گوته‌بێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی رای گه‌یاند، ته‌ندروستی سلێمانی پێویستی به پلازمای خوێن هه‌یه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 10ی حوزه‌یران، د.یاد نه‌قشبه‌ندی گوته‌بێژی ته‌ندروستی سلێمانی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، پلازمای خوێن یه‌كێكه له‌و ڕێیانه‌ی كه بۆ كۆرۆنا به‌كار هێنراوه، به‌ڵام ئێسته بانكی خوێن هیچی تیا نه‌ماوه.
پێویستمان به پلازمای خوێنی چاكبووه‌كانی كۆرۆنا هه‌یه
ڕوونیشی كرده‌وه كه پێویستمان به پلازمای خوێنی چاكبووه‌كانی كۆرۆنا هه‌یه كه له‌ماوه‌ی 14 ڕۆژدا نه‌خۆشخانه‌كانیان جێهێشتووه.
هه‌روه‌ك دووپاتی كرده‌وه كه پێویسته ئه‌و هاووڵاتییانه سه‌ردانی بانكی خوێن بكه‌ن ڕۆژانه سه‌عات هه‌شتی به‌یانی تا 12ی دوای نیوه‌ڕۆ به بانكی خوێنی سلێمانی.
سلێمانی یه‌كێكه له‌و شارانه كه زۆرترین تووشبووی كۆرۆنای تێدایه و له ماوه‌ی ڕابردوویشدا ره‌وشی مه‌ترسیداری ئه‌و شاره راگه‌یه‌نرابوو.