مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له شاندێكی حكوومه‌تی نه‌رویجی به سه‌رۆكایه‌تی نوت له‌ین نێرده‌ی تایبه‌تی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی نه‌رویج بۆ كاروباری عێراق و سووریا كرد.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م شه‌شی شوبات، به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوێكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی كوردستان، له دیداره‌كه‌دا، دوا گۆڕانكارییه‌كانی عێراق و سووریا و په‌ره‌پێدانی پێوه‌ندی نێوان هه‌رێمی كوردستان و نه‌رویج تاوتوێ كرا.
نێرده‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی نه‌رویج ستایشی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد
وه‌ك له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، نێرده‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی نه‌رویج ستایشی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد بۆ رۆڵی بنیاتنه‌رانه‌ی له كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی ناوچه‌كه و هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه. ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌یشی ده‌ربڕی بۆ په‌ره‌پێدانی پێوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌تی له رووی ئابووریی و به‌رده‌وامبوونی هاوكاریی مرۆیی نه‌رویج بۆ په‌نابه‌ر و ئاواره‌كانی نیشته‌جێی هه‌رێمی كوردستان.
هه‌روه‌ك ئاماژه به‌وه كراوه كه سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی حكوومه‌تی نه‌رویجی كرد بۆ رۆڵیان له هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی بۆ رووبه‌ڕوویوونه‌وه‌ی داعش كه ئێسته له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی عێراق بوونه‌ته هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی رژد بۆ سه‌ر هاووڵاتییان. سه‌رۆكی حكوومه‌ت گوتویه‌تی، جگه له هاوكاری و هاوئاهه‌نگی سه‌ربازی، پێویسته هه‌وڵی نه‌هێشتنی ئه‌و فاكته‌رانه‌ش بدرێن كه یارمه‌تیده‌رن بۆ گه‌شه‌سه‌ندنی تیرۆر.