رۆژنامه‌یه‌كى سوورى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، هێزه‌كانى هه‌سه‌ده ده‌ستیان به‌سه‌ر باڵه‌خانه‌ى كاره‌با و دامه‌زراوه‌ى دانه‌وێڵه له حه‌سه‌كه گرتووه به‌مه‌به‌ستى ئه‌وه‌ى بۆ هۆڵى دادگایى داعش به‌كاریان بهێنێ.
رۆژنامه‌ى
وه‌ته‌نى سوورى ئه‌مڕۆ شه‌موو 27ى حوزه‌یران بڵاوى كردووه‌ته‌وه، هێزه‌كانى سووریا دیموكرات ناسراو به هه‌سه‌ده، ده‌ستیان به‌سه‌ر باڵه‌خانه‌ى كۆمپانیاى گشتى كاره‌باى حه‌سه‌كه گرتووه له گه‌ڕه‌كى نه‌شوه و ته‌واوى فه‌رمانبه‌رانیان ده‌ركردووه.
بۆ دابینكردنى دادگا هه‌سه‌ده دوو باڵه‌خانه‌ى له حه‌سه‌كه چۆڵ كردووه
هه‌مان
رۆژنامه گوتوویه‌تى دوێنێ هه‌ینى، هه‌مان هێز ده‌ستیان به‌سه‌ر باڵه‌خانه‌ى دامه‌زراوه‌ى دانه‌وێڵه‌ى باشوور گرتووه له حه‌سه‌كه و فه‌رمانبه‌ر و پاسه‌وانانیان له باڵه‌خانه‌كه دوور خستووه‌ته‌وه.
وه‌ته‌ن ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه هه‌سه‌ده ده‌یه‌وێ یه‌كێك له‌و باڵه‌خانانه بكات به‌هۆى به‌ڕێوه‌چوونى تیرۆریستانى داعش، كه ماوه‌یه‌كه هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى بڕیارى داوه، له رۆژئاواى كوردستان به‌ڕێوه بچێت.
رێكخراوى تیرۆریستى داعش له مانگى ئادارى 2019 دوایین پێگه‌ی خۆى له باغووزى سه‌ر سنوورى عێراق و سووریا له ده‌ست دا، هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات ناسراو به "هه‌سه‌ده" كه له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانێتى نێوده‌وڵه‌تییه‌وه پاڵپشتى ده‌كرێن، به‌هه‌زاران تیرۆریست و ئه‌ندامانى داعشى گرتووه و بڕیاره دادگایی به‌شێكیان به سه‌رپه‌رشتى دادگاییه‌كى نێوده‌وڵه‌تى بكرێت.