ئه‌و ده‌ریاچه‌یه‌ی كوردستان كه مه‌ترسی ئه‌وه‌ی لێ ده‌كرا وشك ببێت و 80% له ئاوه‌كه‌ی وشك بووبوو، ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه رووی له بووژانه‌وه كردووه و ئه‌مساڵ به‌رزترین ئاستی له ماوه‌ی 10 ساڵی رابردوو تۆمار كرد.
ده‌ریاچه‌ی ورمێی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له ساڵی 2015 نزمترین ئاوی لێ مایه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی بۆ چه‌ندان ساڵی له دوای یه‌كتر ئاوه‌كه‌ی كه‌می كرد. گرتنه‌به‌ری رێوشوێنه‌كانی پاراستنی ئاو و به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی باران هۆكار بووه له‌وه‌ی ده‌ریاچه‌كه ببووژێته‌وه.
قه‌باره‌ی ئاوی ده‌ریاچه‌كه گه‌یشتووه‌ته پێنج ملیار مه‌تر سێجا
به‌گوێره‌ی
رادیۆ فه‌ردا، ئه‌تابه‌ك جه‌عفه‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاوی پارێزگای ورمێ ئاشكرای كرد، قه‌باره‌ی ئاوی ده‌ریاچه‌كه گه‌یشتووه‌ته پێنج ملیار مه‌تر سێجا كه له 10 ساڵی رابردوو بێوێنه بووه. جگه له‌مه رووبه‌ری ده‌ریاچه‌كه بۆ سێ هه‌زار و 178 كیلۆمه‌تری چوارگۆشه و به‌رزیی دریاچه‌كه‌ش به‌راورد به ساڵی رابردوو 21 سه‌نتیمه‌تر به‌رز بووه‌ته‌وه.
هه‌رچه‌نده باران فریای ده‌ریاچه‌كه كه‌وتووه، به‌ڵام هێشتا ده‌ریاچه‌كه زۆری ماوه بگاته ئاستی سێ ده‌یه له‌مه‌وبه‌ر. ئه‌مساڵیش بارانێكی زۆر له پارێزگاكه باریوه و هێشتا مانگێكی تریش به وه‌رزی باران هه‌ژمار ده‌كرێت، بۆیه پێشبینی ده‌كرێ ئاوی ده‌ریاچه‌كه زیاتر ببێت.
ده‌ریاچه‌ی ورمێ به دووه‌م گه‌وره‌ترین ده‌یاچه‌ی سوێری دنیا هه‌ژمار ده‌كرێت.
ده‌ریاچه‌كه هه‌ردوو پارێزگای ورمێی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و پارێزگای ئازه‌ربایجانی رۆژهه‌ڵات له یه‌كتر جیا ده‌كاته‌وه و به سنووری كوردستان هه‌ژمار ده‌كرێت.