بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی كوردستان ئاشكرای كرد به‌غدا مووچه‌ی ئه‌م مانگه‌ش ره‌وانه ده‌كات ومانگی داهاتووش به‌میكانیزمێكی نوێ مووچه مانگانه ده‌نێردرێت .
محه‌مه‌د ئیلخانی بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی كوردستان بۆ"وشه" گوتی ، لێكتێگه‌یشتنی باش له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا هه‌یه وبڕیاره له‌م مانگه‌ش به‌غدا مووچه ره‌وانه بكات وله مانگی داهاتوو شاندی هه‌رێم ده‌چێته به‌غدا و له‌سه‌ر میكانیزمێكی نوێی ناردنی مووچه ده‌گه‌نه رێككه‌وتن كه به‌جۆرێك ده‌بێت، به‌غدا مانگانه و به‌یاسایی بێ كێشه مووچه ره‌وانه بكات .
ئه‌و گوتیشی هه‌رێمی كوردستان مانگانه 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت راده‌ستی به‌غدا ده‌كات و ئه‌وانیش مانگانه مووچه‌ی هه‌رێم ره‌وانه ده‌كه‌ن ولێكتێگه‌یشتنی باش هه‌یه و ته‌نیا ئه‌وه ماوه له‌سه‌ری بگه‌نه رێككه‌وتن كه ئایا خه‌رجی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌ئه‌ستۆی هه‌رێم بێت یان به‌غدا كه ئه‌مه‌ش نابێته كێشه وله‌سه‌ری ده‌گه‌نه رێككه‌وتن.
ناكۆكی له‌نێوان هه‌رێم وبه‌غدا نییه و له‌یه‌ك نزیك بوونه‌وه‌ی باش هه‌یه
وه‌ك ئه‌و په‌رله‌مانتاره خستیه‌ڕوو راگرتنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مجاره وه‌كو پێشوو نیه وكاتییه ولهم رۆژانه مووچه‌ی ئه‌م مانگه‌ش ره‌وانه ده‌كه‌ن، چونكه ناكۆكی له‌نێوان هه‌رێم وبه‌غدا نییه و له‌یه‌ك نزیك بوونه‌وه‌ی باش هه‌یه و زه‌مینه له‌باره بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه رێككه‌وتن.
چه‌ند رۆژێكه به‌غدا بڕیاری راگرتنی ئه‌و نیوه مووچه‌یه‌ی داوه كه مانگانه به كوردستانی ده‌دا، ئه‌وه له كاتێكدا له یاسای بودجه‌ی 2019 ئه‌وه جێگیر كراوه كه مووچه‌ی كوردستان نه‌به‌سترێته‌وه به هیچ كێشه‌یه‌كی سیاسییه‌وه، ئه‌مه‌یش یه‌كه‌مجار نییه و له شوباتی 2014 بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ كۆی بودجه‌كه‌یان بڕی و به‌رده‌وام بۆ سزادانی گه‌لی كوردستان مووچه وه‌ك كارتی سیاسیی و نه‌ته‌وه‌یی دژی كورد به‌كار دێنن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی زۆر جێی نیگه‌رانی خه‌ڵكی كوردستانه، ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری كوردن له به‌غدا له فراكسیۆنه‌كانی گۆڕان و كۆمه‌ڵ و نه‌وه‌ی نوێ، كه له‌و دۆخه‌دا خۆشحاڵ ده‌رده‌كه‌ون به بڕینی مووچه‌ی فه‌رانبه‌ران.
وشه\بڵند ئیبراهیم