قه‌باره‌ی بودجه‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران به‌هۆی چالاكییه نهێنییه‌كان و نه‌بوونی شه‌فافییه‌ت له داهاتی ئه‌و دامه‌زراوانه، ئه‌وه‌نده لێڵ و ئاڵۆزه كه ئه‌سته‌مه ژماره‌ی راسته‌قینه ده‌سته‌به‌ر بكرێت، به‌ڵام هه‌ندێك لێكدانه‌وه‌ی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ئه‌مساڵی ئێران ده‌یسه‌لمێنێت، قه‌باره‌ی بودجه‌كه‌یان ده‌گاته سه‌رووی 17 ملیار دۆلار.
یه‌ك له‌سه‌ر سێی بودجه‌ی سه‌ربازیی ئێران، تایبه‌ته به دابینكردنی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئه‌و هێزانه له مووچه‌ی خانه‌نشینییه‌وه بگره تا ده‌گاته خزمه‌تگوزاریی ته‌ندروستیی سه‌رجه‌م دامه‌زراوه و هێزه‌كان. سوپای پاسداران دووه‌م دامه‌زراوه‌ی سه‌ربازیی ئێرانه كه زۆرترین پشكی له‌و بودجه‌یه پێ بڕاوه.
پشكی پۆلیس و ئاسایشی ناوخۆ یه‌ك له‌سه‌ر پێنجی كۆی ئه‌و بودجه‌یه‌یه كه بۆ هێزه سه‌ربازییه‌كان ته‌رخان كراوه، هه‌ریه‌ك له ئه‌رته‌ش و وه‌زاره‌تی به‌رگری له ریزبه‌ندیی سێیه‌م و چواره‌مدا دێن.
پشكه‌كان به‌م شێوه‌یه دابه‌ش بوون، دابینكردنی كۆمه‌ڵایه‌تی و خانه‌نشینی هێزه سه‌ربازه‌كان 33%، سوپای پاسداران 27%. پۆلیسی و ئاسایشی ناوخۆ 19%، ئه‌رته‌ش 14% و وه‌زاره‌تی به‌رگری 5%ی پێ بڕاوه.
له‌و بودجه‌یه‌ی بۆ سوپای پاسداران ته‌رخان كراوه، 5%ی بۆ به‌سیج و جاش و 50% بۆ ئه‌ركانی هاوبه‌شی هێزه‌كانی سوپای پاسداران
له‌و بودجه‌یه‌ی بۆ سوپای پاسداران ته‌رخان كراوه، 5%ی بۆ به‌سیج و جاش و 50% بۆ ئه‌ركانی هاوبه‌شی هێزه‌كانی سوپای پاسداران و 45%ی تر دیار نییه بۆ چی خه‌رج ده‌كرێت.
هه‌ر له بودجه‌ی ئه‌مساڵدا باس له‌وه كراوه ملیارێك و 800 ملیۆن یۆرۆ له داهاتی نه‌وت و گاز ده‌خرێته خزمه‌تی هێزه چه‌كداره‌كان و دامه‌زراوه سه‌ربازییه‌كانه‌وه.
بەگوێرەی رادیۆ
فەردا، ئێران ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه چی داهاتی نه‌وت هه‌یه خستوویه‌ته خزمه‌تی سوپای پاسداران، دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له راپۆرتێكدا ئه‌وه ئاشكرابوو كه دوو تریلیۆن تمه‌ن، له ده‌ره‌وه‌ی یاسای بودجه به سوپا دراوه.
ساڵی رابردوو بودجه‌ی سوپای پاسداران یه‌ك له‌سه‌ر پێنج، یان به واتایه‌كی تر 20%ی كۆی داهاتی نه‌وتی ئێرانی پێ بڕا و دامه‌زراوه سه‌ربازییه‌كانی ئێران جگه له‌و بودجه‌یه‌ی به یاسا بۆیان دیاری ده‌كرێ، راسته‌وخۆ داوای بودجه‌ی تر ده‌كه‌ن و له فرۆشتنی نه‌وت و سه‌رچاوه‌ی تری دارایی بۆیان دابین ده‌كرێ.
هه‌ر خۆی دوو مانگ له‌مه‌وبه‌ر رۆژنامه‌ی ئیتڵاعاتی ئێران ددانی به‌وه نابوو، به‌رزكردنه‌وه‌ی باج گوشاری زیاتر ده‌خاته سه‌ر ژیانی خه‌ڵكی ئێران. ئاماژه‌ی دابوو حكوومه‌تی ره‌ئیسی قه‌باره‌ی داهاتی باجی له پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ئه‌مساڵ به رێژه‌ی 50% به‌رز كردووه‌ته‌وه، كه‌چی مووچه‌ی خه‌ڵك تا 18% زیاد ده‌كرێت.
حكوومه‌تی ره‌ئیسی پشتئه‌ستووریی به نه‌وتی به رێژه‌ی 9% كه‌م كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌مه له‌سه‌ر حیسابی ئه‌وه نییه ئابووری وڵات له كه‌رتی تردا گه‌شه‌ی كردبێت، ته‌نیا ئه‌وه‌یه له جیاتی ئه‌وه باری باجی زیاتر كردووه.
قه‌باره‌ی گشتیی بودجه‌ی ئه‌مساڵی ئێران به شه‌ش هه‌زار و 347 تریلیۆن تمه‌نی دیاری كرا،
قه‌باره‌ی گشتیی بودجه‌ی ئه‌مساڵی ئێران به شه‌ش هه‌زار و 347 تریلیۆن تمه‌نی دیاری كرا، كه به به‌های ئێسته‌ی تمه‌ن به‌رانبه‌ر دۆلار ده‌گاته سه‌رووی 90 ملیار دۆلار، دوو هه‌زار و 837 تریلیۆن تمه‌نی پێوه‌سته به سه‌رچاوه‌ی داهاتی گشتی و سه‌رچاوه‌كانی داهاتی كۆمپانیاكانی حكوومه‌ت، دامه‌زراوه حكوومییه‌كان و بانكه‌كانیش به سێ هه‌زار و 741 تریلیۆن تمه‌ن دیاری كراوه.
بودجه‌ی ساڵی رابردووی ئێران بریتی بوو له پێنج هه‌زار و 261 تریلیۆن تمه‌ن و به‌پێی ئه‌و ژماره‌یه‌ی له سه‌ره‌وه ئاماژه‌ی پێ كراوه، قه‌باره‌ی بودجه‌ی ئێران 20% زیاد كراوه.