هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاکان به ڕوونی ماهیه‌تی نه‌وه‌ی نوێ و تاکتیکه خه‌یاڵپڵاوییه‌که‌ی ده‌رخست و شکستێکی گه‌وره‌ی بۆ به دیاری هێنا. گومانێک له‌وه‌دا نییه ئه‌م چه‌ند ڕسته‌یه‌ی سه‌ره‌تا هه‌ر ئاوا به ئاسانی ناهێنرێنه سه‌ر زار و داناڕێژرێن، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه چه‌ندان و چه‌ند فاکت و نیشانه‌ی چه‌ند پاته‌مان له ئه‌و شته‌ی به ناوی "نه‌وه‌ی نوێ"وه ناسێنراوه، بینیبێت.
نه‌وه‌ی نوێ وه‌ک جووڵانه‌وه ناوی هاتووه، به‌ڵام تا ئێسته ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه که وه‌ک تۆڕێکی بازاڕدۆزی و مارکێتینگه و به‌پێی پێویستیی خۆی که‌سه‌کان بۆ پانتایی میدیاتیک و شاشه‌کانی خۆی ڕاده‌کێشێت و به‌کاریان دێنێت و له هه‌ر کوێیشدا ستراتیج یان تاکتیکی ئه‌م تۆڕه یان باشتر وایه بڵێین پلانه‌کانی سه‌رکرده‌ی تۆڕه‌که سه‌ری نه‌گرت و تووشی که‌تن بوو، ئه‌وا به دوای قوربانی و به‌سته‌زمانێکدا ده‌گه‌ڕێن که بیخه‌نه به‌ر ڕای جه‌ماوه‌ر تا ده‌نگ و زایه‌ڵه‌ی ئه‌م که‌تنه گه‌وره‌یه کپ بکرێته‌وه. پێویست به گوتن ناکات ئه‌مه تێڕوانینی گشتیی شاسوار عه‌بدولواحید و ئه‌و شته‌یه که به ناوی نه‌وه‌ی نوێوە سه‌رکرداریه‌تیی ده‌کات،
بێگومان ئه‌مه به‌و مانایه نییه نه‌وه‌ی نوێ وه‌ک ڕێکخراو یان میدیا یاخۆ هه‌ر شتێکی تر، که‌سانی ڕژد و یاخی و داهێنه‌ریان تێدا نییه، به‌ڵکو به‌و مانایه‌یه که ئه‌وانیش خۆیان له‌ناو تۆڕێکی میدیاتیک و بازاریدا گیریانخواردووه و تا قۆناغی ئێسته ده‌رفه‌تی ده‌ربازبوونیان بۆ نه‌لواوه، به هۆکاری ئابووری یان قه‌ناعه‌ت و هیوایه‌کی بۆش، یان هۆکاری تر، به‌ڵام ئه‌مه ته‌نیا لایه‌نی که‌تن و شکست نییه له‌م جووڵانه‌وه‌یه‌دا، واته ئه‌م جووڵانه‌وه‌یه ته‌نیا و ته‌نیا خه‌سار به‌ر خۆی ناخات، به‌ڵکو ئه‌و لەناو پانتاییه‌کدا ئیشی کردووه و ده‌کات که پێی ده‌ڵێن سه‌رمایه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی یان مرۆیی و کات و توانست و وزه و بیر و هۆشی کۆمه‌ڵگەی به خه‌سار بردووه، به‌ڵام دیسان ئه‌مه‌یش یه‌کێکه له گه‌وره‌ترین خه‌ساره‌کانی نه‌وەی نوێ که به‌ر کۆمه‌ڵگەی خستووه.
خه‌سارێکی زۆر گه‌وره‌تری ئه‌م جووڵانه‌وه‌یه ئه‌وه‌یه به‌ناوی ئۆپۆزیسیۆنه‌وه هێزه ڕاسته‌قینه ڕه‌خنه‌گر و به ئه‌زموون و کوردانه‌کانی به زه‌بری میدیا و پاره په‌راوێز خست و گوشاری خسته سه‌ریان. واته ئه‌و ڕۆڵ و پێگه‌یه‌ی نه‌وه‌ی نوێ به‌ناوی ئۆپۆزیسیۆنه‌وه داگیری کردبوو، خه‌سارێکی به‌ر هێزه ره‌خنه‌گر و زه‌ختکاره‌کانی سه‌ر ده‌سه‌ڵات دروست کرد و ئێمه هه‌ر پێناسه‌یه‌کمان بۆ ئۆپۆزیسیۆن هه‌بێت، ئه‌وا ڕه‌خنه‌گرتن و چاودێریی ده‌سه‌ڵات له ئه‌رک و تایبه‌تمه‌ندییه‌کانێتی، به‌ڵام شاسوار به شێوه‌ی خوازراو یان نه‌خوازراو له باتی ئه‌وه‌ی له‌ناو گوتارێکی ئۆپۆزیسۆندا ئیش بکات، سه‌رمایه و وزه‌ی مادی و مه‌عنه‌وی کۆمه‌ڵگەی به فیڕۆ داوه.
بوونی ئۆپۆزیسۆن نیشانه‌ی پێشکه‌وتنی سیاسی و دیموکراسییەتی کایه‌ی سیاسی و هه‌بوونی تریبۆنه بۆ خستنه‌ڕووی داواکاری و خواسته‌کانی خه‌ڵک، کاتێک هه‌موو ئه‌مانه به وه‌همی ئۆپۆزیسیۆنبوون هه‌ڵوه‌شێنراونه‌ته‌وە ئێمه ده‌بێت چ بکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی نه‌که‌وینه داوی ئه‌م جۆره تۆڕانه‌وه؟ وه‌ک پێشتریش لێره و له‌وێ باس کراوه.، ده‌بێت هه‌ڵکۆڵینێکی باش بۆ لایه‌نه‌کانی ئه‌م جووڵانه‌وه‌یه له ڕووی گوتار و کرداره‌وه بكرێت. جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ به هیچ پێوه‌رێک خاوه‌نی گوتارێکی مه‌ده‌نی-سیاسی نییه، واته نه مێژوویه‌کی هه‌یه، نه پلانی کولتووری و سیاسیی هه‌یه و نه مۆدێلێک له حوکمڕانیشی له لا ڕوونه، به دڵنیاییه‌وه باسکردنی ئه‌مانه له حاڵه‌تێکدایه که ئێمه باسی ئۆپۆزیسیۆنی ڕاسته‌قینه بکه‌ین و تا کاتێک باسی ئۆپۆزیسیۆنی ڕاسته‌قینه‌یش نه‌که‌ین ئۆپۆزسیۆنی فه‌یک و ساخته‌مان بۆ ڕوون نابێته‌وه،
با له‌سه‌ر ئه‌م پرسیاره بیر بکه‌ینه‌وه: جیاوازیی جووڵانه‌وه‌یه‌ک که خۆی به هێز ده‌زانێت و پاره‌یه‌کی زۆر له پێناوی جێگیرکردنی خۆی خه‌رج ده‌کات و جگه له باس و به‌کارهێنانی هه‌ندێ وشه‌ی بریقه‌داری وه‌ک دادپه‌وره‌وه‌ری و... هیچ پێناسه‌یه‌کی بۆ مۆدێلی حوکمڕانی و سیاسه‌تی به‌ڕێوه‌بردن نه‌بووه و نییه، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و قسه ئاساییه ڕۆژانه‌یه‌ی که هه‌ر هاووڵاتییه‌کی ساده وه‌ک گله‌یی و گازه‌نده ده‌ریده‌بڕێت له چیدایه؟ بێگومان له‌م به‌راورده‌دا هاووڵاتییه‌کی ئاسایی هیچ خه‌سارێک به‌ر کۆمه‌ڵگە ناخات وه‌ک نه‌وه‌ی نوێ خستوویه‌تی.
ئه‌و قسانه‌ی شاسوار نه‌ک ته‌نانه‌ت ڕۆژنامه‌نووسێکی تازه‌کار و ئاسایی، به‌ڵکوو تووتی و به‌به‌غا برسییه‌کانی باڵنده‌فرۆشه‌کانی سلێمانیش ده‌توانن هه‌روا به‌کاری بێنن! ئه‌گه‌ر ته‌نیا سه‌رنجێکی ساده بده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی شوێنپیی گوتارێک بدۆزینه‌وه له‌ناو جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ‌دا، ئه‌وه‌ی به‌ری ده‌که‌وین گوتارێکه که ناڕازییه، به‌ڵام ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییه بۆ به‌ناو جووڵانه‌وه‌یه‌کەوە شتێکی سه‌یر و سه‌مه‌ره نییه، گرینگ ئه‌وه‌یه بزانین ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییه له‌ناو چ گوتارێکی ڕاسته‌قینه‌وه هه‌ڵده‌قوڵێت؟ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره ئه‌وه‌یه که ئه‌م ناڕازیبوونه له‌ناو هیچ گوتارێکی ڕاسته‌قینه‌وه هه‌ڵناقوڵێت، به‌ڵکو خۆی ته‌کتیکێکه بۆ دروستکردنی گوتارێکی هوتافکێش و جه‌نجاڵساز به مه‌به‌ستی بازاڕتێژی و بازاڕیزمی خۆی.
با سه‌رنجی باڵه جیاوازه‌کانی ئێن ئاڕ تی بده‌ین، یه‌کی تایبه‌ته به شیکاری یان هه‌مان ڕۆڵی به ڕواڵه‌ت ئۆپۆزیسیۆن گێڕان که کارزان عوسمان پێشکه‌شی ده‌کات، یه‌کی تایبه‌ته به فیلمه بیانییه بێناوه‌رۆک و زه‌رده‌کان، یه‌کی تایبه‌ته به وێنه‌کێشانێکی زۆر ناباو و ناسه‌رده‌میانه له ئاین... هه‌م سه‌له‌فی و هه‌م ئیخوانی و هه‌م چاکسازانی ئاینی ڕووماڵ ده‌کات، ده‌ی ئه‌مه گوتار و ئۆپۆزیسیۆنه یان قوتووی عه‌تاری جادووگه‌ر؟ جگه له سیستمی بازاڕ و کاڵاگه‌رێتی چ هێز و کۆگایه‌ک هه‌موو ئه‌م به‌رهه‌مه نه‌گونجاو و لێکدژانه پێکه‌وه کۆ ده‌کاته‌وه؟ یانی کۆ کردنه‌وه‌ش نییه، به‌ڵکو ژه‌نینی مۆسیقای خۆیه‌تی به نۆته‌ی ئه‌وان و تۆمارکردنێتی به ناوی خۆیه‌وه!
ئه‌مه‌ی ده‌زگایه‌کی میدیایی به سه‌رمایه‌یه‌کی زه‌به‌لاحی گوماناوی و پڕ قسه‌ڵۆکه‌وه پانتایی کۆمه‌ڵایه‌تی و شه‌قام ئاوا داگیر بکات، به هه‌موو شێوه‌یه‌ک ترسناک و خه‌سارده‌ره، که‌سێکی وه‌ک هیمداد شاهین که ئێسته بووه به گاڵته‌جاڕی سۆشیال میدیا و ڕه‌مزی شکستێکی گه‌وره بۆ نه‌وه‌ی نوێ، سه‌ره‌تا شاعیر و ڕۆژنامه‌نووسێکی ساده بووه و پاش لێدوانێكی سه‌رشه‌قامیی یه‌کێک له که‌ناڵه‌کان دوای خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەر وتوویه‌تی: که‌رکووک له ده‌ستی هێزه کوردییه‌کان ڕزگار کرا. هه‌ر به‌هۆی ئه‌م قسه ناعه‌قڵانییه‌وه له‌لایه‌ن شاسواره‌وه نیشان کراوه و دوای ماوه‌یه‌ک له پاڵ خۆیدا دەریدەخست و که‌و‌ته ناو کایه‌ی تۆڕه‌که‌ی ئه‌وه‌وه و ئێسته‌یش هیچ سه‌رەده‌رێکی نییه.
ئه‌مه کاره‌ساتنی گاڵته‌جاڕانه‌ی ئۆپۆزیسیۆنێک بوو به ناوی نه‌وه‌ی نوێ.