كۆمپانیای سۆرگاز كه ئه‌ركی گواستنه‌وه‌ی غازی كۆرۆمۆری له ئه‌ستۆیه و ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه به هۆی ڕێگری له‌كاره‌كانیان له‌لایه‌ن گرووپه چه‌كداره‌كانی مه‌حموود سه‌نگاوی لاهوور جه‌نگی ته‌قه له تانكه‌ره‌كانیان ده‌كرێ له سنووری چه‌مچه‌ماڵ به‌و هۆیه‌شه‌وه ته‌نگژه‌ی غاز دروست بووه، ئه‌مڕۆ له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی ورده‌كاریان ئاشكرا كرد.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م شه‌شی شوبات، شێخ به‌كر به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای سۆرگاز له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی گوتی، له ساڵی 2014وه كۆمپانیاكه‌مان وه‌رگرتووه و ژماره یه‌كه‌م مۆڵه‌تی هه‌یه له‌سه‌ر ئاستی كوردستان. ڕوونیشی كرده‌وه كه ئه‌و پڕۆژه‌یه له زیادبوونێكی ئاشكرا ده‌رچووه و بڕیاربوو یه‌كی شوبات بۆ ماوه‌ی ساڵێك ده‌ست به‌كار بكه‌ین و هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ داناغاز كراوه.
72 سه‌عاتی داهاتوو به‌ته‌واوی كێشه‌ی غاز چاره‌سه‌ر ده‌بێ و نرخى گران نابێ
شێخ به‌كر گوتی، یه‌ك ملیۆن دۆلار جیاوازی كار له‌نێوان ئێمه و كۆمپانیای پێشوو هه‌یه و هه‌موو كه‌لوپه‌لێكیش بۆ گواستنه‌وه‌ی غاز ئاماده‌یه كه "بیانووی ئه‌وه‌مان پێ گیراوه كه تانكه‌ر نه‌بووه".
به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای سۆرگاز له كۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد، ئێسته شه‌و و ڕۆژ ته‌قه له تانكه‌ره‌كانی گواستنه‌وه‌ی غاز ده‌كرێ، گرووپی چه‌كداری تایبه‌ت بۆ ته‌قه‌كردن له تانكه‌ره‌كانی گواستنه‌وه‌ی غاز دروست كراوه و داوا ده‌كه‌ین ده‌زگا ته‌ناهییه‌كان ئه‌و دیارده‌یه كۆنترۆڵ بكه‌ن.
شێخ به‌كر باسی له‌وه‌یش كرد 72 سه‌عاتی داهاتوو به‌ته‌واوی كێشه‌ی غاز چاره‌سه‌ر ده‌بێ. ده‌نگۆی ئه‌وه‌یشی ڕه‌ت كرده‌وه كه نرخی غاز گران بكرێ.