دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی ئه‌وروپا به‌رده‌وام چین ره‌خنه ده‌كه‌ن به‌وه‌ی له كۆرۆنادا شه‌فاف نه‌بووه و زۆری شاردووه‌ته‌وه، چینیش دووپات ده‌كاته‌وه كه ئه‌وانیش قوربانیی كۆرۆنان.
پێگه‌ی "
ئه‌لعه‌ره‌بیه" له‌سه‌ر زاری گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین گینگ شوانگ كه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، وڵاته‌كه‌ی ئه‌ویش قوربانییه. له‌باره‌ی راپۆرته‌كه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا كه ده‌ڵێ چین شه‌فاف نییه و دۆخی كۆرۆنای لێڵ كردووه. ئه‌و ده‌ڵێ نه‌خێر چین قوربانییه و ده‌ستی له‌و دۆخه نییه و هیچی نه‌شاردووه‌ته‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی چوار مانگ به‌سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا تێپه‌ڕ ده‌بێ كه له سه‌ره‌تادا له شاری ووهانی چین دروست بوو و دواتر به‌دنیادا بڵاو بووه‌وه، تا ئێسته‌یش سه‌رچاوه‌ی ڤایرۆسه‌كه بووه مایه‌ی مشتومڕی نێوان چین و وڵاته گه‌وره‌كانی دنیا وه‌ك ئه‌مه‌ریكا، فڕه‌نسا، ئه‌ڵمانیا و ئوسترالیا.
تا ئێسته چه‌ند جارێك چین رای گه‌یاندووه كه له دۆخسی كۆرۆنادا به شه‌فافی كاری كردووه و هیچ نه‌شاردووه‌ته‌وه. سێشه‌می رابردوویش به‌هه‌مانشێوه ئه‌و قسانه‌ی خۆی دووپات كردووه‌ته‌وه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه تا ئێسته له دنیادا زیاتر له سێ ملیۆن كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و زیاتر له 200 هه‌زاریش به‌هۆیه‌وه گیانیان له ده‌ست داوه.