تا ئێسته ئه‌وه‌ی بیستراوه ته‌نیا زیانه مادی و ڕاوه‌ستانی ژیان بووه له زۆربه‌ی وڵاتان به‌هۆی ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا، به‌ڵام ئه‌ندازیارێكی ته‌لارسازی ئه‌وه ئاشكرا ده‌كات كه به‌هۆی ڤایرۆسی كۆڕۆناوه، ئه‌زموونی كاركردن له ماڵه‌وه( home office) چووه‌ته قۆناغێكی نوێوه و چه‌ندان گۆڕانكاریی تریش له نه‌خشه‌ی ته‌لارسازی ڕوو ده‌ده‌ن، ڕوون ده‌كاته‌وه.
چه‌ندان گۆڕانكاریی له نه‌خشه‌ی ته‌لارسازی ڕوو ده‌ده‌ن
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م یه‌كی ته‌مووز، ئه‌ندازیاری ته‌لارساز هه‌رده‌وێڵ عه‌بدوڵا به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، گۆڕانكاری له خانوو و ماڵه‌كانمان به‌پێی گۆڕانی پێداویستییه‌كانی ژیانی مرۆڤ ڕوو ده‌دات، له سه‌رده‌مانێك مرۆڤ ئۆتۆمبێلی نه‌بوو، بۆیه هیچ شوێنێك نه‌بوو له ماڵه‌كان بۆ گه‌راجی ئۆتۆمبێل، به‌ڵام له سه‌رده‌می ئه‌مڕۆماندا مه‌حاڵه خانوویه‌ك یان باڵه‌خانه‌یه‌ك دروست بكرێت شوێنی وه‌ستانی ئۆتۆمبێلی بۆ دابین نه‌كرێت، ساڵانێك كه كوردستان كاره‌بای كه‌م بوو، گرینگییه‌كی زۆر به باخچه ده‌درا و هه‌موو خانوویه‌ك باخچه‌یه‌كی بچووكی هه‌بوو و له كاتی گه‌رمادا كاته‌كانمان له ناو باخچه به‌سه‌ر ده‌برد، به‌ڵام له‌گه‌ڵ په‌یدابوونی ئامێری فێنكه‌ره‌وه و سپلیت و باشبوونی كاره‌با، به‌یه‌كجار باخچه‌ی ناوماڵان نه‌ما یان زۆر كه‌م بووه‌وه. ئه‌مانه پێمان ده‌ڵێن گۆڕانكاری له دیزاینی خانوو و باڵه‌خانه‌كانمان ڕوو ده‌دات به‌پێی گۆڕانكارییه كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌كنه‌لۆجییه‌كان."
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا گۆڕانكارییه‌كان چین له خانوو و باڵه‌خانه‌كان ڕوو ده‌ده‌ن، له ساڵانی ئاینده كه به‌هۆی ڤایرۆسی كرۆناوه زۆر شت گۆڕاون، گوتی پێویسته له گۆڕانكارییه‌كان بكۆڵینه‌وه و له ئێسته‌وه كاتێك خانوویه‌ك دیزاین ده‌كه‌ین، ئاماده‌كاری بۆ گۆڕانكارییه‌كانی داهاتوو بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی خانووه‌كان بتوانن ته‌مه‌نێكی درێژ خزمه‌تمان بكه‌ن و پێویستیان به نۆژه‌نكردنه‌وه نه‌بێت، لێره‌وه ئه‌و گۆڕانكارییانه دێنینه به‌ر باس كه له داهاتوویه‌كی نزیكدا ڕوو ده‌ده‌ن، گۆڕانكارییه‌كان له دوو به‌شی زۆر سه‌ره‌كی ڕوو ده‌ده‌ن (كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌كاربردنی وزه) و (خانووی زیره‌ك، سمارت هاوس).
ڕوونی كرده‌وه، "یه‌كه‌م: كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌كاربردنی وزه/ ئه‌م بابه‌ته پێوه‌ندییه‌كی گه‌وره‌ی به ستراتیجی وزه هه‌یه له دنیا و كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر ئابووری هه‌یه، ئه‌م بابه‌ته پێی ده‌ڵین پاسیڤ هاوس، له‌م سیستمه‌دا له كاتی دروستكردنی باڵه‌خانه ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ی به‌كار دێن گه‌رمی نه‌گه‌یه‌نه‌رن، بۆیه له هاویندا كه‌متر پێویستیمان به ساردكردنه‌وه و له زستاندا كه‌متر پێویستمان به گه‌رمكه‌ره‌وه ده‌بێت، ئێمه له كورستان زۆربه‌ی كاره‌با و وزه له هاویندا له ساردكردنه‌وه و له زستاندا له گه‌رمكردنه‌وه سه‌رف ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر سه‌ره‌نج بده‌ین ساڵانه له مانگی ئادار و نیسان، له به‌هار و پایزان، مانگی كانوونی یه‌كه‌م و كانوونی دووه‌م، كێشه‌ی كاره‌بامان نییه و نزیكین له كاره‌بای 24 سه‌عاتی، به‌ڵام كێشه گه‌وره‌كه‌مان له مانگی ته‌مووزی هاوین و مانگی تشرینی دووه‌می زستانه، چونكه له‌م كاتانه‌دا پێویستمان به وزه‌یه‌كی زۆره بۆ ساردكردنه‌وه و گه‌رمكردنه‌وه."
یه‌كێك له مه‌رجه‌كانی شاره‌وانی ئه‌وه‌یه خانووه‌كه‌ت وزه كه‌م خه‌رج بكات
ئاشكرای كرد، "له سیستمی پاسیڤ هاوسدا خانووه‌كان به‌شێوه‌یه‌ك دیزاین ده‌كرێن كه له هه‌موو وه‌رزه‌كانی ساڵ پله‌ی گه‌رمی ناو خانووه‌كان هه‌مان پله بێت و پێویستیمان به وزه نه‌بێت، بێگومان ئه‌م كاره ورده‌كاریی زۆری ده‌وێت له نه‌خشه‌دانان و دروستكردنی باڵاخانه‌كه و ئاراسته‌ی باڵه‌خانه‌كه به‌گوێره‌ی تیشكی خۆر و زۆر بابه‌تی تر، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه زۆر گرینگه كاریگه‌ری گه‌وره‌ی هه‌یه، به‌كارهێنانی كه‌ره‌سته‌ی نه‌گه‌یه‌نه‌ری گه‌رمییه، ئێمه كه خانوو و ماڵه‌كانمان به گه‌چ و چیمه‌نتۆ و بلۆك ده‌كه‌ین، پێویسته بیانگۆڕین به جۆری نوێتر، له‌م جۆره خانووانه‌دا له كاتی دروستكردندا تێچوو نزیكه‌ی 15% بۆ 25% زیاتری تێده‌چێت، به‌ڵام له تێچووی مانگانه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی خانووه‌كه له 90% كه‌م ده‌كاته‌وه و له چه‌ند ساڵێك قه‌ره‌بووی ئه‌و تێچووه ده‌كاته‌وه كه له سه‌ره‌تادا سه‌رفی كردووه، ئه‌م بابه‌ته پێویسته ببێته مه‌رجی شاره‌وانییه‌كان بۆ ڕێپێدانی دروستكردنی خانوو و باڵه‌خانه، له زۆر وڵات كاتێك ده‌ته‌وێ خانوویه‌ك دروست بكه‌ی، یه‌كێك له مه‌رجه‌كانی شاره‌وانی ئه‌وه‌یه خانووه‌كه‌ت كه‌م وزه خه‌رج بكات و ڕێژه‌یه‌كی دیاریكراویان هه‌یه نابێت له‌م ڕێژه‌یه زیاتر وزه خه‌رج بكات."
ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، "دووه‌م: ماڵی زیره‌ك سمارت هاوس/ ئه‌م گۆڕانكارییه له ساڵی 2025وه له وڵاته پێشكه‌وتووه‌كان ڕوو ده‌دات به‌هۆی په‌یدابوونی نه‌وه‌ی پێنجه‌می ئینته‌رنێت، ئێسته كۆمپانیای هواوی چینی هه‌نگاوی زۆر باشی ناوه له به‌رهه‌مهێنانی ئه‌مجۆره ئینته‌رنێته، ڕاستییه‌كه‌ی نه‌وه‌ی پێنجه‌می ئینته‌رنێت كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر ژیان زۆر قووڵه، شتێك نامێنێ له ژیانمان كه ئه‌م ئینته‌رنێته كاریگه‌ری نه‌خستبێته سه‌ر، به‌ڵام ئێمه باسی كاریگه‌رییه‌كانی ده‌كه‌ین له‌سه‌ر باڵه‌خانه‌دا، ئینته‌رنێت به‌جۆرێك كاریگه‌ری له خانووه‌كاندا ده‌كات كه زۆربه‌ی كه‌ره‌سته‌كانی ناو ماڵ ده‌بێته سمارت، واتا ده‌توانین به شێوه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی كۆنتڕۆڵیان بكه‌ین و به‌كاریان بهێنین یان ئێمه له ناو مه‌ڵه‌كانمان پێوه‌ندییه‌كی به‌هێزمان ده‌بێت له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه، به‌جۆرێك زۆربه‌ی كۆمپانیاكان هه‌ندێك له كارمه‌نده‌كانیان له ماڵه‌وه كار ده‌كه‌ن و به‌تۆڕێك به‌ستراونه‌ته‌وه به كۆمپانیاكه، له كاتی هاتنه‌پێشی ڤایرۆسی كۆرۆنا،ئه‌م بابه‌ته به‌یه‌كجاری چووه قۆناغێكی نوێوه نه‌ك ته‌نیا له وڵاتانی پێشكه‌وتوو، بگره له كوردستانیش زۆربه‌ی كۆمپانیاكان كارمه‌نده‌كانیان له ماڵه‌وه كاریان ده‌كرد له‌ڕێی تۆڕێكی ئینته‌رنێتییه‌وه به‌سترابوونه‌وه به كۆمپانیاكه، بگره له‌سه‌ر ئاستی حكوومیش ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌ناو ماڵه‌كانیان له‌ڕێی ئینته‌رنێته‌وه كۆبوونه‌وه‌یان ئه‌نجام دا، ئه‌مه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌خات كه ده‌بێ له‌مه‌به‌دوا هه‌ر ماڵێك ئۆفیسێكی بچووكی تێدا هه‌بێت بۆ كاتی پێویست له ماڵه‌وه كاره‌كانمان له ئۆفیسه بچووكراوه‌كه‌ی ناو ماڵه‌كانمان به‌ڕێ بكه‌ین."
زۆربه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی هاووڵاتییه‌كانیان له ناو شوقه ده‌ژین، بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه خێراتر بوو
ڕای گه‌یاند، "ئێسته هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت له‌و كوالێتییه نین بتوانین 100% پشتیان پێ ببه‌ستین، به‌ڵام نه‌وه‌ی پێنجه‌م به‌جۆرێك كاریگه‌ری ده‌بێت كه پزیشكێك له ئه‌مه‌ریكاوه له ماڵه‌كه‌ی خۆی نه‌شته‌رگه‌ری بۆ نه‌خۆشیك ئه‌نجام ده‌دات له هه‌ولێر یان هه‌ر شوێنێكی دنیا، به گشتی به‌كارهێنانی ئۆفیس كه‌م ده‌بێته‌وه و ماڵه‌كانمان له هه‌مان كاتدا وه‌ك ئۆفیسیش به‌كار دێن، به‌شێكی تر له كاریگه‌رییه‌كانی له‌وانه‌یه ئێسته به‌شێك له ماڵه‌كان خزمه‌تكاریان هه‌بێت بۆ ماڵ پاككردنه‌وه و خزمه‌تكردن، له داهاتوویه‌كی نزیكدا ڕۆبۆته زیره‌كه‌كان شوێنی خزمه‌تكاره‌كان ده‌گرنه‌وه و تۆ له‌هه‌ر شوێنێك بیت ده‌توانی ئامێره‌كانی ناو ماڵه‌كه‌ت به‌كار بێنی یان چاودێری ماڵه‌كه‌ت بكه‌ی، بۆیه پێویست ده‌كات له دیزاینی ماڵه‌كان له ئێسته‌وه شوێن بۆ ئه‌و ئامێرانه دابین بكه‌ین كه له‌چه‌ند ساڵی داهاتوو ده‌بنه به‌شێكی گرینگی ژیانمان."
"هه‌رچی له‌باره‌ی لایه‌نی ته‌ندروستییه به‌هۆی ئه‌م ڤایرۆسی كۆڕۆناوه ئیتر ئه‌و ڕاستییه زیاتر ڕوون بووه‌وه كه ژیان له ناو شوقه و تاوه‌ره‌كان بێزاركه‌ره و سه‌لامه‌تی كه‌متره، زۆربه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی هاووڵاتییه‌كانیان له ناو شوقه ده‌ژین، بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه خێراتر بوو، هۆكاره‌كه‌شی ڕێڕه‌وی هاتوچۆ و مه‌سعه‌ده‌كان بوو، چونكه هه‌موو دانیشتووانی تاوه‌ره‌كه به‌هه‌مان مه‌سعه‌د هاتوچۆ ده‌كه‌ن و ئه‌وه هۆكارێكی كاریگه‌ر بوو له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه، جگه‌له‌مانه‌ش دانیشتوانی شوقه كه‌متر هه‌ست به ژیانی تایبه‌تی خۆیان ده‌كه‌ن و ڕێژه‌ی سه‌وزایی كه‌متره، له ڕووی ته‌ندروستییه‌وه كه‌متر ده‌توانن به‌رتیشكی خۆر بكه‌ون، هه‌موو ئه‌وانه به‌ره‌و ئه‌وه پاڵمان ده‌ده‌ن كه دووباره په‌نا بۆ خانووی تایبه‌ت ببه‌ینه‌وه نه‌ك شوقه، له زۆربه‌ی دنیا ئێسته دروستكردنی تاوه‌ری نیشته‌جێبوون باوی نه‌ماوه، خه‌ڵك حه‌ز ده‌كه‌ن دووباره بگه‌ڕێته‌وه ناو سروشت، واتا له ساڵانی داهاتوو به‌كارهێنانی شوقه كه‌متر ده‌بێته‌وه، به‌ڵام هه‌رچی كوردستانه به‌پێچه‌وانه‌ی هه‌موو دنیا ئێسته ڕوو له شوقه و تاوه‌ری نیشته‌جێبوون ده‌كات." ئه‌ندازیاری ته‌لارساز هه‌رده‌وێڵ عه‌بدوڵا وای گوت.