له به‌شی یه‌كه‌می كتێبه‌كه‌ی جۆن بۆڵتن به توندی هێرش ده‌كاته سه‌ر دۆناڵد تره‌مپ و به كه‌سێكی تازه پێگه‌یشتوو و هه‌ژار له ڕووی بیركردنه‌وه ناوی ده‌بات و دووپاتیش له‌وه ده‌كاته‌وه، كه ئه‌و وا تێگه‌یشتووه به پێوه‌ندییه كه‌سییه‌كانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی وڵاتان و به‌هره‌كانی له بواری ته‌له‌ڤزیۆن ده‌توانێ سه‌ركردایه‌تی ئه‌مه‌ریكا بكات و گرنگی به پلان و هه‌ڵسه‌نگاندن و وردی و خوێندنه‌وه نادات و ئه‌وه‌یشی له كۆشی سپی ڕووی ده‌دا، بریتی بوو له شه‌ڕی هه‌مووان دژی هه‌مووان، ئه‌و تاكڕۆ و هه‌ژار و شه‌ڕانگێز و وه‌حشییه.
ڕێگه درێژه‌كه بۆ گۆشه‌ی به‌شی ڕۆژئاوا (كۆشكی سپی) ئه‌مه ناونیشانی به‌شی یه‌كه‌می كتێبه‌كه‌ی جۆن بۆڵتنی ڕاوێژكاری پێشووی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكایه به ناوی " ئه‌و ژووره‌ی كه تێیدا ڕوویدا" كه وێنه‌یه‌كی لای "وشه"یه باس له‌وه ده‌كات، كه یه‌كێك له هۆكاره سه‌رنجڕاكێشه‌كانی بوون به ڕاوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی بریتییه له فره‌یی و قه‌باره‌ی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی كه ڕووبه‌ڕوویان ده‌بیته‌وه، ئه‌گه‌ر تۆ حه‌ز به داڕمان و بێ باوه‌ڕی و مه‌ترسییه‌كانیش نه‌كه‌یت، ئه‌وا هه‌موو شتێكت تێكه‌ڵ به زانیاری زۆر و به‌رده‌وام ده‌بێت. ئه‌و بڕیارانه‌ی ده‌یده‌یت، كاتی كار و چالاكی بۆ كه‌سێكی نێوده‌وڵه‌تی و لۆكالی و دژیه‌كی به‌ده‌ره له وه‌سفكردن و شتێكی تره، ئه‌مه شتێكی دڵخۆشكه‌ره، به‌ڵام به هه‌موو شێوه‌یه‌ك مه‌حاڵه بتوانم شرۆڤه‌ی بكه‌م و ڕوونی بكه‌مه‌وه.
ناتوانم به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واو و كامل باس له حكوومه‌تی تره‌مپ بكه‌م، چونكه هیچ شتێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه بوونی نییه، به‌ڵام حوكمی واشنتن به‌شێوه‌ی كلاسیكی له‌باره‌ی ڕێگه‌ی تره‌مپه‌وه هه‌ڵه‌یه، ئه‌وه ڕاستییه‌كه و پێویسته بگوترێت، ئه‌و هه‌ژار و ته‌مبه‌ڵه له ڕووی فكرییه‌وه، هه‌میشه نامۆ بووه، له 15 مانگی یه‌كه‌می سه‌رۆكایه‌تی زۆر نادڵنیابوو له پۆست و شوێنه نوێكه‌ی و له‌و بڕوایه‌دا بوو كه به‌رده‌وام له ژێر چاودێری به‌ره‌ی گه‌وره‌كانه، بۆیه دوودڵ بوو له مامه‌ڵه‌كردن، به‌ڵام به گوێره‌ی كات تره‌مپ زیاتر متمانه‌ی به‌خۆی په‌یدا كرد و گه‌یشته ئه‌و باوه‌ڕی كه توانیویه‌تی بگاته به‌ره‌ی پێگه‌یشتووان، ئه‌مه بووه هۆی داڕمانی شته‌كان، ئه‌و هاوشێوه‌ی پێگه‌یشتووه‌كان هه‌میشه ده‌یگوت به‌ڵێ ئه‌ی پیاوه‌كان، به‌ڵام ئه‌م گریمانه‌یه شێوه‌یه‌كی گشتی و ساكار بوو، له كۆتایی به گوێی خۆی ده‌كرد.
ده‌یه‌وێ به پێوه‌ندییه كه‌سییه‌كانی و به‌هره‌ی له بواری شۆی ته‌له‌ڤزیۆن ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێوه ببات
كێشه‌كان به‌رده‌وامیان هه‌بوو، نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی تره‌مپ سه‌ركه‌وتوو بێت، به‌ڵكوو وه‌ك عه‌قلێكی خۆ به‌زلزان، (كه ئه‌مه پێناسه‌كردنێكی گونجاوه و فڕه‌نسییه‌كان زۆر زوو ئه‌و ناوه‌یان لێ نا)، هه‌میشه ئه‌وه‌ی ده‌كرد كه دژی بۆچوونه‌كان بوو، هیچ شتێكی ئه‌وتۆی به نزیكه‌یی نه‌كرد، بۆ ڕێكخستی سیسته‌می وڵات، ئه‌وه‌ی كردوویه‌تی خزمه‌تی خودی خۆیه‌تی و به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرایش زۆرێك له ئامانجه‌كان كه خۆیشی بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كردن ڕه‌تی كرده‌وه، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه ئاره‌زووی بوو بیانهێنێته دی.
عه‌قلیه‌تی تره‌مپ به ته‌واوی گوماناوییه، بۆه‌ی كارێكی قورسه ئه‌و كه‌سانه‌ی له ده‌وروبه‌رین بتوانن سیاسه‌تی بۆ شرۆڤه بكه‌ن و له‌گه‌ڵی تاوتوێی بكه‌ن، بۆ ماوه‌یه‌كی درێژه وا هه‌ست ده‌كه‌م و له‌و بڕوایه‌دام كه ڕۆڵی ڕاوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی بریتییه له گه‌ره‌نتیكردنی تێگه‌یشتنی ڕاستی سه‌رۆك و خستنه‌ڕووی بژاره‌ی ڕاست بۆ ده‌ركردنی وه‌ك بڕیار كه پێویسته بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا ده‌ربكرێت، هه‌رچه‌ند دووپاتم له‌وه ده‌كرده‌وه، به‌ڵام بۆ ده‌ركردنی بڕیار زۆر بیرۆكراسی تێخست، ده‌بوو له ڕێی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یییه‌وه بێت، كه ئه‌مه‌یش پێچه‌وانه‌ی ته‌واوی سه‌رۆكه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكایه. ئه‌وانه بوون به ئه‌نجامی یه‌كلاكه‌ره‌وه و ده‌بوو له ڕێی پرۆسه‌یه‌كه‌وه به‌دی بهێنرێن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش به‌ره‌ی پێگه‌یشتووان خزمه‌تی تره‌مپیان به‌شێوه‌یه‌كی زۆر خراپ كرد.
بۆچوونه‌كانیان جۆرێك بوو له خه‌یاڵكردن و پاڵنه‌ر به‌وه‌ی پیلانگێڕی له پشتی به‌رده‌كاته‌وه بوونی هه‌یه، ئه‌مه‌یش ناڕوونی له چۆنیه‌تیی به‌ڕێوه‌بردنی كۆشكی سپی دروست كردووه، به‌ره‌ی پێگه‌یشتووانی ده‌وری تره‌مپ ته‌نیا به‌رپرس نین له‌و دۆخه‌ی ئه‌مه‌ریكا تێی كه‌وتووه، ئه‌و عه‌قلیه‌تی كه هه‌یه‌تی، چونكه تره‌مپ واته تره‌مپ و خۆی.
له تازه پێگه‌یشتوویه‌ك ده‌چێ و ڕاوێژكاره‌كانی كۆشكی سپیش بێده‌نگن به‌رانبه‌ری
ویستم تێ بگه‌م به‌وه‌ی ئه‌و وا بیر ده‌كاته‌وه كه ده‌توانێ وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكار ده‌یه‌وێ سیاسه‌تی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی دابڕێژێت، به پشتبه‌ستن له ڕێی پێوه‌ندییه كه‌سییه‌كانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكه بیانییه‌كان، له‌گه‌ڵ به‌هره‌كه‌ی له ته‌له‌ڤزیۆن، دۆخه‌كه هه‌ر ئه‌مه بوو، ویست و پێوه‌ندی كه‌سی و بیركردنه‌وه‌كانی هه‌موو ئه‌و شتانه‌ن كه له هه‌گبه‌ی سه‌رۆك بوونیان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌و تێنده‌گه‌یشت، كه ئه‌مه بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ داد نادات، پێویستی به شرۆڤه و پلان و ڕێككاری هزری و وردی و هه‌ڵسه‌نگاندنی ده‌رئه‌نجام و ڕاستكردنه‌وه‌ی ڕۆڵ هه‌یه، جیا له‌وه‌یش هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و چاره‌سه‌ری بڕیاری سه‌رۆكایه‌تی، ئه‌و له‌و بڕوایه‌دایه كه ئه‌مانه پێویستی به زیره‌كی نییه، به‌ڵكوو جۆرێكه له پیشه‌ی خۆ ده‌رخستن.
له ڕووی دامه‌زراوه‌ییه‌وه، ناتوانم نكۆڵی له‌وه بكه‌م كه ساڵه‌كانی به ته‌واوی بریتین له شكست و ناتوانێ بۆیان بگه‌ڕێته‌وه، ئه‌و ڕاوێژكارانه‌ی كه هیچ ئه‌زموونێكی پێشوه‌خته‌یان نه‌بوو له پۆستی تریش له دامه‌زراوه‌كانی جێبه‌جێكردن، هیچ كات دژی تره‌مپ قسه‌یان نه‌ده‌كرد و زۆرینه‌یشیان هه‌ر نه‌یانده‌خوێنده‌وه، به‌ڵكوو ناوی وه‌ك به‌كاربه‌رێكی حكوومی مابوون و كاریان ده‌كرد، وه‌ك ئه‌ندامێكی ده‌وڵه‌تی قووڵ بێده‌نگ بوون، من هاتمه نێو ئالۆزییه‌كانه‌وه و ڕوانینم له‌باره‌ی كێشه‌كان خسته‌ڕوو كه ده‌توانرا چاره‌سه‌ر بكرێن، له 100 ڕۆژی یه‌كه‌می سه‌رۆكایه‌تیدا، به‌جۆرێك وه‌ك ئه‌وه‌ی كه پێشتر هاوشێوه‌ی ئه‌و هه‌نگاوه خێرایانه ڕووی نه‌دابێت.
ئه‌وه ڕوونه كه ڕۆڵی ئه‌و كارمه‌ندانه به به‌رده‌وامی و هاوكارنه‌بوونیان وایكردبوو، كه شه‌ڕی هه‌مووان دژی هه‌مووان له كۆشكی سپی بوونی هه‌بێت و ئه‌مه زۆری پێویسته له‌سه‌ر بگوترێت، هۆبز بوونی مرۆڤی به "تاكڕۆ، هه‌ژار و شه‌ڕانگێز و وه‌حشی" پێناسه كردووه، ئه‌و وه‌سفكردنه‌ی به وردی له كۆشكی سپی بوونی هه‌بوو. زۆرێك له ڕاوێژكاره سه‌ره‌كییه‌كان زۆرترین مه‌یلیان به‌لای خۆ ته‌سلیم كردن به تره‌مپه‌وه بوو، به‌ڵام ئه‌وه بژاره‌یه‌كی باش نه‌بوو.
ڕێبازی من بۆ ده‌سكه‌وتی گه‌وره له حكوومه‌ت هه‌میشه ئه‌وه بوو كه بیرۆكراسی كه‌م بكه‌ینه‌وه و كار بكه‌ین له بنه‌ماكانی ده‌وڵه‌ت و دادگه‌ری و ئاژانسه‌كانی گه‌شه‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تی، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ئامانجه‌كان به ئاسانی بهێنینه دی، ئامانجی من ئه‌وه نه‌بوو كه كارتی ئه‌ندامیه‌تی و مۆڵه‌تی سه‌ركردایه‌تی وه‌رگرم، ئه‌مانه به‌رده‌وام جێی ناكۆكی بوون و له سه‌ردانه‌كانیشی بۆ به‌شی ڕۆژئاوای كۆشكی سپی كه شوێنی تیمی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی بوو، به‌رده‌وام به ناكۆكی و دژه بۆچوون ده‌ستی پێ ده‌كرد و كۆتایی ده‌هات.