كه‌ركووك ته‌نیا شارێك نییه له چوارچێوه‌ی عێراقێكی به‌ناو فیدراڵ‌دا به دوای مافی خه‌ڵكه‌كه‌ی بكه‌وین و ده‌رۆزه‌ی ئه‌م مافه‌ش له به‌غدایه‌ك بكه‌ین كه جگه له ته‌عریب و ڕاگواستن و تاڵانی، به درێژایی مێژوو هیچی بۆ خه‌ڵكی ئه‌و شاره پێ نه‌بووه، ئه‌م مافه ده‌بێت به ده‌ستی كورد خۆی و له ژێر هه‌ژموون و حوكمڕانیی گوتاری كوردستانیدا مسۆگه‌ر بێت، ئه‌وانه‌ی كه‌ركووكیان كرد به قوربانی، ویستیان به یاریی سیاسی‌دا بیسه‌لمێنن كه به‌غدا له پشتیانه و ده‌ركه‌وت بۆ هه‌مووان جگه له فشه‌یه‌كی سیاسی، هیچیتر نه‌بوو.
كه‌ركووك نه‌ك ته‌نیا بۆ قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان هێمای ڕزگاری و سه‌ربه‌خۆیی و سه‌ربه‌ستییه، به‌ڵكو بۆ هه‌موو كوردان له هه‌موو پارچه‌كان و له دنیاشدا كڵاوڕۆژنه‌ی ڕزگاری و دڵی پیرۆزی كوردستانی سه‌ربه‌خۆی داهاتوومانه، ئه‌گه‌ر كه‌ركووك ته‌نیا شارێك بوایه له چوارچێوه‌یه‌كی ئیداری و ڕۆتیندا به كورد بدرایه، یان سازشی و نه‌رمینواندنی له هه‌مبه‌ر بكرایه، ئه‌وا هه‌ر له سه‌رده‌می بارزانیی نه‌مردا و قۆناغی دره‌وشانه‌وه‌ی شۆڕشی ئه‌یلوولدا كه حزبی به‌عس بڕیاری دا به‌شێوه‌یه‌ك مه‌رجدارانه بۆ كورد بێت، چاره‌نووسی به بارێكی نه‌رێنی و ناكوردستانیدا یه‌كلا بووبووه‌وه.
كه‌ركووك به ناو دنیایه‌ك زام و برین و هه‌ڵاواردنه‌وه هاتووه، ڕاسته شارێكه به پێكهاته‌ی جۆراوجۆره‌وه و فه‌لسه‌فه‌ی پێكه‌وه‌ژیان، ده‌توانێت مسۆگه‌ری سه‌قامگیری و ژیانێكی جێگیر بێت، به‌ڵام شوناسی كوردستانیی كه‌ركووك شتێك نییه به پڕوپاگه‌نده‌ی حزبی و ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی و ملكه‌چیی ناوخۆیی موساوه‌مه‌ی له‌سه‌ر بكرێت، هیچ گومانێك له‌وه‌دا نییه كه خه‌ڵكی كه‌ركووك و له سه‌رووی هه‌موو پێكهاته و كه‌مینه‌كانیه‌وه زۆرینه‌ی كوردی كه‌ركووك، هه‌م له سه‌رده‌می به‌عس و هه‌میش له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی داگیركاریی عێراقی نوێ‌دا هه‌ر غه‌دریان لێ كراوه و ئه‌وه‌ی شایسته‌یان بووه 10%یش بۆیان نه‌كراوه.
ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر دڵته‌نگییه‌كی گه‌وره‌ی بۆ كه‌ركووكییه‌كان به‌دی هێنا تا به چاوی گومانه‌وه سه‌یری به‌ڵێن و ڕووداوه‌كان بكه‌ن، ئه‌مه‌ش به پله‌ی یه‌كه‌م ئه‌و باڵه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانی له ئێسته‌وه بۆ ئه‌به‌د به‌رپرسیاره له ئاستیدا و درز و شه‌قێكی خسته متمانه‌ی كه‌ركووكییه‌كان به هێزه كوردستانییه‌كان، به‌ڵام ئه‌مه ته‌نیا لایه‌نێكی هاوكێشه‌كه‌یه و خه‌ڵكی كه‌ركووك له وشیارترین و ژیرترین كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستانن، ده‌زانن كێ موساوه‌مه‌ی له‌سه‌ر كردوون و خاكه‌كه‌ی فرۆشتوون و كێش هه‌موو ته‌قه‌لا و هه‌وڵی ئه‌وه بووه شوناسی فره‌ڕه‌هه‌ند و مافی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی كه‌ركووك و كه‌ركووكییه‌كان نه‌فه‌وتێت و بنپێی دوژمن نه‌خرێت.
له پاش 16ی ئۆكتۆبه‌ر كه یه‌كێتی له كه‌ركووك بووه، تا ئێسته یه‌ك ڕه‌مزی كوردایه‌تی و كوردستانی، یه‌ك پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری و یه‌ك كرده‌وه بۆ پاراستنی مافی مه‌ده‌نی و ئاسایشی كه‌ركووكییه‌كان ئه‌نجام نه‌دراوه، ئایا كه‌ركووكییه‌كان ئه‌مه‌یان له بیر ده‌چێت؟ له هه‌مبه‌ر ده‌ستدرێژی و پێشێلكردنی مافی جووتیارانی كه‌ركووك و چه‌مچه‌ماڵ و...، له هه‌مبه‌ر بێڕیزیكردن به كاسبكاران و هاووڵاتییه‌كانی كوردی كه‌ركووك، له هه‌مبه‌ر زمان و ئاڵای كوردی له كه‌ركووك با یه‌ك كرده‌وه و هه‌ڵوێست له یه‌كێتی بهێنینه‌وه كه ئه‌نجامیان دابێت و نواندبێتیان! به دڵنیاییه‌وه ئه‌م ڕسته‌یه كه ده‌ڵێت "ئێمه به سه‌ربه‌رزی و شانازییه‌وه گه‌ڕاوینه‌ته‌وه بۆ كه‌ركووك نه‌ك به پاكانه و پاساوهێنانه‌وه‌وه"، ده‌ربڕینێكی ژیرانه و پڕ به پێسته.
ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ده‌ربڕی دوو ستراتیجی و گوتاری جیاوازه، ده‌ربڕی وشیاری و تێگه‌یشتنی كه‌ركووكییه‌كانیشه كه ئاوه‌ها په‌یامێكیان بۆ هه‌نارده ده‌كرێت، گوتاری یه‌كێتی له دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه تا ئێسته‌ش، نه‌یتوانیوه ناپاكی و خیانه‌ته مێژووییه‌كه‌ی په‌رده‌پۆش بكات و به‌رده‌وام به گێڕانه‌وه‌ی جیاواز و بازدان له باسێكه‌وه بۆ باسێكی تر، ویستوویه‌تی بڵێت كه ئامانجی له‌م ناپاكییه خێر بووه (وه‌ك ئه‌م پاساوه وه‌همی و بنبۆشه كه با كه‌ركووك وه‌ك مووسڵێ لی نه‌یه‌ت!)، به‌ڵام بۆی نه‌چووه‌ته سه‌ر.
هه‌ڵبه‌ت هه‌موو كوردستان ده‌زانن كه بكه‌رانی ناپاكییه‌كه كه خیتابی به بریقوباقیان ده‌دا ئه‌وكات له میدیاكاندا، پێكه‌وه هه‌ڵیان نه‌كرد و كه‌سێكی وه‌ك لاهوور شێخ جه‌نگی راسته‌وخۆ ددان به‌و هه‌ڵه گه‌وره‌یه‌یدا ناوه، هه‌ڵبه‌ت با بڵێین ددانپێدانانێكی شه‌رمنۆكانه و ترسنۆكانه بوو، ئێوه كه واتان ده‌گێڕایه‌وه، بۆیه كه‌ركووكتان ڕاده‌ست كرد چونكه خه‌می خه‌ڵكه‌كه و شاره‌كه‌تان هه‌یه، ئه‌ی بۆ ئه‌م هه‌موو ساڵه به‌رگریتان له كوردێك نه‌كرد له‌و شاره؟ بۆ یه‌ك هه‌ڵوێستتان له هه‌مبه‌ر هه‌موو ئه‌و غه‌در و سته‌مه‌ی له كه‌ركووكییه‌كان كرا نه‌نواند؟ بۆچی له‌و هه‌موو تانكه‌ره نه‌وته‌ی كه به قاچاخ ده‌برێته ئێران و به ته‌نسیق له‌گه‌ڵ ڕاكان جبووری و به‌رپرسانی یه‌كێتی كردوویانه، تا ئێسته‌ش به‌شێوه‌ی جۆراوجۆر به‌رده‌وامه، یه‌ك دینار بۆ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریی بۆ خه‌ڵكی ئه‌وێ پێشكه‌ش نه‌كراوه؟ هه‌موو ئه‌مانه چه‌ند پرسیاری ڕوونن كه به‌دڵنیاییه‌وه یه‌كێتی هیچ وه‌ڵامێكی بۆیان نییه مه‌گه‌ر خۆڵكردنه چاوی خه‌ڵك له چوارچێوه‌ی گوتاری حزبی و تاقمچێتیی ده‌سته‌یه‌كی ئولیگارشیی ناو حزبێك كه كوده‌تای به‌سه‌ردا كراوه.
ئه‌م گوتاره حزبییه له هه‌موو ئه‌و ماوه‌یه‌دا ده‌ستی به كڵاوه‌كه‌ی خۆی گرتووه تا با نه‌یبات، له‌م لاشه‌وه بۆ دانه‌ڕمان و نه‌شكانی زیاتری خۆی، لایه‌نانی تر تۆمه‌تبار ده‌كات، له‌باتی ئه‌وه‌ی كه هه‌نگاوێكی ئاسایی و نیشتمانی بۆ خزمه‌تگوزاریی بۆ خه‌ڵكی كه‌ركووك هه‌ڵێنێت، خه‌ریكی پڕوپاگه‌نده‌یه‌كی بێسه‌روبه‌ر و ته‌واو وه‌هماویی میدیاییه، له‌و لاشه‌وه ئێمه ده‌بینین به گه‌ڕانه‌وه‌ی پارتی بۆ كه‌ركووك، نوورێكی كوردانه و تیشكێكی كوردستانی و پڕ له ئومێد بۆ خه‌ڵك گه‌ڕاوه‌ته‌وه، ئێمه هه‌رچییه‌ك بكه‌ین بۆ كه‌ركووك، وه‌ك ئه‌وه وایه هیچمان نه‌كردبێت، كه‌ركووك دڵی ئازار و دڵخۆشییه‌كانی هه‌موو كوردستانه، دڵسۆزی و هه‌نگاوی كوردانه و بێگه‌ردی ده‌وێت، خه‌مێكی گه‌وره‌ی كوردستانیی ده‌وێت نه‌ك ڕۆتین و هه‌ڵوێستی فشۆڵی میدیایی و حزبی.
با بهێنینه‌وه بیری خۆمان كاتێك حه‌شدی شه‌عبی پێشێلی مافی جووتیارانی كوردی ده‌كرد، ئه‌مه حكوومه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆك وه‌زیران و پارتی دیموكرات نه‌بوون كه هه‌ڵوێستیان پێشان ده‌دا و یه‌خه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی ئیحتیلالیان ده‌گرت؟ ئه‌ی هه‌ڤاڵانی تێكۆشه‌ری یه‌كێتییه نوێیه‌كه مه‌گه‌ر له‌وێ باره‌گا و بنكه و تانكه‌ر و شۆفێری زۆر و زه‌به‌ندیان نه‌بوو؟ بۆچی تاكه هه‌ڵوێستێكیان بۆ به‌رگری له كوردانی غه‌درلێكراوی ئه‌وێ ده‌رنه‌بڕی؟. هه‌موو ئه‌مانه ته‌نیا دڵۆپێكن له ده‌ریایه‌ك له چه‌واشه‌كاری و مافیاچێتی و بازرگانیی به چاره‌نووسی كوردستان و كایه به خوێنی شه‌هیده سه‌ربه‌رزه‌كانی ڕێی ڕزگارییه، به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه كه‌ركووكییه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و هه‌سته به‌رزه بێگه‌رده كوردانه‌یان، به ئاسانی نیشتمانپه‌رست و نیشتمانفرۆشیان بۆ له یه‌كتر جیا ده‌كرێته‌وه و سنووری گوتاری حزبی و گوتاری كوردستانیان وه‌ك سنووری نێوان كوردستان و عێراق بۆ ڕوون و ئاشكرایه.