سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی ڕابردوو به‌رپرسانی باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران دووپاتیان له‌وه كرده‌وه، كه ئاماده‌یی گفتوگۆن له‌گه‌ڵ ڕیاز و هیچ گرفتێكی له‌وباره‌وه نییه، به‌ڵام له ڕۆژانی ڕابردوو میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران به‌ناوی خۆپێشاندانه‌وه به‌ره‌و ئه‌و لایه‌نه‌ی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا ڕۆیشتن كه باڵوێزخانه‌ی ڕیازی لێیه و هه‌وڵی هێرشكردنه سه‌ر باڵوێزخانه‌كه‌یان دا، چاودێرانیش ئه‌مه به په‌یامێكی تاران بۆ ڕیاز لێكده‌ده‌نه‌وه.
میلیشیاكانی ئێران له عێراق، ماوه ماوه له ڕێی ئاراسته‌كردنی مووشه‌ك به باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا و جار جاریش به‌ناوی جه‌ماوه‌ر و له به‌رگی خۆپێشانده‌ران به چه‌كی سووكه‌وه ده‌ڕژێنه سه‌ر شه‌قام و به‌ره‌و ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا ده‌ڕۆن، دواترین كاریشیان هه‌وڵدان بوو بۆ په‌لاماردانی باڵوێزخانه‌ی سعوودیه له به‌غدا، به بیانووی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی عه‌لی سیستانی به‌شێوه‌یه‌كی خراپ له ڕۆژنامه‌یه‌كی سعوودی.
به ده‌یان هاووڵاتی هه‌وڵیان دا به‌ربه‌سته‌كانی ناوچه‌ی سه‌وز تێپه‌ڕێنن و به‌ره‌و باڵوێزخانه‌ی سعوودیه بڕۆن، هێزه‌كانی ته‌ناهی ناچاربوون به گازی فرمێسك‌ڕێژ و ئاوپرژێن ئه‌و چه‌كداره میلیشیایانه له به‌رگی خۆپێشانده‌ران دوور بخه‌نه‌وه و ئه‌وانیش به به‌رد وه‌ڵامی هێزه‌كانیان دایه‌وه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ڕۆژنامه سعوودیه‌كه ڕوونكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌كه دا و دووپاتی كرده‌وه، كه ئه‌و وێنه‌یه‌ی بڵاوبووه‌ته‌وه، به هیچ شێوه‌یه‌ك مه‌به‌ست لێی عه‌لی سیستانی ڕابه‌ری شیعه‌كانی عێراق نییه، به‌ڵام میلیشیاكان ئه‌وه‌یان كرده بیانوو و به فه‌رمانی تاران هه‌وڵی هه‌ڵكوتانه سه‌ر باڵوێزخانه‌ی سعوودیه‌یان دا.
موهه‌نه‌د سامه‌رائی چاودێری سیاسی عێراق به كه‌ناڵی "ئه‌لحوڕه"ی ئه‌مه‌ریكی ڕاگه‌یاند، هه‌وڵی هێرشكردنه سه‌ر باڵوێزخانه‌ی سعوودیه له عێراق، له ڕووكه‌ش دا به‌ناوی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌كه‌یه له ڕۆژنامه‌یه‌كی سعوودی، به‌ڵام له بنه‌ڕه‌تدا هۆكاره‌كه‌ی بۆ به‌رده‌وامی دژایه‌تی سعوودیه بۆ ئێران ده‌گه‌ڕێته‌وه، له ته‌واوی دۆسیه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
ده‌یانه‌وێ سعوودیه ناچار بكه‌ن پشتیوانی مانه‌وه‌ی سزاكان له‌سه‌ر ئێران نه‌كات
زیاتر گوتی، ئێران به‌و كاره ده‌یه‌وێ په‌یامێكی دوژمنكارانه بۆ ڕیاز بنێرێ، كه له ڕێی میلیشیا به‌كرێگیراوه‌كانی له عێراق و یه‌مه‌ن ده‌توانێ كێشه بۆ سعوودیه دروست بكات، له هه‌مان كاتیش دا له ڕووكه‌ش و له‌سه‌ر زاری به‌رپرسانی دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه ده‌یه‌وێ پێوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ سعوودیه ئاسایی بكاته‌وه.
هۆكارێكی تری ئه‌و جموجۆڵه‌ی ئێران بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه سعوودیه دژی ئه‌وه‌یه كه قه‌ده‌غه‌ی فرۆشتنی چه‌ك له‌سه‌ر تاران هه‌ڵبگیرێت و داوای مانه‌وه‌ی ده‌كات، كه ئه‌مه یه‌كێكه له سزاكانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و تاران قه‌ده‌غه‌كراوه له كڕینی چه‌ك له زۆرینه‌ی وڵاتانی دنیا، مایك پۆمپیۆی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا هه‌فته‌ی ڕابردوو له‌گه‌ڵ عادل جوبێری وه‌زیری كاروباری ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه گفتوگۆی كرد و هه‌ردوولا دووپاتیان له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی ئه‌و سزایه له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كرده‌وه، كه له مانگی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵ واده‌ی سزاكه كۆتایی دێ و پێویستی به درێژكردنه‌وه هه‌یه.
له‌لایه‌كی تره‌وه، سه‌رچاوه‌كان له به‌غداوه دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه هۆكارێكی تری پشت ئه‌و كارانه‌ی میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران، بۆ بڕیاره‌كانی حكوومه‌تی عێراق ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه ده‌ستی كردووه به وشككردنی سه‌رچاوه دارایییه‌كانی ئه‌و گرووپه میلیشیایانه و ئه‌وانیش به‌م كارانه ده‌یانه‌وێ ڕووبه‌ڕووی حكوومه‌ت بوه‌ستنه‌وه و فشار له‌سه‌ر كازمی دروست بكه‌ن و به‌رانبه‌ر به پاراستنی باڵوێزخانه‌ی وڵات، شه‌رمه‌زاری بكه‌ن له نێو كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دا. چونكه ڕێككه‌وتن و په‌یماننامه دیپلۆماسییه‌كان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه وڵاتان ناچارن به پاراستنی ئارامی و ئاسایشی باڵوێزخانه و كونسوڵگه و نووسینگه دیپلۆماسییه‌كان و ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ریان به كارێكی ئابڕووبه‌رانه بۆ حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته هه‌ژمار ده‌كرێ، كه میوانداری باڵوێزخانه و كونسوڵگه و نوێنه‌رایه‌تییه دیپلۆماسییه‌كان ده‌كات.
میلیشیاكان به مووشه‌ك و به‌ناوی خۆپێشانده‌ران دامه‌زراوه دیپلۆماسییه‌كان ده‌كه‌نه ئامانج
عه‌لا سوهێل چالاكێكی عێراقی له‌وباره‌وه گوتی، په‌نابردن بۆ په‌لاماردانی نێرده دیپلۆماسییه‌كان له به‌غدا، له به‌رانبه‌ر هه‌موو ڕووداوێك كارێكی مه‌ترسیداره و وا ده‌كات كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هیچ بڕوایه‌كیان به حكوومه‌ت و سیسته‌می ده‌سه‌ڵات له عێراق نه‌مێنێت، جیا له‌وه‌یش هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌یه له‌سه‌ر پێوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی عێراق و وێنه‌ی وڵاته‌كه‌یش له‌به‌ر چاوی وڵاتانی دنیا به ته‌واوی ناشرین ده‌كات.
خۆپێشاندانه‌كه ئاشتیانه نه‌بوو و سه‌رجه‌م خۆپێشانده‌ران به به‌رد و دار هه‌وڵی نزیكبوونه‌وه‌یان له باڵوێزخانه‌ی سعوودیه داوه، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه پۆلیس و هێزه‌كانی ته‌ناهی توانیویانه به‌ریان پێ بگرن و دووریان بخه‌نه‌وه.
چالاكانی خۆپێشاندانه‌كانی عێراقیش دووپات ده‌كه‌نه‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی عێراقییه‌كان له‌وه تێگه‌یشتوون كه بابه‌ته‌كه بیانوو بووه و وێنه بڵاوكراوه‌كه‌ی ڕۆژنامه سعوودیه‌كه به هیچ شێوه‌یه‌ك مه‌به‌ستی سیستانی نه‌بووه، له‌به‌ر ئه‌وه هیچ كه‌س به‌شداری خۆپێشاندانه‌كه‌ی نه‌كرد و هه‌مووان له‌وه دڵنیابووین كه ئه‌م كاره میلیشیاكانن ئه‌نجامی ده‌ده‌ن و به فه‌رمانی تارانیش هاتوونه‌ته سه‌ر شه‌قام، له‌به‌ر ئه‌وه‌یش ژماره‌یان له 100 كه‌س تێپه‌ڕی نه‌ده‌كرد.
https://www.alhurra.com/iraq/2020/07/05/%D9%85%D8%AD%D8%A7%D9%88%D9%84%D8%A9-%D8%A7%D9%84%D8%A7%D8%B9%D8%AA%D8%AF%D8%A7%D8%A1-%D8%B3%D9%81%D8%A7%D8%B1%D8%A9-%D8%A7%D9%84%D8%B3%D8%B9%D9%88%D8%AF%D9%8A%D8%A9-%D8%A8%D8%A8%D8%BA%D8%AF%D8%A7%D8%AF-%D8%B1%D8%B3%D8%A7%D9%84%D8%A9-%D8%A5%D9%8A%D8%B1%D8%A7%D9%86%D9%8A%D8%A9-%D9%84%D9%84%D8%B1%D9%8A%D8%A7%D8%B6