جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه رای ده‌گه‌یه‌نێت كه پێش هه‌موو شتێك پێویسته چاكسازی له مه‌رزه‌كان بكرێ و ئاماژه به‌وه ده‌كات، كۆمپانیای حزبی له داهاتی مه‌رزه‌كان سوودمه‌ندن.
كاوه عه‌لی جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، چاكسازی له مووچه به بڕینی بندیواره‌كان و دوو مووچه و كه‌م كردنه‌وه‌ی مووچه‌ی پله باڵاكان كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر داهات، به‌ڵام گرنگترین چاكسازی ئه‌وه‌یه له داهاتی ناوخۆ و مه‌رزه‌كان بكرێ.
تا ئێسته كۆمپانیای حزبی سوودمه‌ندن له داهاتی مه‌رزه‌كان
هه‌روه‌ك دووپاتی كرده‌وه كه گرنگه چاكسازی له مه‌رزه نێوده‌وڵه‌تی و لاوه‌كییه‌كان بكرێت و به‌و جۆره‌یش داهات به‌رز ده‌بێته‌وه، چونكه تا ئێسته كۆمپانیای حزبی سوودمه‌ندن له داهاتی مه‌رزه‌كان.
به بڕوای جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه، چاكسازی له داهاتی ناوخۆ و مه‌رزه‌كان و نه‌ت و مووچه خه‌رجییه‌كان به‌ته‌واوی كێشه‌ی نه‌بوونی پاره و داهات له كوردستان چاره‌سه‌ر ده‌كات.
لێدوانی ئه‌و به‌رپرسه حكوومییه‌ی هه‌ڵه‌بجه له‌كاتێكدایه كه ئێسته حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی به‌جێبه‌جێ كردنی یاسای چاكسازی كردووه.
هه‌ڵه‌بجه/ عه‌زیز ڕه‌سووڵ