له مانگی شوبات/فێبرایه‌ری ساڵی 2020 زانایان له تاقیگه‌ی ئارگۆنی نیشتمانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی وزه‌ی ئه‌مه‌ریكا و زانكۆی شیكاگۆ توانیان بگه‌ن به داهێنانێكی نوێ و دۆزینه‌وه‌یه‌كی گرنگ، كه ئه‌ویش به دۆزینه‌وه‌ی دیوی ڕه‌وشتی مرۆڤ بوو، كه به هاوشێوه‌ی كوانته‌م ناو برا، ئێسته ئه‌و داهێنانه ده‌گوێزرێته‌وه بۆ بواری ئینته‌رنێت و ناوی
ئینته‌رنێتی كوانته‌می لێ نراوه، كه زۆر خێراتر و سه‌ركه‌وتووتر و پارێزراوتره له ئینته‌رنێتی ئێسته.
زانایان توانیان ڕه‌وشتی مرۆڤ له ڕێی ئه‌و دۆزینه‌وه به ته‌نۆچكه‌ی زۆر ورد ببه‌ستنه‌وه، كه به به‌راوردكردنی ئه‌و ته‌نۆچكانه له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی تر جیاوازیان به‌دی كرد، ئه‌مه‌یش ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه كه ڕه‌وشتی هه‌ریه‌كێكیان جیاوازه و كاردانه‌وه و بیركردنه‌وه‌یشیان به‌رانبه‌ر شته‌كان جیاوازه، ئه‌وان بۆ تێگه‌یشتن له‌و نهێنییه‌ی جه‌سته‌ی مرۆڤ تۆڕێكی بازنه‌ی تیره بچووكیان به درێژایی 83.7 كیلۆمه‌تر له ده‌وروبه‌ری شیكاگۆ دروست كرد و توانیان دواجاریش په‌ی به دیوێكی گرنگی ژیان و پێویستییه‌كی گه‌وره ببه‌ن، ئه‌ویش پێی ده‌گوترێ دابه‌شبوونی كوانته‌می یاخود میكانیكی كوانته‌م، كه بریتییه له پاراستنی ڕه‌وشی ماده و ته‌نه‌كان به درێژایی ته‌مه‌نیان به یه‌ك شێوه و سه‌ره‌ڕای هه‌موو كاریگه‌ری و كارلێكه‌كان به‌سه‌ر ئه‌و ماده و ته‌نه، به‌ڵام ڕه‌وشتی ته‌نه‌كان به‌هه‌مانشێوه ده‌مێنێته‌وه.
ئه‌و بیرۆكه‌یه بۆ بواری ته‌كنه‌لۆجیا هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی ده‌ستی پێكردووه و زانایان ده‌یانه‌وێ به پشتبه‌ستن به‌و داهێنانه جۆره ئینته‌رنێتێكی زۆر پێشكه‌وتووتر دروست بكه‌ن، كه خێرایییه‌كی زۆر خه‌یاڵییه و به‌راورد به ئینته‌رنێتی ئێسته ناكرێت، جیا له‌وه‌یش له ڕووی ئاسایشه‌وه به ته‌واوی پارێزراوه و هیچ كه‌س ناتوانێ كۆده‌كانی بكاته‌وه.
هاككه‌رزان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانن ئه‌و داتایانه ببینن كه له ئینته‌رنێت ئاڵ‌وگۆڕیان پێ ده‌كرێ
جیاوازی ئه‌و جۆره ئینته‌رنێته له‌گه‌ڵ ئینته‌رنێتی ئاسایی ئه‌وه‌یه، كه ئه‌و ئینته‌رنێته‌ی ئێسته به‌كاری ده‌هێنین له‌سه‌ر بنه‌مای بیت كار ده‌كات و پێوه‌سته به خوارزمیاته‌وه، واته كۆكردنه‌وه و كه‌مكردن و دابه‌شكاری به‌های شته‌كان بۆ سه‌ر داتای بیركاری كه هه‌موو شتێك ده‌بێت به سفر و یه‌ك. كه ئه‌مه‌یش پرۆسه‌یه‌كی بیركاری و كۆد و نهێنییه و كه‌سانی شاره‌زا له زمانه‌كانی پرۆگرامسازی ده‌توانن ئه‌و كۆدانه بكه‌نه‌وه، ناوه‌رۆكی په‌یامه‌كان و دیكۆمێنێت و به‌ڵگه‌كانی ناو ئینته‌رنێت یان ئه‌وانه‌ی ڕه‌وانیان ده‌كه‌یت، به ئاسایی بیبینن و بیدزن و بیسڕنه‌وه و ته‌نیا لای خۆیان بیهێڵنه‌وه.
بۆ نموونه ئه‌گه‌ر كه‌سێك له ئه‌مه‌ریكا بێ و نامه‌یه‌ك له ڕێی ئینته‌رنێته‌وه بۆ كه‌سێكی تر له كوردستان بنێرێت، ئه‌وا به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ ئه‌و داتایه ده‌گوێزرێته‌وه و له‌و مه‌ودایه كه ده‌گات به‌و كه‌سه‌ی بۆی نێردراوه، ئه‌وا هاككه‌رزان به ئاسانی ده‌توانن ناوه‌رۆكی نامه‌كه بخوێننه‌وه و هاوشێوه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی نووسیویه‌تی هه‌موو ورده‌كارییه‌كانی بزانن.
پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه ئینته‌رنێتی كوانته‌م له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه كارناكات، هه‌رچه‌نده به لقێك له ئینته‌رنێت ناوده‌برێ، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی جیاوازیان هه‌یه، به‌ڵكوو ئه‌و جۆره ئینته‌رنێته له‌سه‌ر بنه‌مای تیشك و گواستنه‌وه‌ی كوانته‌می داتاكانت ده‌گوێزێته‌وه. واته تۆ كه نامه‌یه‌ك ده‌نێرێت بۆ كه‌سێك به هه‌زاران میل لێته‌وه دووره، ئه‌و نامه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی كوانته‌می ڕووپۆش ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر هاككه‌رزێك بیه‌وێ بیبینێت، ئه‌وا به هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانێت بیكاته‌وه و شێوازه‌كه‌ی بگۆڕێت و ناوه‌رۆكه‌كه‌ی ببینێت، دوو حاڵه‌تی له‌به‌رده‌مدایه، یان ئه‌وه‌تا هه‌ر هێرش نه‌كاته سه‌ر داتاكه و به ئاسایی بڕوات، یانیش هێرشی بكاته سه‌ر و بیشكێنێت، بێ ئه‌وه‌ی یه‌ك پیتیش له ناوه‌رۆكی نامه‌كه بخوێنێته‌وه و ببینێت. به‌مشێوه‌یه جیهانی ئینته‌رنێت زۆر پارێزراو تر ده‌بێت، به تایبه‌ت بۆ دامه‌زراوه حكومی و هه‌واڵگری و سیسته‌می پێوه‌ندیكردن و تۆڕی به‌یه‌كه‌وه‌به‌ستنی بانكی و كاره‌با و سه‌رجه‌م بواره ئه‌لیكترۆنییه‌كانی تر كه له وڵاته پێشكه‌وتووه‌كان به ئینته‌رنێت و تۆڕه‌كانه‌وه پێوه‌ستكراون.
خێراییه‌كه‌ی به به‌راورد به ئینته‌رنێتی ئێسته خه‌یاڵییه
به‌هۆی زۆربوونی هێرشی گرووپه هاككه‌رزه‌كان به پشتیوانی ده‌زگه‌ی هه‌واڵگری وڵاتان و به‌شێوه‌یه‌كی نهێنی بۆ سه‌ر وڵاتانی تر، وایكردووه كه زانایان به‌رده‌وام به دوای بیرۆكه‌ی نوێ و داهێنانی تازه بگه‌ڕێن، بۆ پێشخستنی ته‌كنه‌لۆجیا به جۆرێك كه هیچ وڵاتێك نه‌توانێ هێرش بكاته سه‌ر وڵاتێكی تر و كێشه و ئاڵۆزی و ئاژاوه له كه‌رتی خزمه‌تگوزاری ئه‌لیكترۆنی وڵاتێكی تر دروست بكات و هاككه‌رزه‌كان هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رده‌وام له‌سه‌ر سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌سه‌ر گۆی زه‌وی پێوه‌ستن به ئینته‌رنێته‌وه دروست بكه‌ن.
به شێوه‌یه‌كی ڕوونتر ئینه‌رنێتی كوانته‌م شه‌پۆلێكی ڕووناكییه، تۆ ناتوانی ده‌ست به‌سه‌ر ڕووناكییه‌كه بگریت، ته‌نیا ده‌توانیت بیكوژێنیته‌وه، ئیتر گواستنه‌وه‌ی داتاكان به‌مجۆره‌یان لێ دێت، سومیت كاتری پسپۆر له زانكۆی لویزیانا له‌وباره‌وه ده‌ڵێت، هه‌نگاوه‌كانی دروستكردنی ئه‌مجۆره ئینته‌رنێته و گۆڕینی سیسته‌می گواستنه‌وه‌ی داتاكان ده‌ستی پێكردووه، هه‌مووی له ڕێی مانگی ده‌سكرده‌وه ڕێك ده‌خرێن و له‌وێوه فۆتۆناتی ڕووناكی یان گه‌ردیله‌ی رووناكییه‌وه له خاڵی یه‌كه‌وه بۆ خاڵی دوو ئاراسته ده‌كرێن و زۆر به وردی كاری له‌سه‌ر ده‌كرێ و پێشبینی ده‌كرێ بۆ ساڵی 2030 ئه‌م پرۆژه‌یه ته‌واو ببێ و سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت.