تمەن بەرانبەر دۆلار نزمترین بەهای تۆمار كرد

:: PM:05:00:04/07/2020 ‌
تمەنی ئێرانی نزمترین نرخی بەرانبەر دۆلاری ئەمەریكا تۆمار كرد و هەر دۆلارێك بە 21 هەزار و 300 تمەن ئاڵوگۆڕ كرا.

دوو ساڵ لەمەوبەر هەر دۆلارێكی كەمتر لە چوار هەزار تمەن ئاڵوگۆڕ دەكرا، بەڵام كشانەوەی ئەمەریكا لە رێككەوتنی ناوكیی و سەپاندنی سزا ئابوورییەكان بۆ سەر ئێران هۆكار بوو لەوەی تمەن بەرێژەیەكی بەرچاو دابەزێت.

ساڵی 2018 سێ مانگ دوای كشانەوەی ئەمەریكا لە رێككەوتنی ناوكیی تمەن زۆر بەخێرایی دابەزی و هەر دۆلارێكی ئەمەریكی گەیشتە 19 هەزار تمەن، بەڵام دواتر ئێران بە گرتنەبەری هەندێك رێوشوێنی بانكیی توانی تا ئاستێك دۆخەكە ئاسایی بكاتەوە و پایزی رابردوو نرخی هەر دۆلارێك تا خوارووی 11 هەزار تمەنیش دابەزی.

لەو كاتەوە دیسان تمەن رووی لە دابەزین كردووەتەوە و بەگوێرەی رادیۆ فەردا، ئەمڕۆ شەموو چواری تەمووز ژمارەی پێوانەیی تۆمار كرد و لە سەرووی  21 هەزار تمەن دەفرۆشرێت كە نرخێكی زۆر نزمە، ئەگەر دۆخی ئابووری ئێران هەر بەم شێوەیە بەردەوام بێت، پێشبینی دەكرێ نرخی دراوی ئێرانی زیاتر دابەزێت.

كەمتر لە دەیەیەك لەمەوبەر هەر هەزار تمەنی ئێرانی زیاتر لە هەزار دیناری دەكرد
كەمتر لە دەیەیەك لەمەوبەر هەر هەزار تمەنی ئێرانی زیاتر لە هەزار دیناری دەكرد، بەڵام ئێستە 100 هەزار تمەنی ئێرانی لە سەرووی پێنج هەزار دینار ئاڵوگۆڕ دەكرێ و لێرەدا دەردەكەوێت تمەنی ئێرانی تووشی چ دۆخێكی نالەبار بووە.



وشە - سلێمان تاشان