وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى رووسیا راى گه‌یاند، چه‌ند شاره‌زایه‌كى سه‌ربازى رووسى و توركی به ده‌ستى توندڕه‌وه‌كانى ئیدلب كوژراون.
ئاژانسى
رۆیته‌رز ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م شه‌شى شوبات ئاماژه‌ى بۆ راگه‌یانراوێكى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى رووسیا كردووه كه كوژرانى راوێژكارانى رووس ئاشكرا ده‌كات.
هێزه توندڕه‌وه‌كان هه‌زار جار هێرشیان كردووه
له راگه‌یانراوه‌كه‌دا هاتووه، شاره‌زایانى سه‌ربازى رووسیا و توركیا به‌ده‌ستى توندڕه‌وان كوژراون، ته‌نیا له ناوچه‌كانى ئیدلب زیاتر له هه‌زار هێرشیان ئه‌نجام داوه له دوو هه‌فته‌ى رابردوودا.
له به‌شێكى تر‌ى راگه‌یه‌نراوه‌كه ده‌ڵێ، "به‌مدواییه گرژیى و توندوتیژییه‌كى زۆر له ئیدلب روویان داوه". دواتریش دووپاتى ده‌كاته‌وه كه رووسیا به‌رده‌وام ده‌بێت له هاوئاهه‌نگى له‌گه‌ڵ توركیا و ئێران.
ماوه‌ى چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه له ئیدلب شه‌ڕ و پێكدانان له نێوان هێزه توندڕه‌وه‌كانى و هێزه‌كانى ئه‌سه‌د به‌رده‌وامه.
له سه‌ره‌تاى ئه‌م هه‌فته‌یه پێكدادان له نێوان سوپاى توركیا و رژێمى سووریایش دروست بوو، ده‌یان چه‌كدار له هه‌ردوولا كوژران.
ئیدلب ده‌كه‌وێته باكورى رۆژئاواى سووریا و تاكه شاره به‌ده‌ست هێزه توندڕه‌وه‌كانى ئۆپۆزسیۆنى سووریا مابێته‌وه، كه هه‌ندێكیان له‌لایه‌ن توركیاوه هاوكارى ده‌كرێن.