێراقه‌وه داڕێژراوه بۆ تێكدانی دۆخی هه‌رێم و سووڕاندنی چاوی میدیا جیهانی و ناوخۆییه‌كان له‌سه‌ر به‌غداوه بۆ هه‌رێمی كوردستان، ئاخر خۆ ئه‌م پیاوه ئه‌وه‌نده‌یش تێگه‌یشتوو نییه كه بزانێ كاتێك دۆخی عێراق ده‌كوڵێ، كورد و عه‌ره‌بیش ئه‌وه‌نده‌ی تر هه‌رێمی كوردستانیان خۆشتر ده‌وێت، چونكه تاكه شوێنه به ئارامی ژیانی تێدا ده‌كرێت و مرۆڤیش له سه‌ره‌تایترین خواستدا، پێویستی به هه‌ستكردن به ئاسایشه.
ده‌بێت شاسوار ئه‌وه بزانێت جڵه‌وكردنی ده‌سه‌ڵات و كۆمه‌ڵگه كوردی، خه‌ونێكی به‌تاڵه، ڕاسته گله‌یی و گازنده هه‌یه له‌لایه‌ن به‌شێك له هاووڵاتییانه‌وه، به‌ڵام ئه‌وانیش هه‌ر نایانه‌وێ تێكبچێ، ته‌نیا مه‌گه‌ر كه‌سێك هاوشێوه و له ئاستی شاسوار بێت مه‌یلی تێكدانی هه‌بێ.