عێراق: دەتوانین بە زۆر شێوە وەڵامی توركیا بدەینەوە

:: PM:08:13:05/07/2020 ‌

پێشێلكارییەكانی توركیا بۆ سەروەری خاكی عێراق لە رێگەی بۆردمانكردنی ناوچە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان بە پاساوی بوونی ئەندامانی پارتی كرێكارانی كوردستان بەردەوامە، عێراق بوونی هاوئاهەنگی لەگەڵ توركیا لەو پێشێلكاریانە رەت دەكاتەوە، ئاماژەیش دەكات كە چەندان كارتی وەڵامدانەوەی هەیە. 
ئەو پێشێلكاریانە بێ هاوئاهەنگییە لەگەڵ بەغدا
ئەحمەد سەحاف، گوتەبێژ بەناوی وەزارەتی دەرەوەی عێراق دووپاتی كردەوە كە بەغدا چەندان كارتی وەڵامدانەوەی پێشێلكارییەكانی توركیای بەدەستەوەیە گرنگتریانیان كارتی ئابووری، ئەو لە دیمانەیەكی "سپۆتنیك"، روونی كردەوە، لەو كارتانە ئابوورییە، كاتێك دەیان كۆمپانیای وەبەرهێنەری توركیا لە عێراق هەن، جیا لە ئالوگۆڕی بازرگانی بە قەبارەی 16 ملیار دۆلاری ساڵانە.

زیاتر گوتی، هەروەها عێراق دەتوانێت روو بكاتە ئەنجوومەنی ئاسایش و داوای دانیشتنێكی نائاسایی بكات بۆ باسكردنی ئەو پێشێلكاریانە، جیا لە كۆمكاری عەرەبی و رێكخراوی هاریكاری ئیسلامی و هیتریش، بۆیە هەموو ئەو كارتانە هەن، بەڵام تا ئێستە گفتوگۆی سیاسی و گەڕانەوە بۆ پرەنسیپی دراوسێتی، بە رێگەچارەی گونجاو دەزانین بۆ ئەو كێشەیە كە كار دەكاتە سەر ئاسایش و ئاشتی ناوچەكە.

لەبارەی بوونی زانیاری لای بەغدا یان هاوئاهەنگی، روونی كردەوە، ئەو پێشێلكاریانە بێ هاوئاهەنگییە لەگەڵ بەغدا و دۆخی سنوورەكانی هەردوولا ئاڵۆز دەكات.

لە 10ی مانگی حوزەیرانی رابردووەوە توركیا دەستی بە بۆردمان و لەشكركێشی بۆ سەر چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان بە پاساوی جەنگی پەكەكە كردووە، ئەوەیش جیا لە زیانی گیانی، زیانی مایەكی لێ كەوتووەتەوە.  



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل