پێش هه‌موو شتێك، من له بنه‌ماڵه‌یه‌كی مسوڵماندا له دایك بوومه و خۆم به مسوڵمان ده‌زانم، شانازیشی پێوه ده‌كه‌م و هه‌رگیز به‌نیازیش نیم ئاینی خۆم بگۆڕم. بابه‌ته‌كه‌م چونكه زیاتر ئاینییه، له‌به‌رئه‌وه ده‌بێت په‌نا ببه‌مه‌به‌ر ئایه‌ته پیرۆزه‌كانی قورئان و وه‌ك نموونه ئاماژه‌یان پێ بكه‌م.
(ۆڵقَدْ كَرَّمْنَا بَنِی ادَمَ) واتا خوای به‌به‌زه‌یی ده‌فه‌رموێت: "ئێمه رێزمان له مرۆڤ ناوه"، ئیتر جه‌نابت به‌چ روویه‌كه‌وه به‌ناوی ئاینی ئیسلامه‌وه بێ ڕێزی به‌مرۆڤ ده‌كه‌یت؟. (ڵا إِكْرَاهَ فِی الدِّینِ) واتا خوای به‌به‌زه‌یی ده‌فه‌رموێت: "ئایندارێتی نابێت به‌زۆر بسه‌پێنرێت"، ئیتر جه‌نابت چۆن له‌ڕێی ترس و تۆقاندن و هه‌ڕشه‌كانته‌وه ده‌ته‌وێ ملكه‌چی ئاینه‌كه‌تم بكه‌یت؟.
( ومَا أَرْسَلْنَاكَ إِلا رَحْمَه‌ً لِلْعَاڵمِینَ ) واتا خوای به‌به‌زه‌یی به پێغه‌مبه‌ری ئیسلام ده‌فه‌رموێت: "ئێمه ته‌نیا بۆ ئه‌وه تۆمان ناردووه تا ببیته ره‌حمه‌ت بۆ مرۆڤایه‌تی"، ئه‌ی ئیتر جه‌نابت كه خۆت لێمان كردووه به‌نوێنه‌ری خوا و پێغه‌مبه‌ر، بۆچی وه‌ك غه‌زه‌ب رژاویته سه‌رمان و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك سووكایه‌تیمان پێ ده‌كه‌یت و ئازارمان ده‌ده‌یت و قسه‌ی ناشیرین و تاوان نه‌ماوه بۆمانی هه‌ڵنه‌به‌ستیت؟
ئه‌وانه‌ی سه‌رپێچی ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزانه و چه‌ندان ئایه‌تی تر ده‌كه‌ن، بانگخواز و مه‌لا و مامۆستا و زانایانی ئاینی ئه‌و ره‌وته ئیسلامییه ده‌ستكرده‌ن، كه خۆیان خزاندووه‌ته ناو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی له هه‌رێمی كوردستان، بیرۆكه ژه‌هراوییه‌كانیان به‌ناو كۆمه‌ڵگه‌كه‌دا بڵاو كردوووه‌ته‌وه، ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له داوده‌زگا حكوومی و حزبییه‌كانیشی گرتووه‌ته‌وه.
ئه‌م ره‌وته ئیسلامییه ده‌ستكرده، هێنده كاریگه‌ریی خستووه‌ته سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی له هه‌رێمی كوردستان، "به‌ڵكو زۆرجار وه‌ك مه‌ترسییه‌ك ده‌بینرێت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ملكه‌چیان نه‌بێت"، هه‌ندێك له سه‌ركرده‌ی سیاسی و حزبی و كه‌سایه‌تیی ئازادیخواز و دیموكراسیخوازیش ده‌بینین، بۆ رازیكردنی مه‌رامه‌كانی ئه‌وان، بانگه‌شه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌وانیش ئیسلامن و پێوه‌ستن به‌نوێژكردنه‌وه.
بڵاوبوونه‌وه‌ی بیرۆكه‌ی ئه‌م ره‌وته ئیسلامییه ده‌ستكرده و زۆربوونی لایه‌نگرانیان، مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی رژده بۆ سه‌ر ئاینده‌ی هه‌رێمی كوردستان، هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیان، هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ئازادی و دیموكراسی، هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌وان جیاوازن و نایانه‌وێت وه‌ك ئه‌وان بن و وه‌ك ئه‌وان بژین.
به‌شێك له هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان هه‌رچه‌نده ئێسته كه‌وتوونه‌ته ژێر كاریگه‌ریی ئه‌و ره‌وته ئیسلامییه ده‌ستكرده، به‌ڵام ئه‌م ره‌وته زۆر نامۆیه به كوردستانه‌كه‌مان و ئه‌گه‌ر رێگریشیان لێ ناكه‌ن، خۆ ده‌بێت سنوورێك بۆ ئه‌و سنووربه‌زانده‌كانیان دابنێن، هیچ نه‌بێت ده‌بێت منێكی هاونیشتمانیی هه‌رێمی كوردستان، هه‌ست به‌ئارامی بكه‌م و چیتر رۆژانه هێرش نه‌كرێته سه‌ر كه‌رامه‌ت و شه‌ره‌ف و مرۆڤایه‌تیم، ته‌نیا له‌به‌رئه‌وه‌ی من له‌وان ناچم و وه‌ك ئه‌وان ناژیم.