گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌نگۆی زیاتر دواكه‌وتنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ره‌ت ده‌كاته‌وه و دوا واده‌یش بۆ ته‌واوبوونی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران راده‌گه‌یه‌نێت.
ئه‌مڕۆ شه‌موو چواری تهمووز، د. جووتیار عادل گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رای گه‌یاندووه، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری به‌پێی خشته راگه‌یه‌نراوه‌كانی له‌سه‌ر دابه‌شكردنی مووچه‌ی موچه‌خۆران به‌رده‌وام ده‌بێت.
زیاتر دواكه‌وتنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به هه‌موو جۆرێك ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه
روونیشی كردووه‌ته‌وه كه تا 15ی ئه‌م مانگه مووچه‌ی ته‌واوی وه‌زاره‌ته‌كان، فه‌رمانگه و ده‌سته‌كانی نه‌به‌ستراو به وه‌زاره‌ت دابه‌ش ده‌كرێت.
وه‌ك دووپاتی كردووه‌ته‌وه زیاتر دواكه‌وتنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به هه‌موو جۆرێك ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئێسته به داهاتی ناوخۆیی مووچه دابه‌ش ده‌كات، ئه‌وه‌یش به‌هۆی بڕینی به‌شی كوردستان له‌لایه‌ن عێراقه‌وه به‌بێ هیچ هۆكارێكی دیاركراو.