به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست "وشه" كه‌وتوون، له‌وه‌ته‌ی ته‌نگژه غاز ده‌ستی پێ كردووه، تا ئێسته شه‌ش تانكه‌ری غاز له‌لایه‌ن گرووپێكی ده‌مامكداره‌وه ته‌قه‌یان لێ كراوه و ڕێ نه‌دراوه غاز بۆ ناوچه‌كانی تری هه‌رێم و عێراق بگوازنه‌وه.
له ماوه‌ی پێنج ڕۆژی ڕابردووه‌وه تا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م شه‌شی شوبات، به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست "وشه" كه‌وتوون، شه‌ش تانكه‌ری غاز له سنووری چه‌مچه‌ماڵ و ده‌وروبه‌ری له‌لایه‌ن گرووپێكی ده‌مامكداره‌وه ته‌قه‌یان لێ كراوه.
تا ئێسته شه‌ش تانكه‌ری غاز له‌لایه‌ن گرووپێكی ده‌مامكداره‌وه ته‌قه‌یان لێ كراوه
دووان له‌و تانكه‌رانه له‌ناو چه‌مچه‌ماڵ ته‌قه‌یان لێ كراوه، دوانیشیان له ڕێی كه‌ركووك بۆ سلێمانی و نزیك چه‌مچه‌ماڵ بووه، شه‌وی سێشه‌م دانه‌یه‌كی تر له شارۆكه‌ی دووكانی سه‌ر به پارێزگای سلێمانی ته‌قه‌ی لێ كراوه، شه‌وی ڕابردووش له‌ناو شاره‌دێی بازیانی سه‌ر به پارێزگای سلێمانی ته‌قه له تانكه‌رێكی تر كرا و ژماره‌ی تانكه‌ری غازه‌كان كه ته‌قه‌یان لێ كراوه بوو به شه‌ش.
له‌باره‌ی تانكه‌ره‌كه‌ی بازیان، شه‌وی ڕابردوو ئیسماعیل ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی بازیان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، هه‌ر ئه‌و گرووپه چه‌كدارانه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه ته‌قه له تانكه‌ره‌كانی غاز ده‌كه‌ن، ته‌قه‌یان له‌و تانكه‌ره‌ی بازیانیش كرد و له ئه‌نجامدا زیانێكی زۆری مادییان پێ گه‌یاند.
زیاتر گوتی، تا ئێسته دیار نییه كێ ئه‌و هێرشانه ده‌كاته سه‌ر تانكه‌ری غازه‌كان، به‌ڵام هێزه‌كانی پۆلیس چوونه‌ته شوێنی ڕووداوه‌كه و ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه كردووه.
له ماوه‌ی پێنج رۆژی ڕابردوودا گرووپێكی ده‌مامكدار ده‌ستیان به ته‌قه‌كردن له تانكه‌ره‌كانی نه‌وت كردووه، ڕێگریی له گواستنه‌وه‌ی تانكه‌ره‌كانی غاز ده‌كه‌ن، ناهێڵن غاز بۆ ناوچه‌كانی تری عێراق و هه‌رێم بگوازنه‌وه، به‌هۆیه‌وه ته‌نگژه‌ی غاز له هه‌ولێر، سلێمانی و دهۆك دروست بووه.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی