ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هه‌وڵه‌كانی چڕ كردووه‌ته‌وه بۆ یه‌كخستنی ڕیزه‌كانی كورد له ڕۆژهه‌ڵاتی فورات، ئامانجی ئه‌و هه‌نگاوه‌یشی بۆ ڕازیكردنی توركیایه، تا ده‌سبه‌رداری هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی ببێت، بۆ هێرشكردنه سه‌ر ڕۆژئاڤا و له‌ناوبردنی ئه‌و قه‌واره‌یه‌ی كورده‌كان له‌وێ دروستیان كردووه، به‌ڵام سه‌رجه‌م زانیارییه‌كانیش دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌نكه‌ره به‌و ده‌سپێشخه‌رییه‌ی ئه‌مه‌ریكا ڕازی نابێ و به‌رده‌وام ده‌بێ له دژایه‌تی كورده‌كان.
دامه‌زراوه‌ی
بیگن ساداتی ئیسرائیلی بۆ توێژینه‌وه‌ی ستراتیجی بابه‌تێكی ئیرینا تسوكرمان پارێزه‌ر و نووسه‌ری ئه‌مه‌ریكی له بواری مافی مرۆڤ و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی بڵاوكردووه‌ته‌وه، تێیدا هاتووه، دانوستاندن و گفتوگۆكانی هه‌ردوو لایه‌نه كوردییه‌كه ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه به‌رده‌وامی هه‌یه و سه‌ره‌تایش ئه‌م كاره به نهێنی ده‌كرا، له‌لایه‌ن ولیام رۆبۆكی نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی سه‌رپه‌رشتی ده‌كرا، دواجاریش هه‌وڵه‌كان له ناوه‌ڕاستی مانگی نیسان/ئه‌پریله‌وه ئاشكرا بوون.
ڕێككه‌وتنی هه‌ردوولایه‌نه كوردییه‌كه و نه‌هێشتنی ناكۆكییه‌كان و دروستكردنه‌وه‌ی ئیداره‌یه‌كی هاوبه‌ش له ڕۆژئاوای كوردستان، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و به گشتی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی واشنتن بووه‌ته ستراتیج و به چڕی و وردی كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌یش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، واشنتن ده‌یه‌وێ هیچ لایه‌ك له ده‌ست نه‌دات، پێشتر ده‌ستی له پشتیوانی كورد هه‌ڵگرت و هێزه‌كانی له باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا كشانده‌وه، بووه هۆی ئه‌وه‌ی توركیا په‌لامارێكی گه‌وره‌ی ناوچه‌كه بدات، به‌وهۆیه‌وه له ئه‌مه‌ریكا و ته‌واوی دنیا ناڕه‌زایه‌تی توند به‌رانبه‌ر ئه‌مه‌ریكا و كۆشكی سپی دروستبوو و به خیانه‌تكردن له كورد تۆمه‌تباریان كرد، تا دواجار واشنتن ده‌ستی به هه‌وڵه‌كانی كرد و هێرشه‌كانی وه‌ستاند و ڕێگری كرد له‌وه كورده‌كان زیاتر ببنه قوربانی، بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و بیانووه‌ی توركیایش كه هه‌میشه باس له پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی خۆی ده‌كات، به‌وه‌ی هێزه‌كانی ده‌سه‌ڵاتداری ڕۆژئاڤا سه‌ر به په‌كه‌كه‌ن و هه‌رگیز ڕێ به بوونی قه‌واره‌یه‌كی له‌وشێوه‌یه بۆ په‌كه‌كه له سووریا نادات، ڕێی سێیه‌م كه ئه‌مه‌ریكا بیری لێ كرده‌وه، بریتییه له یه‌كخستنه‌وه‌ی كورد و دووركه‌وتنه‌وه‌ی په‌یه‌ده و هه‌سه‌ده له دروشم و وێنه و لۆگۆی نزیك له په‌كه‌كه و هاتنه‌وه‌ی حزبه‌كانی ئه‌نه‌كه‌سه‌یش كه هیچ پێوه‌ندییه‌كیان به په‌كه‌كه‌وه نییه بۆ نێو ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری ڕۆژئاڤا به بڕوای ئه‌مه‌ریكا ده‌بێته هۆی ڕازیكردنی توركیا و كۆتاییهاتنی گرژییه‌كان.
ده‌یه‌وێ به یه‌كخستنی كورد دڵی توركیا ڕازی بكات
ئه‌مه یه‌كه‌مجار نییه كورده‌كانی ڕۆژئاڤا ده‌ست به گفتوگۆ و دانوستاندن ده‌كه‌ن و پێشتریش چه‌ندان گه‌ڕی تری دانوستاندن به‌ڕێوه چووه، به‌ڵام هه‌رگیز نه‌گه‌یشتوونه‌ته ئه‌نجامی یه‌كلاكه‌ره‌وه، به گشتی سیاسی كورد له هه‌موو شوێنێك لێوانلێوه له دابه‌شبوون و جیابوونه‌وه و گرژی و نیگه‌رانی زۆر، ئه‌مه‌یش ده‌ستی نه‌یارانی كوردی به پله‌یه‌كی باڵاوه تێدایه، پێشتریش كورده‌كانی هه‌رێمی كوردستان یه‌كگرتووانه ده‌ستیان به هه‌نگاونان بۆ ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم كرد، دواتر ئێران دابه‌شی كردن و هه‌موو هه‌وڵه‌كانی له‌باربرد و زیانی زۆری به قه‌واره‌كه گه‌یاند و كورده‌كان دووباره كه‌ركووكیان له دهستدایهوه.
ئه‌وه‌ی له نێوان ئه‌نه‌كه‌سه و په‌یه‌ده هه‌یه بریتیه له تۆمه‌تباركردنی یه‌كتری و كێشه‌كان ئه‌وه‌نده قووڵ نین، ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌نگاوی ڕژدی بۆ بنێن، ئه‌نه‌كه‌سه په‌یه‌ده تۆمه‌تبار ده‌كات به‌وه‌ی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ڕژێمی ئه‌سه‌د هه‌یه و په‌یه‌ده‌یش ئه‌نه‌كه‌سه تۆمه‌تبار ده‌كات به بوونی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ توركیا، له ڕاستیدا بوونی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌ردوولا كێشه‌یه‌كی گه‌وره نییه، ئه‌گه‌ر بۆ سیاسه‌تكردن و به‌رژه‌وه‌ندی كورد بێت، سیاسه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای پێوه‌ندییه‌كان دروست ده‌بێت. به‌ڵام ئه‌وه‌ی له ڕابردووی ئاڵۆزییه‌كانی سووریا و ئێسته‌یش ده‌بینرێت، ئه‌وه‌یه هه‌مووان كورد وه‌كو كارت له دژی یه‌كتر به‌كارده‌هێنن، وه‌ك ئامراز مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن، بۆ ده‌سكه‌وتنی به‌رژه‌وه‌ندی زیاتر، نه‌ك وه‌ك خاوه‌نی دۆزی گه‌لێك كه له ڕووی كولتوور و فه‌رهه‌نگ و زمانه‌وه به ته‌واوی له گه‌لانی تری ناوچه‌كه جیان.
وڵاتان كورد وه‌كو كارتی فشار و ئامرازی دژایه‌تی یه‌كتر به‌كاردێنن، نه‌ك وه‌كو گه‌لێكی مافخوراو
جیا له ئێران و ئه‌سه‌د و توركیا و عێراق، كه هه‌ریه‌كه‌یان كورد وه‌كو كارت له دژی یه‌كتر به‌كاردێنن و له كاتی پێشڤه‌چوونی دۆزی كوردیش یه‌كهه‌ڵوێست و یه‌كده‌نگ ڕووبه‌ڕووی ده‌بنه‌وه، له هه‌مان كاتدا ڕووسیایش كوردی وه‌كو كارت به‌كارهێناوه و ته‌نانه‌ت له سووریا به‌هۆی كورده‌وه مۆسكۆ چه‌ندان ده‌سكه‌وتنی له ئه‌نكه‌ره بردووه‌ته‌وه.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ئه‌مجاره نراوه له سه‌ره‌تاوه به هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌ستی پێكردووه، واشنتن به هه‌ردوو لایه‌نه‌كه‌ی گوتووه، كه ئه‌گه‌ر نه‌گه‌ن به ڕێككه‌وتن چیتر ناتوانێ ڕێ له هێرشی توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی فورات بگرێت، بۆیه پێویسته یه‌كبگرن و خۆبهڕێوهبهرییهكی هاوبه‌شی دوور له په‌كه‌كه دروست بكه‌ن و به ته‌واوی بێلایه‌نانه له دۆسیه‌كانی ناوچه‌كه هه‌نگاو بنێن، ئه‌مه‌یش وایكردووه كورده‌كان له هه‌موو كاتێك ڕژدتر بن، چونكه ترسی له‌ده‌ستدانی ته‌واوه‌تی ڕۆژئاوای كوردستانیان هه‌یه، ئه‌مجاره‌یش كورد له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه كراوه‌ته كارت، به یه‌كخستنیان ده‌یه‌وێ پێوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌نكه‌ره ئاسایی بكاته‌وه و قه‌واره‌یه‌كی كوردی دژ به ئه‌سه‌د و ئێرانیش له ناوچه‌كه دروست بكات و فشاری پێ له‌سه‌ر مۆسكۆ دروست بكات.