بەرپرسێکی ئیداری ڕاپەڕین دوای مانەوەی بۆ چەندان ڕۆژ لە ژێر چاودێری ووردى پزیشکی، بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کورۆنا گیانی لە دەست دا.
ڕەوشی تەندروستی ناجێگیر بووە.. دوای ڕەوانەکردنی بۆ سلێمانی گیانی لە دەست داوه
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 26ى حوزه‌یران، ئەندازیار عەلی محەمەد بەڕێوەبەری وێستگەی کارەبای ڕاپەڕین له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك ڕاى گه‌یاندووه، بەختیار مەلا لێپرسراوی وێستگەی کارەبای چوارقوڕنە و هاوپیشەمان بە ڤایرۆسى کۆرۆنا گیانی لە دەست داوە.
زیاتر ڕوونى كردووه‌ته‌وه، "كه ناوبراو ماوەی چەندان ڕۆژه بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، لە سەنتەری نەخۆشیە گواستراوەکانی ڕانیە لە ژێر چاودێری ووردى پزیشكى دابووە و ڕەوشی تەندروستی ناجێگیر بووە، دوای ڕەوانەکردنی بۆ سلێمانی، بەیانی ئەمڕۆ گیانی لە دەست داوه".
جێى بیرهێنانه‌وه‌یه كه ئەمە دەبێتە چوارەم حاڵەتی مردن بە ڤایرۆسى کۆرۆنا لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین.
شایانی باسه، له هه‌رێمی كوردستاندا دواین ئاماری تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌مشێوه‌یه‌یه كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاو كراوه‌ته‌وه، چوار هه‌زار و 874 تووشبوو له سه‌ره‌تاوه تا ئه‌مڕۆ، هه‌زار و 543 كه‌س چاره‌سه‌ر كراون و گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه ماڵه‌وه، 149 كه‌س به ڤایرۆسی كۆرۆنا له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان مردوون.