تەندروستی هەولێر هاووڵاتییان ئاگەدار دەكاتەوە

:: AM:08:14:04/10/2020 ‌
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر هاووڵاتییان و قوتابیان ئاگەدار دەكاتەوە بۆ ئەو پشكنینەكانی پێویستە لە دوای سەعات دووی دوای نیوەڕۆ ئەتوانن سەردانی بكەن.

ئەمڕۆ یەكشەم چواری تشرینی یەكەم، لە ئاگەدارییەكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر هاتووە، لیژنەی پزیشكییەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر ئاگەداری گشت هاووڵاتییانی هەولێر و دەورووبەری دەكاتەوە بەیانیان سەردانی لیژنەكەكان نەكەن.

بۆ مەبەستی پشكنینی پزیشكی بۆ مۆڵەتی شوفێری و دامەزراندنی قوتابیانی كۆلێژ و پەیمانگەكان دەتوانن لە سەعات دوو نیوو تا سەعات پێنجی ئێوارە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی لیژنەی پزیشكی بكەن 
ڕوونكراوەتەوە، بەمەبەستی ئاسانكاری و باشتر ڕایكردنی  مامەڵەی هاونیشتیمان لە لیژنەی پزیشكی بۆ مەبەستی پشكنینی پزیشكی بۆ مۆڵەتی شوفێری و دامەزراندنی قوتابیانی كۆلێژ و پەیمانگەكان دەتوانن لە سەعات دوو نیوو تا سەعات پێنجی ئێوارە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی  لیژنەی پزیشكی بكەن بۆ ئەنجامدانی پشكنین.

ئەو ئاگەدارییە لە كاتێكە پێشبینی دەكرێت 20 ڕۆژی داهاتوو مامەڵەكانی دەرچووانی پۆلی 12ـی ئامادەیی بۆ كۆلێژ و پەیمانگەكان دەست پێ‌ بكات.



وشە - رامیار جەواد