شاره‌زایان و چاودێرانی سیاسی باس له‌وه ده‌كه‌ن، په‌كه‌كه به‌ته‌واوى خۆى بۆ دژایه‌تیكردنى كورد و كوردستان یه‌كلا كردووه‌ته‌وه و له ناوچه‌ى ژێر ده‌سه‌ڵاتى خۆى ده‌ستی داوه‌ته‌وه دژایه‌تیكردنى كورد، ده‌یه‌وێت كورد له رۆژئاواى كوردستان ته‌فر و تونا بكات و له‌ناوى ببات و ئه‌و كاره بكات كه دوژمن چه‌ندین ساڵه نه‌یتوانیووه بیكات، پێشیان وایه، په‌كه‌كه ناوچه‌كه‌ى خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه و هۆكارى ئاواره‌یی خه‌ڵكى رۆژئاواى كوردستانه.
ماوه‌ى چه‌ندین رۆژه په‌كه‌كه باره‌گاكانى پارته كوردییه‌كانى رۆژئاوا دهسوتێێن و هه‌ڵده‌كوتێته سه‌ر خه‌ڵكى كورد له لایه‌نگرانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانى سوریا و ئه‌نه‌كه‌سه و ده‌یانگرێت و ده‌یانڕفێنێت، کردەکانی پەکەکە لە پەلاماردان و سووتاندنی بارەگاکانی پارتی و حزبەکانی تر لە ڕۆژئاوای کوردستان، سووتاندن و شێواندنی ئاڵای کوردستان لەلایەن پەکەکەوە هەموو سنوورەکانی تێپەڕاندووە، مامۆستایه‌كى زانكۆ ده‌ڵێت، په‌كه‌كه باجى ئه‌و كارانه‌ى ده‌دات.
كاوه ئه‌حمه‌د مامۆستاى زانكۆ به "وشه"ى راگه‌یاند، په‌كه‌كه چه‌ندین باره‌گاى پارته كوردییه‌كانى سوتاندووه، ئه‌وه‌ى په‌كه‌كه ده‌یكات هیچ پاساوێك هه‌ڵناگرێت ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت په‌كه‌كه به‌و ئه‌قڵیه‌ته تاكڕه‌وه دوور له كوردانه‌یه كار ده‌كات، په‌كه‌كه له هه‌ر ناوچه‌یه‌ك ده‌سه‌ڵاتى هه‌بێت ئه‌و كارانه ده‌كات هه‌موان ده‌زانن له قه‌ندیل چۆن مامه‌ڵه ده‌كات له‌گه‌ڵ خه‌ڵكى سنووره‌كه، هیچ كه‌سێك له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى په‌كه‌كه ئارام ژیان ناكات، هه‌روه‌ها سهرئێشەیشى بۆ كوردستان دروست كردووه.
باسى له‌وه‌ش كرد، په‌كه‌كه به‌شێوه‌یه‌كى پۆپۆلیستى كار ده‌كات لهشهنگالیش هه‌مان كار ده‌كه‌ن ئه‌وه‌ش درێژه‌پێده‌رى ئه‌و سیاسه‌ته چه‌وته و ناڕوونه‌یه كه په‌كه‌كه ده‌یكات، راگه‌یاندنى په‌كه‌كه له‌هه‌رێمى كوردستان به ئازادى كار ده‌كه‌ن و دژى حكوومه‌ت و هه‌رێمى كوردستانن، دژى ئه‌و ئه‌زموونه‌ى هه‌رێمن، دژایه‌تى یاسا و دامه‌زراوه‌كانى ده‌كه‌ن، لایه‌نێكیش پشتیوانیان ده‌كات، په‌كه‌كه به‌هه‌موو ده‌زگاكان و رێكخستنه‌كانى دژى كورد كار ده‌كه‌ن، له‌رۆژئاوا هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر كورده‌كان و باره‌گاكانیان، ئه‌وان رێز له ئاڵاى كوردستانیش ناگرن و رێز له قه‌واره‌ى هه‌رێمى كوردستان ناگرن، له شه‌نگال تا ئێستا به‌هۆى ئه‌وانه‌وه ئارامى نییه و دۆخه‌كه له كۆنترۆڵ نییه، ئه‌وه‌ى دژى كورد بێت ئه‌وان ده‌ستى له‌گه‌ڵ تێكه‌ڵ ده‌كه‌ن.
روونی كرده‌وه، په‌كه‌كه به‌ربه‌ستن له‌به‌رده‌م رێككه‌وتنى حكوومه‌تى هه‌رێم و عێراق له‌سه‌ر شه‌نگال، كورد له هه‌ر شوێنێك بێت رێزلێگیراوه و رێزى لێ ده‌گیرێت، به‌ڵام په‌كه‌كه به‌پێچه‌وانه قسه ده‌كات و ئه‌وه‌ى په‌كه‌كه له رۆژئاواى كوردستان ده‌یكات به ته‌واوى په‌رته‌وازه‌یی دروست ده‌كات و بگره به‌دواى شه‌ڕى براكوژی ده‌گه‌ڕێت، ئه‌و كارانه‌ى په‌كه‌كه هه‌ر وا به ئاسانى به‌سه‌ریدا ناڕوات و باجى ئه‌و هه‌ڵانه‌ى ده‌دات و پێویسته هه‌ڵوه‌سته‌ى توند بكرێت له‌به‌رانبه‌رى.
محەمەد سەعدەدین، ئه‌ندامى خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان به "وشه"ى راگه‌یاند، په‌كه‌كه له‌وه‌ته‌ى هه‌یه هیچ سودێكى بۆ كورد نه‌بووه و هه‌میشه دژى كورد كارى كردووه، په‌كه‌كه خۆشى نازانێت خه‌بات بۆ چى ده‌كات، ئه‌و كارانه‌ى په‌كه‌كه به‌ته‌واوى دژایه‌تیكردنى كوردستانه و ده‌یه‌وێت ئاشووب و كێشه دروست بكات و هه‌وڵ ده‌دات كوردستان ناسه‌قامگیرى بێت و كاره‌كانیشى له رۆژئاواى كوردستان به‌ته‌واوى بووه‌ته مایه‌ى دڵه‌ڕاوكێ و نائارامى خه‌ڵكى ناوچه‌كه.
عه‌دنان ئه‌حمه‌د رۆشنبیر‌و نووسەری سلێمانی به "وشه"ى راگه‌یاند، په‌كه‌كه هه‌ڵمه‌تێكى فراوانى دژه كوردى له رۆژئاواى كوردستان دروست كردووه، ده‌بێت له‌وه‌ش دڵنیا بین ئه‌و كاره‌ى په‌كه‌كه ره‌نگه ببێته مایه‌ى توڕه‌یی ئه‌مه‌ریكا له رۆژئاوا چونكه ئه‌مه‌ریكا هه‌وڵى چاره‌سه‌رى كێشه‌ى كورد و لایه‌نه‌كان ده‌دات به‌ڵام په‌كه‌كه به ئاشكرا كار بۆ دژایه‌تی كردنى كورد ده‌كه‌ن و هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر باره‌گاى پارته‌كان، ئه‌مه تێكدانى ئه‌منیه‌تى و سه‌قامگیرى ناوچه‌كه و دژایه‌تیكردنى هه‌وڵه‌كانى ئه‌مه‌ریكایه له رۆژئاواى كوردستان، له كۆتاییدا ئه‌و كاره‌ى په‌كه‌كه زیانى ده‌بێت بۆ كورد و رۆژئاواى كوردستان.