كۆمەڵی ئیسلامی ڕێزی لە مام جەلال نەگرت

:: AM:11:40:04/10/2020 ‌
لە پەرلەمانی كوردستان رێوڕەسمێكی تایبەت بە ڕێزگرتن و دانانی تاجەگوڵینە بۆ مام جەلال ڕێكخرا، تەنیا فڕاكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی ئامادە نەبوو و لە رێوڕەسمەكە شوێنەكەیان خاڵی بوو.

ئەمڕۆ یەكشەم چواری تشرینی یەكەم، پەیامنێری "وشە" پێی ڕاگەیاندین، لە باڵەخانەی پەرلەمانی كوردستان، ڕێزلێنان بۆ سێ‌ ساڵەی كۆچی دوایی مام جەلال ڕێكخرا و سەرجەم فڕاكسیۆنەكان بە دانانی تاجەگوڵینە بەشدارییان كرد تەنیا یەك لایەنی سیاسی نەبێت.

دوێنێ‌ سەرجەم فڕاكسیۆنەكان ئاگەدار كراونەتەوە ئەمڕۆ ئەو ڕێوڕەسمە بەڕێوە دەچێت 
لەو ڕێوڕەسمە تەنیا كۆمەڵی ئیسلامی بەشداریی لە دانانی رێوڕەسمی تاجەگوڵینە نەکرد.

سەرچاوەیەكیش لە پەرلەمانی كوردستان بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، ئەو هەلوێستەی کۆمەڵ لە كاتێكدایە دوێنێ‌ سەرجەم فڕاكسیۆنەكان ئاگەدار كراونەتەوە ئەمڕۆ ئەو ڕێوڕەسمە بەڕێوە دەچێت وەك ڕێزێك بۆ خەباتی مام جەلال.

ئەو هەڵوێستەی كۆمەڵی ئیسلامی تا ئێستە هۆكارەكەی دیار نییە، بەڵام پێشتر بەرپرسانی ئەو حزبە بۆ پیرۆزییەكانی كوردستان و سروودی نیشتمانی كوردستانیش ڕێزیان نەنواندووە و هەڵنەستاونەتەوە.

دوێنێ‌ سێ‌ ساڵ بەسەر كۆچی دوایی مام جەلال تێپەڕی و سەرجەم لایەنە سیاسی و سەركردەكانی كورد جارێكی تر هاوخەمییان دەربڕی.




وشە - رامیار جەواد